ئەوروپا دارێکی ڕوواند و ئێستا بەرەکەی دەچنێتەوە

ئەوروپا دارێکی ڕوواند و ئێستا بەرەکەی دەچنێتەوە

• ئایا تێرۆر لە ئەوروپادا لە زیاد بونایە؟
بەپێی ئامەرەکانی بنکەی داتابەیسی تێرۆری جیهانی (GTD) کە نموونەکە لە زوارەوەیە، لە نێوان ساڵی 2014-1970 و هەتا ئێستاش بەرزترین ڕێژەی تێرۆر لە سآڵی 1979 دا بووە کە زۆربەیان لەسەر جوداخوازەکانی بەریتانیا و ئیسپانیا و فەرنسا تۆمار کراوون، واتا لەگەڵ هەموو کارە تێرۆریستییەکانی ئەم دواییەش هێشتا بەراورد بە ساڵی 1979 تێرۆر لە ئەوروپا کەمترە.
لە ئێستادا داعش گەورەترین مەترسی تێرۆرە لەسەر ئەوروپا ترسی ئەوە هەیە کە ڕیکۆردەکە بشکێنێت لە کاتێکدا داعش دوای کارە تیرۆریستیەکەی برۆکسل ڕایگەیاند کە 400 سەربازی ئامادە کردووە بۆ کاری تێرۆر لە ئەوروپادا.

• ئایا تا چەند ئەوروپا دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی بکات؟
کاتێک ڕۆژنامەی (تساید)ی ئەڵمانی پرسیاریان لە تۆماس دی مایزیێزێ وەزیری ناوخۆی ئەلمانیا کرد لە بارەی کە ئایا ئێستا ئەوروپا بووە بە قازێکی گۆج و ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات؟
لە وەڵامدا گووتی: نەخێر، بەڵام ئەوروپا دەبێت باشتر پارێزگاری لە خۆی بکات
ئەوروپا پێویستی بەوەیە کە زیاتر لەناو خۆیدا هاوکاری یەکتر بن، ڕاستە ئەوروپا بەیەکەوە بەستراوون بە هۆی پەیمانی شینگن و دەتوانن داتاکانیان لە یەکتر وەربگرن، بەڵام بۆ هەموو بابەتێک دەبێت داتاکان بە جیا وەربگرن، ئەمەش پرۆسەیەکی درێژە جگەلەوەی گۆڕینەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی چەندەها پاسپۆرتی دروستکراو بەکار دێت و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەوروپا نەتوانێت بە تەواوی کۆنترۆڵی سنورەکانی بکات.
• ئایا دروست بونی داعش هەڵەی ڕۆژئاوا بوو؟
دژایەتی کردنی هەر ڕەگەزێک یان ئاینێک یان هەوڵدان بۆ لەناوبردنی هەر سیاسەتێک یان هێزێکی سیاسی، شمشێرێکە هەردوو دیوەکەی تیژە، هەرچۆنێک بوەشێنرێت لایەک هەر دەبڕێت.
لە کاتێکدا ڕۆژئاوا سەرقاڵ بوو بە دروستکردنی (القاعدە) بۆ روخاندنی ڕوسیا، لەملاوە بە جۆرێک تەشەنەی کردبوو زەحمەت بوو کۆنترۆڵ بکرێت و بووە هۆی ئەو هەموو کوشت و بڕەی هەموان دەیزانین.
هەر هەمان شتیش کاتێ ڕۆژئاوا سەرقاڵ بوو بە دروستکردنی (داعش) بۆ لەناو بردنی ئێران، کۆنترۆڵکردنی بووە هۆی ئەم بارودۆخە کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هەژاندووە.
• ئایا داعش ئەو هەموو پشتگیرانەی چۆن پەیدا کردووە لە ئەوروپا ؟ خۆ ئەگەر پشتگیری ناوخۆیی نەبێت ناتوانێت بنکەیەک دابنێت کە 400 تەرۆریستی تێدا بەخێو بکات.
ڕۆژائاوا هەمیشە هەوڵیداوە بۆ ئەوەی رای جیهان کۆبکەنەوە دژی ئەم جۆرە ئیسلامە ڕادیکالانە و بە هەموو جۆرێک هێرش بکرێتە سەر ئیسلام کە ئێستا لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپدا بیبینین، وێڕای هەموو ئیسلام بەو ئیسلامانەی کە بێ باوەڕیشن کوتنە بەرگری لە ئیسلام و لە دژایەتی ئەو هێرشەی لەسەر ئیسلام دەکرێت، زۆر جار دەستخۆشی لە تێرۆریستانیش بکەن کە تێرۆریان دەکەن.
هەر ئەم جۆرە هێرشانەش بوو، بووە هۆی ئەوەی داعش چەندین کەسی سەرلێتێکچوو لە کۆمەڵگەدا بخەنە ژێر باڵی خۆیان و بنکەیەکی تۆکمە بۆ کارەکانیان درووست بکەن لە ئەوروپادا.
ئەمەش دیوەکەی تری شمشێرەکەیە کە ئەوروپای بڕی.
Top