له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یران و كێشه ئابورییانه‌ی باڵی به‌سه‌ر جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تیدا گرتووه، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كان روو له چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن به شێوازی كوچكردن، زۆرجار هۆكاری سیاسی و نه‌مانی ئه‌من و ئاسایش یاخود خراپی گوزه‌رانی ئاستی ژیانیان فاكته‌ری سه‌ره‌كین، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌واڵه‌كانی كۆچكردن هه‌موو جیهانی هه‌ژاندوه‌و و به‌تایبه‌ت وڵاته‌كانی ئه‌وروپا، راسته كه باس له‌و دیارده‌یه ده‌كرێت ئه‌و وڵاتانه به ده‌رخستنی سۆز و به‌زه‌یی و مافی مرۆڤ و هۆكاری سیاسی ده‌رگای وڵاته‌كانیان خستوته سه‌ر پشت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا له هه‌موو جیهان هه‌یه و هه‌قیقه‌تیكی نه‌شاراوه‌یه ئه‌وه‌یه كه جه‌نگی جیهانی و ململانێ ته‌نها له ئابوری‌دا خۆی ئه‌بێنیته‌وه، كه‌واته مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی كوچبه‌رانیش به دڵنیاییه‌وه مه‌رامێكی سیاسی و ئابوری له پشت روحی میهره‌بانیه‌وه خۆی حه‌شارداوه، كاتێ خۆی له ساڵه‌كانی 2006 دا دورگه‌ی تونغو له‌ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌س زۆر هه‌ژار بوو له‌ته‌نیشتیه‌وه نیوزلندا خاوه‌نی به‌روبوومی كشتوكاڵ و دار بوو به‌ڵام پێویستی به ده‌ستی كار بوو له لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌روبوومه بۆیه داوای له خه‌ڵكانی ئه‌و دورگه‌یه كرد به كوچكردنیان بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌مه‌ش خێزانیكی زۆر له‌و جێگایه‌وه به‌رێكه‌وتن بۆ نیوزلندا و توانیان كاریان ده‌ست بكه‌وێت و قازانجێكی ماددی زۆر گه‌ڕایه‌وه بۆ نیوزلندا و هه‌روه‌ها دورگه‌ی تونغوش چونكه كوچكه‌ره‌كان پاره‌یه‌كی زۆریان بۆ خزم و كه‌سوكاریان ده‌نارده‌وه، به‌مشێوه‌یه كه‌رتی په‌روه‌رده زۆر په‌ره‌ی سه‌ند له‌م دورگه‌یه و جۆڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابوری رۆیدا، ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چێت نیوزلنداش بوو به خاوه‌نی كشتوكاڵێكی به‌هیزتر و ده‌ستی كاری زیاتر، خۆی له رووی ئابورییه‌وه كوچبه‌ران سه‌رمایه‌ی وڵات و سه‌رجه‌می به‌رهه‌می خۆمالیش زیادده‌كه‌ن . له وڵاتی به‌ریتانیا باس له‌وه ده‌كرێت كه هاتنی كوچبه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌یان سودمه‌نده چونكه ئه‌وانه خاوه‌نی بێرۆكه‌ی نوێ كارن و جگه له‌وه‌ش هێزی كاركردنیان زیاتره له هاوڵاتی خۆیان و به‌تایبه‌ت له هه‌ندێ كاردا كه هه‌موو كات خه‌ڵكی وڵاته‌كه خۆیان ئه‌و كارانه ناكه‌ن بۆیه راده‌ستی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرێت جا چ مه‌ترسیداره یا زۆر زه‌حمه‌ته، جگه له‌وانه‌ش خه‌ڵكانی كوچبه‌ر زیاتر خولیای خوێندن و ئه‌و وڵاتانه سود له بڕوانامه‌كانیان وه‌رده‌گرن هه‌ر به پێ داتایه‌كی وڵاتی به‌ریتانیا %46 كۆچبه‌ر خوێندنیان ته‌واو كردوه كه %60 ده‌ستی كاری ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنیت، به به‌راوورد به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته واته به‌ریتانیه‌كان ته‌نها %16 تونیویانه خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و وڵاته سودمه‌نده له ئاستی زانستی كوچبه‌ر و بڕوانامه‌كانیان . با بچێنه سه‌ر وڵاتیكی وه‌ك دانیمارك كه رێژه‌ی كوچبه‌ر له %1.5 بۆ %4.7 كه نزیكه‌ی 15 ملیون كه‌س كوچبه‌رن و هه‌موو ولاتانی