به‌ری خۆره‌تاوبه‌بێژنگ ناگیرێت

به‌ری خۆره‌تاوبه‌بێژنگ ناگیرێت
له‌ناوه‌راستی هه‌شتاكانداخۆ خۆره‌كانی نێو مێژوو ئه‌وانه‌ی رووی جه‌لاده‌كانی به‌عسیان سپی كردبوه‌وه‌ ده‌ستی غه‌درو خیانه‌ت له‌شۆرشگێرانی شار نه‌گه‌ران و له‌ناوجه‌رگه‌ی سلێمانی دا قاره‌مانانی رێی خه‌بات وكوردایه‌تی شه‌هیدان(شه‌فیق ئاغا ونوری حه‌مه‌عه‌لی وعه‌بدولی سوران وچه‌ندین تێكۆشه‌ری تریان) تیرۆركرد ،ئاخر ئه‌وه‌ی جه‌لاده‌كانی به‌عس له‌ترسی وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ر پێیان نه‌كرا بیكه‌ن ئه‌مان كردیان . به‌رۆژی رووناك پێستی روویان ئه‌وه‌نده‌ قایم بوو شاریان ره‌شپۆش كرد ئێستاش هاونیشتیمانیانی ئه‌وشاره‌ به‌وهه‌موو حوزنه‌وه‌ له‌ورۆژانه‌ ده‌روانن كه‌تیادا خیانه‌تكاران ده‌ستی غه‌دریان وه‌شاندو تێكۆشه‌رانیان تیرۆر كرد. ئادگاری تیكۆشه‌رانی رێبازی كوردایه‌تی به‌سیمای سلێمانیه‌وه‌ ماوه‌ لێ‌ شه‌رمه‌زاری به‌ته‌وێڵی ئه‌وانه‌وه‌ ده‌چۆرێت كه‌له‌پشت تیرۆركردنی ئه‌م قاره‌مانانه‌وه‌ بوون،ئه‌وانه‌ی نارنجۆكیان ده‌خسته‌ ئاماده‌یی كچانه‌وه‌وشاییان لێ‌ ده‌كرن به‌شین ئه‌وانه‌ی گڵۆڵه‌ی نابوتیان به‌نێو شاردا خلۆرده‌كرده‌وه‌ وگره‌ویان له‌سه‌ر مه‌رگی شۆرشگێران ده‌كرد، هه‌رئه‌وانه‌شبوون تانوكه‌ كه‌ناویان دێت مناڵانی شار تف رۆده‌كه‌ن . ئێستا دوای نزیكه‌ی سی وپێنج ساڵ تێه‌ربوون به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌دا، دوای ئه‌وهه‌موو عه‌یامه‌ به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا، كه‌له‌ئه‌سته‌م ده‌رچووه‌ له‌یادیان بكه‌ین، تازه‌ به‌تازه‌ كه‌سانێك به‌مه‌به‌ست هاتون وهێشتا ئه‌مه‌نده‌ بێ‌ شه‌رمن باری شانی ژه‌نگرتوی خۆیان ده‌سونه‌ پیرۆزی داوێنی ئه‌م شۆرشگێرانه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان له‌دیادچووه‌ كه‌ مێژوو نه‌ئاراسته‌ی ده‌گۆرێت ونه‌چاواشه‌ ده‌كرێت . پاساوێك نیه‌ بۆ تیرۆركردنی شۆرشگێران (شه‌فیق ئاغا ونوری حه‌مه‌عه‌لی وعه‌بدولی سوران وهه‌ڤاڵانیان) جگه‌له‌ خۆشته‌ك دان به‌بنه‌چه‌ی غه‌درو خیانه‌ته‌وه‌ . جا هه‌ركه‌س ئاوی له‌ده‌فری دوژمندا خوارده‌وه‌ هه‌رخۆفرش وخاینه‌ چ جا ئه‌وه‌ی به‌نیازه‌ به‌وشه‌ی ساكارو رسته‌ی بێ‌ تفاق خه‌یاڵی خاوی به‌وه‌لێ‌ بدا كه‌ بارگه‌ی گومانی خۆی به‌ته‌می بوختان حه‌شاربدات. هه‌مزه‌ تۆڤ راستی ووتوه‌ ده‌می پچوك قسه‌ی گه‌وره‌ده‌كات به‌ڵام كاره‌ساتی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌زمانی وێڵێك له‌وكاروان سه‌رایه‌ی مێژوو حیكایه‌تی دوینێ‌ ببیستین،ئه‌وه‌بۆیه‌ خه‌یاڵ لێ‌ ده‌ران هێشتا به‌ونیازه‌ ده‌ژین كه‌ به‌ری ئه‌و خۆره‌تاوه‌ی مێژوو به‌بێژنگ بگرن ! سه‌ربڵندان ئاینده‌یان بۆیه‌ رۆشنه‌ چونكه‌ شانازی به‌ئاوردانه‌وه‌ ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك كه‌سانێك له‌په‌یڤینی شاشه‌ی تێڤیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌رێكه‌وه‌ ده‌ڵێن ئاگامان له‌تیرۆری ئه‌م تێكۆشه‌رانه‌ نیه‌ وله‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه‌ تاوانباریان ده‌كه‌ن ،ئائه‌مه‌یه‌ ده‌كرێت پێی بوترێت خه‌جاڵه‌تی گه‌وره‌ ،ئه‌وه‌ له‌كوێ‌ بووه‌ چه‌قه‌ڵ داستانی سه‌وروه‌ری شێر بگێرێـته‌وه‌! لێره‌ نه‌بێت به‌داخه‌وه‌ هه‌رئه‌م رسته‌ گوماناویانه‌ له‌وجۆره‌ راویانه‌ چاوه‌رێ‌ ده‌كرێت. سه‌ربه‌رزی نازناوی هه‌ڵمه‌ت وقوربانی شار به‌خوێنی شه‌هیدان نوسراوه‌ته‌وه‌ له‌نێویاندا (شه‌هیدان شه‌فیق ئاغاونوری حه‌مه‌عه‌لی وعه‌بدولی سوران وهه‌ڤاڵانیان) ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه‌ن بۆیه‌ ناویان مه‌دالیای شانازی به‌ربه‌رۆكمانه‌.
Top