پەیامى بارزانى لە دیداریى هۆزە عەرەبییەکان

پەیامى بارزانى لە دیداریى هۆزە عەرەبییەکان
لە چەند رۆژى رابردوو، ژمارەیەک کەسایەتى سیاسیى هۆزەکانى عەرەبى کەرکووک، خواستەکانیان بردە سەر مێزەکەیى بارزانى لەسەرى بڵند.
ئەم دیدارە گرنگى و بایەخى لەوەداییە، کە عەرەبى کەرکووک گۆڕانى جەوهەریى بەسەر روانگەیى توندیى سیاسیاندا هاتووە و ئەزموونیان لە رووداوەکانى چەند ساڵى رابردوو وەرگرتووە، بۆ نەخشاندنى ئایندەیەکى پرشنگدار کە بارزانى جارێکى تر بەلێنى پێدان کەرکووک بکەنە شاریى برایەتى و پێکەوە ژیان.
عەرەبى سووننەیى کەرکووک، گەر بیانەوێ دەتوانن ببنە پێکهاتەیەکى کاریگەر لە پرۆسەیى سیاسیى و کۆمەلایەتى ئەو شارە و لەوێشەوە پێگەیەکى بە هێز لە کوردستان درووست بکەن وەک بەشێک لە جوگرافیایى کوردستان، بۆ ئەمەش تەنیا رێگەیەک هەیانبێت کوردستانە.
ئەم دیدارە گرنگ بوو، کە دەکرێ دامەزراوەیى سەرۆکایەتى کوردستان، بە دامەزراوەیى بکات و جۆرێک لە رێکەوتنى سیاسیى و یاسایى بهێنتە ئاراوە کە دڵنەیى بە پێکهاتەیى عەرەب ببەخشێ و ئایندەیان لە چوارچێوەیى کوردستان وەک ئەوەیى خۆیان دەیانەوێ بچسپێنێ.
گرفتى عەرەب لە کەرکووک لە دوایى پرۆسەیى ئازادیى ئێراقەوە دەگەرێتەوە بۆ بۆشایەک کە کەسیى سیاسیى لێهاتوویان نەبووە سەرکردایەتى و ئاراستەیان بکات و عەرەب وەک پێکهاتەیەک لەم ناوچەیە، پەرش و فرە ئاراستە بوونە، هێزەکانى ناوچەیى و ئێراقى بەو جۆرە بەکاریان هێناوون، کە دژیى کورد بن.
لە دوایى هاتنى داعش و تەقینەوەیى گەورەیى ناوچەیى و فراوانى بوونى بەرەکانى شەڕیى بەرەیى و سیاسیى و تووند بوونى ئاراستەکانى ململانییەکان، پێکهاتەیى عەرەب لەم ناوچەیە بە جۆرێک سەرگەردان بوون، کە نوزەیى سیاسیان لێبرا بۆیە ئەم دیدارەیى سەرۆک بارزانى وەک هەل و دەرفتێکى زێرێنە بۆ پێکهاتەیى عەرەب ئەگەر بیانەوێ بەشداریى بکەن لە خوڵقاندنى ئایندەیەکى پرشنگدار بۆ خۆیان لە چوارچێوەیى روانگەیى رۆشنى بارزانى بۆ ئەم شارە، کە عەرەب و تورکمان و ئەوانى تریش متمانەیان بە بارزانى هەیە بۆیە کاتى ئەوەیە دوایى عەرەب تورکمانیش خواستەکانیان لە چوارچێوەیى رێکەوتنێک رێکبخرێتەوە.
بۆ کەرکووک و ئایندەکەیى پێویستە ئەم جۆرە دیدارانە فراوان بکرێن، لە چوارچێوەیى دامەزراوە یاساییەکانى هەرێم رێکبخرێن وەک بنەمایەک بۆ کاریى گەورەتر کە پێویستە حزبەکانیش هاوکاریى روانگە و ستراتیژیى بارزانى بکەن و لێیتێبگەن، بە داخەوە زۆر جار روانگەیى کوردستانیانەی بارزانى بۆ ئەم ناوچانە لە لایەن حزبەکانەوە بە پارتیشەوە وەک خۆیی تەرجوومە نەکراوە.
کەرکووک
١٩-٤-٢٠١٦
Top