ده‌روازه‌ى سمێڵكا به رووى رۆژئاوا كه‌ى ده‌كرێته‌وه؟
April 21, 2016
وتار و بیروڕا
"په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ خۆى دیكتاتۆر و هه‌مووان له‌به‌رامبه‌رى مه‌ده‌نى و دیموكراسى خواز بن"
دۆخى رۆژئاوا له‌سایه‌ى په‌كه‌كه:-
له رۆژئاواى كوردستان كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كورد تیایدا ئاواره بووه و نیوه‌ى به‌هۆى عه‌قڵیه‌تى په‌كه‌كه‌یه، كاره‌باى په‌یه‌ده له شه‌و رۆژێكدا یه‌ك سه‌عات تێپه‌ڕ ناكات، تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه مووچه ده‌درێت و ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به‌ته‌واوى ده‌ستبه‌ردارى رۆژئاواى كوردستان بێت ئه‌وه په‌كه‌كه هیچ به‌دیلێكى بۆ به‌خێوكردنى خه‌ڵكى پێنییه، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كدا بێت ده‌بێت پیاوى په‌كه‌كه بێت، هه‌ر حزبێك، گروپێك، تیپێكى مۆسیقى، شانۆ، هه‌رچى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌بێ ده‌بێ له ژێر چه‌ترى په‌كه‌كه‌دا بێت، هیچ ئاڵایه‌ك بوونى نییه كه پێناسى خه‌ڵكه‌كه‌ى بكات جگه له ئاڵاى په‌كه‌كه، ئاڵاى باشوورى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌ندامبوون له هه‌ر حزبێك قه‌ده‌غه‌یه، پارتى بوون كافربوونه، ئه‌ندامه‌كانى له ئاستى سه‌ركردایه‌تى ده‌گیرێن و له ده‌روازه‌ى سمێڵكادا شه‌و رۆژ كه په‌كه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى شین و رۆ رۆیه‌تى به چاكه‌ت و بیجانه‌وه فڕێده‌درێنه ئه‌و دیوى سنورى باشوورى كوردستان، له‌و پارچه‌یه‌ى كوردستان كه پێشتر رژێمى به‌عس پێى ده‌گوت ناوچه كوردیه‌كان ئێستا له سایه‌ى په‌كه‌كه باكوورى سوریایه، به هه‌زاران گه‌نجى رۆژئاوا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هاوپه‌یمانانه‌وه مه‌شقیان پێكراوه كه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژئاوا بۆ پاراستن و پارێزگارى له خه‌ڵكى خۆیان، مه‌رج ئه‌وه‌یه ده‌بێت بڵێن بژى ئاپۆ رێبه‌ر ئاپۆ و سه‌ریان شۆڕبكه‌ن له‌به‌رده‌م ئاڵاى په‌كه‌كه ئه‌وكات مافى چوونه‌وه‌یان بۆ رۆژئاوا هه‌یه.
په‌كه‌كه له باشوور و پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان چى ده‌كا؟
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر حزب و گروپێك له رۆژئاواى كوردستان كه په‌كه‌كه نه‌بێ قه‌ده‌غه‌یه، په‌كه‌كه ده‌ستوه‌ردانى له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستاندا كردوه، له باشوورى كوردستان ساڵانێكى زۆره له قه‌ندیل زیاتر له 300 گوندى باشوورى كوردستانى خه‌ڵكه‌كه‌ى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كردوه و زه‌ویه‌كانى داگیركردون، له‌و ناوچانه‌ى په‌كه‌كه‌ى لێیه ده‌بێت هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه مه‌ڕو ماڵاتى هه‌بێت ساڵانه باج و سه‌رانه‌شیان پێ‌بدا، جگه له‌وه‌ش بووه‌ته هه‌نجه‌ت بۆ توركیا كه به‌رده‌وام تۆپبارانى ئه‌و ناوچانه بكات و زیانێكى زۆر به گوندنشینه‌كان بدا، زیاتر له 20 بازگه‌ى گومرگى له‌و ناوچانه داناوه، له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا به بیانوى گرتنه‌وه‌ى شنگال و رزگاركردنى خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى هێناوه‌ته شنگال و ئێستا 7 قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ى حكومه‌تى له‌و شاره داگیركردوه، ئه‌گه‌ر ته‌رمى هاووڵاتیه‌كى ئێزیدى ناشتبێت له شنگال ده‌ڵێت گۆڕى ئه‌و ته‌رمه ئى منه، له‌ولاوه ده‌ستى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیش تێكه‌ڵكردوه و خه‌ڵكى له دژى باشوورى كوردستان هان ده‌دات و ده‌یانكاته حه‌شدى شه‌عبى، جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام ئێزیدیه‌كان بۆ تۆڵه‌و رق و كینه و دووبه‌ره‌كى تاهه‌تایی هانده‌دا، له رۆژهه‌ڵاتیش بووه‌ته پاسه‌وانى سنووره‌كان بۆ ئێران و رێگه به هیچ چالاكیه‌كانى پارته‌كانى رۆژهه‌ڵات نادات له‌وێش كۆدارى وه‌كو چه‌ترێك بۆ په‌كه‌كه دروستكردوه و په‌ژاكى خستووه‌ته ناودا، له باكووریش ئه‌وه رۆژانه ده‌بیستین چ كاولكاریه‌كى خوڵقاندووه، كاتێك پێشمه‌رگه‌ى باشوورى كوردستان له شاخ بوو هیچ كات خیره‌تى ئه‌وه‌ى نه‌ده‌كرد خۆى بخاته ناو ناحیه و قه‌زایه‌ك و شه‌ڕى تیادا بكات ئه‌وه‌ش له‌به‌رخاترى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى، به‌ڵام په‌كه‌كه چه‌ندین چه‌كدارى له‌ناو ژن و ماڵ به رووتى ده‌رهێنراون له‌لایه‌ن جه‌ندرمه‌ى توركیاوه، هه‌موو ئه‌وانه كورتترین ئاكارو ئه‌خلاقى په‌كه‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌شیه‌وێ ده‌روازه‌ى سمێلكاى به‌ڕوودا بكرێته‌وه و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لیستى تیرۆر ده‌رى بهێنێت و ئه‌و په‌ڕى مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، ئاخر په‌كه‌كه ده‌بێ ئه‌وه بزانێ عه‌قڵیه‌تى دیكاتۆرى و داعشبوون به كه‌ڵكى هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك نایه‌ت و ئه‌گه‌ر خۆى چاك نه‌كات له كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سمێڵكا ده‌بینێ.