پێکەی بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگەو حۆڕاگری هاوڵاتیان

پێکەی بارزانی و قارەمانیەتی پێشمەرگەو حۆڕاگری هاوڵاتیان
ڕێزدارسەروک بارزانی بە هوی ئە و سەرکەوتنە دیبلوماسی و سیاسی و ئەمنی و سەربازیانەی کە بە دەستی هیناون هەم لە سەر ئاستی ناوخویی وهە م لە سەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دا بونەتە هوی زیاتر بە هێز بوونی پێگەی دۆزی کورد و هەروەها جوانتر کردنی سیمای گەل و وڵاتەکەمان، لە هەمان کات دا،سەروکی وڵات ئەو سەروکەیە کە لەگەڵ خوشی و مەینەتیەکانی گەلەکەیدا بژیت ولە کاتی تەنگانەدا خوی بە خاوەن بزانێت و هەوڵ بدات وڵاتەکەی لەهەڕەشە و مەترسییەکان دور بخاتەوە لە هەمو ڕویێکەوە.

سیاسەت و دیبلوماسیەتی هێژا بارزانی لە سەر هەمو ئاستەکاندا هاوشانی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان و حوڕاگری هاوڵاتیان له هەمبەر هەمو ئەو قەیرانانەدا کە ڕوبەڕوی باشوری کوردستان بونەتەوە بونە تەواوکەری یەکتر و سەرکەوتن دۆای سەرکەوتن تومار کراو هەڕەشەکانی سەر گەل وڵاتمان دور خرانەوەو ولە ڕوبەڕوبونەوەی ناحەزان و تیروزیستاندا سەرکەوتین لە لایێک ولە لایێکی تریشەوە وەڵامێکی بە هێز بو بو هەمو نەیارانی ناوخو و دەوروبەرمان کە نەتوانن ئەجیندای سیاسی دوژمنکارانەی خویان لە نێوخوی باشوری کوردستاندا جێ بە جێ بکەن هەروەها مەرامە گڵاوەکانیان دژی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بئ ئاکام مان.
لێرە وە پرسیارێک دێتە پێشەوە وپرسیارەکەش ئەوەیە کێن ئەوانەی کوردو خاکی کوردستان دەپارێزن ودڵسوزن بو کەلو وڵاتەکەیان؟ بێگۆمان بەری بێژینک بە خور ناگیرێت پێگەی بە هێزی بارزانی لەسەرئاستی جیهانی دا فاکتەرێکی کرنگ بووە وگرنگە لە بە هانا هاتنی وڵاتە زلهێزەکان بو باشوری کوردستان و ڕوژئاوای کوردستان وهەروەها قارەمانیەتی بێ وێنەی پێشمەرگەکان وخوڕاگری هاوڵاتیان لە بەرامبەر هەمو قەیرانەکاندا هەروەک چۆن لە سەرەوەدا ئاماژەم پێدا وە.

ئەجیندای نەیارانی ناوخو ئەجیندایێکی سیاسی هاوتەریبە لە گەڵ ۆڵاتێکێ هەرێمی دەوروبەرمان و هەمو هاوپەیمانەکانی ئەو وڵاتە هەرێمیە کە دەیانویست ودەیانەوێت بەرەو پێشڤەچۆنەکان وسەرکەوتنە سیاسیی ودیبلوماسی وئەمنیەکانی باشوری کوردستان شکەست پێ پهێنن و سە قامگیری و ئارامی هەرێم تێک بدەن وبوشاییەک دروست بێت ناکۆ دەرفەتێک بدوزنەوە بو ئەوەی هەژمونی خویان بەسەر ئەزمونی باشوری کوردستان دا بسەپێنن وە ئامانجی سەرەکییان لێدانی پڕۆژەی سەربەخۆیی کوردستانە بە سەروکایەتی بارزانی ولە هەمو لایێکەوە وە بە هەمو شێوەیێک هەوڵیان داوە تاکۆ ئێستا بێجگە لە شکەست هیچی تری لێ بەرهەم نەهاتووە و ناهێت چۆنکە ئەمڕو باشوری کوردستان لەژیر ڕێبەرایەتی بارزانی دا بوونی خوی سەلماندووە و بویتە خاوەن سەنگ و پێگەیێکی ئەوتوو کە وا بەئاسانی داکیرکاران و نەیاران نەتوانن نەخشەو پیلانەکانیان جێ بە جێ بکەن و پشتگیریەکی بە هێزی نێودەوڵەتی هەیە لە ڕوی سیاسی ،سەربازی هتد...بە پێچەوانەی ساڵانی سەدەی ڕابردوو کە تەنها دوستی کۆرد چیا سەرکەشەکانی شۆڕشی کوردستان بوون.
بارزانی لە یەک کاتدا چەندین ئەرک جێ بە جێدەکات سەروکی هەرێمی کوردستانو فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی ،هەمو ئەم ئەرکانەشی تەعبیر لە یەک ئامانجی پیروز دەکەن کە ئەویش بریتیە لە تێپەڕاندنی قوناغی ئەمڕو و گەیشتن بە سەربەخویی ،سەرکەوتنی پێشمەرگە لە شەڕی تیروریستاندا وە سەرکەوتنی بارزانی لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسی و سەربازی و ئەمنیەکاندا وڕاگرتنی بەڵانسی ناوخویی و دەرەکی ونیشاندانی سیمای لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بە جیهانی مروڤایەتی هەمو ئەمانەو چەندان تایەتمەندیتر هۆکاری سەرەکین لە بایەخ پێدانی کۆمەڵگای نێودەڵەتی بە باشوری کوردستان و پشتگیری ئەوان بووڵاتەکەمان.
لە کوتایی ووتارەکەمدا بە پێویست دەزانم بڵێم کە لە ژێر سایەی سەروکایەتی بارزانی دا باشوری کوردستان هەنگاوی زور گەورەی هاوێشتووە چۆنکە بارزانی لە ڕوبەڕوبونەوەی هەمو قەیرانەکاندا چ لەشەڕی دژی تیرور دا و چ لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیەکاندا و ئیستاش لە دەست پێ کردنی پڕوسەی چاکسازیدا بو بنەبنە بڕ کردنی گەندەڵی لە باشوری کوردستاندا ڕۆڵێکی سەرەکی دەبیێ وبە هاوکاری دڵسوزانو نیشتیمان پەروەران وڵاتەکەمان ئاسویێکی گەش چاوەڕوانی دەکات .
Top