جوگرافیایی دابەش بوونی یەدەگی نەوت لە ھەریمی کوردستان
April 13, 2016
وتار و بیروڕا
یەکەم / کەرتی باکوور (دھۆک)
ئەم کەرتە یاخود ئەم ناوچەیە دەکەویتە باکووری ھەریمی کوردستانی عیراق , ھەموو ئەو کیلەگە نەوتیانە دەگریتە کە دەکەویتە سنووری ئیداری پاریزگای دھۆک , کە بریکی یەجگار زۆر لە یەدەگی ھەریمی کوردستان لەم ناوچەییە , وە گرینگترین کیلگە نەوتیەکانی ئەم پاریزگایە بریتین لە ( تاوکی , ئەتروش , شیخان , ئاکری بیجیل , دھوک , شیخ ئادی , روڤی , بەردەرەش , سەرسەنگ ) , ئەم کیلگە نەوتیانە ئەو بیرانەی کە تیدا لیدراون لە نیوان (١٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠م) , ئەمەش ئەوەنیشان دەدات کە تیچووی بیرلیدان بۆ نەوت تیچوویەکی کەمی ھەیە , ھەروەھا ئەم کیلگە نەوتیانە لە رووی جوگرافیایەوە شوینیکی ستراتیژیان ھەیە بۆ ھەناردەکردن و گەیاندنی نەوت بە ئەوروپا , بەلام بری یەدەگی دلنیا لە کیلگە نەوتیەکانی پاریزگایی دھۆک بە تیکرا نزیکەی (٢٥,٨ملیار بەرمیل ) دەخەملینریت , وەریژەی یەدەگی نەوت لە پاریزگایی دھۆک بە نزیکەی (٤٨%) ھەموو یەدەگی نەوتی کوردستانە ھەژماردەکریت , بەلام جۆری نەوتی ئەم پاریزگایە ریژەکەی لە نیوان (١٨ بۆ ٣٩API ) .
دووەم / کەرتی رۆژھەلات (سلیمانی + ھەلەبجە + گەرمیان )
ھەموو ئەو ناوچانە دەگریتەوە دەکەویتە لەرووی جوگرافیەوە دەکەویتە رۆژھەلاتی ھەریمی کوردستانی عیراق , ئەم کەرتە ھەموو ئەو کیلگە نەوتیانە دەگریتەوە کە دەکەویتە ئیدارەی پاریزگایی سلیمانی و ھەلەبجە و گەرمیان , کیلگە نەوتیەکانی ئەم ناوچەیە لە رووی رووبەرەوە بە بەراورد بە ناوچەی باکوور تا رادەیەک بجوکترە , ھەروەھا قولی بیرە نەوتیەکان زیاترە بەبەراورد بە ناوچەی یەکەم کە قولی بیرە نەوتیەکان لەم ناوچەیە لە نیوان (٢٥٠٠ تاوەکو ٥٠٠٠م) , وە گرینگترین کیلگە نەوتیەکانی ئەم کەرتە بریتیە لە ( گەرمیان , بازیان , قرەداغ , میران , شاکل , سەر قەلا ) , بری یەدەگی نەوتی دلنیا لە کیلگەکانی ئەم کەرتە بە (١٨,٢ملیار بەرمیل ) دەخەملینریت , کە دەکاتە نزیکەی ٣٤% ھەموو کوردستان , بەلام جۆری نەوتی ئەم کەرتە جۆریکی باشە بە بەراورد بە ناوچەی یەکەم کە ریژەکەی لە نیوان (٣٥ بۆ ٤٤API) .
سێ یەم / کەرتی باشوور ( ھەولێر)
ئەم کەرتە دەکەویتە بەشی باشووری ھەریمی کوردستان , ھەموو ئەو کیلگە نەوتیانە دەگریتەوە کە دەکەویتە سنووری ئیداری پاریزگای ھەولیر , کیلگە نەوتیەکان لەم ناوچەیە بەشیوەیەکی بەربلاو لەم ناوجەیە ھەیە , کە ھەندی کیلەگەی نەوتی دەکەویتە باکوور بەلام ھەندیک کیلگەی نەوتی دەکەویتە باشوور یاخود رۆژھەلات یان رۆژئاوای شاری ھەولیر , گرینگترین کیلگە نەوتیەکانی ئەم کەرتە بریتین لە (تەق تەق , خورمەلە , بنباوی , سارتا , ھەولیر دەمیرداغ , بستۆرە , بینن) , بری یەدەگی نەوت لەم ناوچەیە بە بەراورد بە ناوچەی یەکەم و دووەم کەمترە کە بری یەدەگی نەوتی دلنیا لەم ناوچە بە (٩,٧ملیار بەرمیل ) خەملینراوە , کە بەنزیکەی لە (١٨%) ھەموو یەدەگی نەوتی کوردستان دادەنریت , جۆری نەوتەکەی لە نیوان ریژەی (١٩ – ٤٤ API ) , بەلام قولی بیرە نەوتیەکان لە کیلگەیەکەوە بۆ کیلگەیەکی تر جیاوازە واتە لە نیوان (٢٠٠٠- ٣٥٠٠م) .( ریبین ێمد عبداللە , النفگ فی إقلیم کوردستان العراق , دراسە فی الجغرافیا الاقتێادیە , رسالە الماجستیر غیر منشورە , جامعە المنێورە , ٢٠١٥ , ێ ٨١ – ١٠٤) .
ریبین ێمد عبداللە
٠٧٥٠٤٧٦٢٧٣٢
ماجستير/ النفط في إقليم كوردستان العراق – دراسة في الجغرافيا الاقتصادية
[email protected]