ئه‌وروپا نزیكه‌ی 500 ملیونن، به‌ڵام له‌و وڵاتانه له مه‌سه‌له‌ی كارگێری كاره‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یه و زۆرجار هاتنی كۆچبه‌ر ده‌بێته گۆرێنی پله و پۆستی خه‌ڵكی وڵاته‌كه بۆ به‌رزتر و ئیشه‌كانی نزمتر له خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست كۆچبه‌ران، به‌مشێوه‌یه سودمه‌ندی ته‌واوه‌تی بۆ هاوڵاتیانی بنه‌ڕه‌تی و وڵاته‌كه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه چونكه سیسته‌می دابه‌شكردنی قازانجی كاری كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ی تیدایه به‌رجه‌سته ده‌كرێت، له لایه‌كێ تره‌وه كوچبه‌ران زیاتر له وڵاته نامیه‌كانه‌وه ده‌رۆن هه‌ر بۆیه مه‌زه‌نده‌كردنی پاره‌ی نێردراو بۆ ئه‌و وڵاتانه له لایه‌كی كۆچكه‌ره‌كانیه‌وه نزیكه‌ی 440 بلیون دۆلاره كه ده‌كاته نێوه‌ی پاره‌ی هاوكاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له مه‌سه‌له‌ی مرۆڤایه‌تی و یارمه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی !! بۆیه ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه مه‌سه‌له‌ی كوچبه‌ران قازانجی دوو لایه‌نه‌یه چ بۆ خۆیان و وڵاته‌كه‌یان یا بۆ ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رۆات به‌ڵام زۆر گرنكه سیسته‌می كارگیری له رووی هه‌لی كار و مافه‌كان په‌ێره‌وبكرێت، حاڵی حازر له كوردستان خه‌ڵكانێكی زۆر چ به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب له باشور و ناوه‌راستی عێراقه‌وه به هۆی بارودۆخی سیاسی و یا به ره‌گه‌ز كورد له وڵاتی سوریاوه ئاواره‌ی بوونه، به‌ڵام نه‌توانراوه قازانجیان به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وروپا لێ وه‌ربگێریت به‌هۆی نه‌بوونی عه‌قلیه‌تی به‌رهه‌مهێنان و نه‌بوونی كارگه و لاوازی كشتوكاڵ، به پێچه‌وانه‌وه جار واهه‌یه بوونه‌ته بارگرانی و زه‌ره‌ری ئابوری بۆ ئه‌م وڵاته به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كارگیری له سیسته‌می كاركردنی كوردستان به‌وه‌ی هه‌لی كار زیاتر بۆ ئه‌وان ره‌خساوه له جێگه‌ی كوردانی هه‌رێم تا راده‌یه‌ك بووته جێگه‌ی گله‌یی و گازانده‌ی زۆر له هاوڵاتیان و نه‌مانی ئیش و گرانبوونی بازاڕه‌كان و كرێ نیشته‌جیبوون و كرێ هاتوچۆكردن هتد، ئه‌توانین ئه‌مه وه‌ك هه‌ڵه‌ی یونان له قه‌ڵه‌م بده‌ین كه زۆرترین كۆچبه‌ر به‌ناو وڵاته‌كه‌یدا تێپه‌ر ده‌بێت به‌ڵام نه‌یتوانیوه سودمه‌ند بێت له ده‌ستی كاریان به هۆی نه‌بوونی كار و كارگه‌كان و ته‌نانه‌ت رێژه‌ی بێكاری %25 ه، بۆیه ده‌كرێت ئاینده‌ی ئابوری كوردستان بگوردرێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاته‌كانی یه‌كێتی ئابوری ئه‌وروپا و گرفته‌كانی یونان ئه‌مانه‌ش دیاره هه‌مووی سه‌ره‌تا به پێداچوونه‌وه‌ی سیسته‌می كارگێری ئه‌م وڵاته و دواتر خستنه‌گه‌ڕی ریچكه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی ناوخۆیی به پله‌ی یه‌كه‌م و پاشان قازانجكردن له بیرۆبووچون و توانا و كارامه‌یی و سه‌رمایه‌ی كۆچبه‌ران، دارشتنه‌وه‌ی یاسای مافی پێدانی مۆڵكایه‌تی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، ئاگاداری ری وشوێنه جوگرافی و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چونكه له‌م كاته‌دا له‌به‌رده‌م داهاتویه‌كی زۆر هه‌ستیارین له رووی سیاسیه‌وه، هه‌وڵ بدرێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ر و ئاواره له دیده‌ی ئابورییه‌وه لێك بدرێته‌وه هیچ كات مه‌ترسی بۆخاك و نیشتمانی لێ نه‌كرێت
. ماسته‌ر له كارگێری كار