به‌ پێ پێشبینیه‌كان ئابوری جیهانی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات ؟

به‌ پێ پێشبینیه‌كان ئابوری جیهانی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات ؟
له‌ ساڵی پێشودا 2015 ئابوری جیهانی به‌ ده‌ست لاوازی خواستی گشتی و دابه‌زینی نرخی كاڵاو ناجێگیری بازاڕه‌كانی دارایی و ته‌نها به‌ رێژه‌ی %2.4 گه‌شه‌ی كردبوو، به‌ڵام به‌ پێ پیشبینیه‌كان بۆ ساڵی 2016 ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ بۆ %2.9 و بۆ ساڵی 2017 بگاته‌ %3.2 و ئه‌م رێژه‌یه‌ زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ پیشبینی بۆ ده‌كرا له‌ ساڵی 2014 هه‌رچه‌نده‌ به‌ بڕی 0.3 مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌توانین له‌ قاڵبی به‌رزبوونه‌وه‌ بیخه‌مڵینین به‌ پێ پیشبینیه‌كانی سندوقی نه‌قدی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئوپیك كه‌ له‌ نێوان 3.5 بۆ 4 له‌ قه‌ڵه‌میان دا، به‌و پییه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌وه‌نده‌ پابه‌ندی گورانكاری نه‌قدی و ئاڵویری نابن، زۆرجار هه‌وڵ ئه‌درێت لایه‌نگیریه‌ك له‌ سیاسه‌تی نه‌قدی دابنرێت كه‌ گومانه‌كانی سیاسیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه‌، گوڕانكارییه‌كانی سه‌رف و ئالویركردنه‌كان نه‌هیڵرێت و به‌مه‌ش له‌ كوتاییدا ده‌بیته‌ زیادكردنی تیچووی قه‌رز، له‌ ئابورییه‌ پێشكه‌وتووه‌كان پێشبێنی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌كرێت به‌ ته‌سكبونه‌وه‌ی كه‌لێنی به‌رهه‌مهێنانه‌كان،به‌ به‌راوورد به‌ بازاڕه‌كانی دونیا و وڵاته‌ نامیه‌كان و ركابه‌ری كردنی جۆرایه‌تی و تاوه‌كو له‌سه‌رخۆكردنی باری ئابوری و هاوسه‌نگكردنی ئابوری چین، خۆی بۆ خۆی ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی دابه‌زینی نرخی كاڵاكانه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌وتیش هه‌مان داهاتووی هه‌بێت، بۆیه‌ دڵه‌راوكێ نرخ دوچاری دونیا ده‌بێت و سه‌ره‌نجام كاریگه‌ر ئه‌كاته‌ سه‌ر سستی ئابوری چین و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م فاكته‌ره‌ هه‌ڵبه‌ته‌ كاردانه‌وه‌ی پوزه‌تیڤی ده‌بێت بۆ هه‌ندی وڵاتی تر وه‌ك روسیا و به‌رازیل و چه‌ند وڵاتیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، واته‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كان سه‌ره‌تا به‌ ركابه‌ری و دواتر دابه‌زنیی نرخ و سستی ئابوری بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌ی ئابوری هه‌ندێك وڵاتانی تر، دوور نییه‌ كوردستان له‌ نێوه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ بێت كه‌ له‌و گه‌مه‌ ئابورییه‌ قازانج ببێنی و به‌تایبه‌ت له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ قاڵبی دارۆخانی سیاسی یاخود ئابوری نوێكاری . زۆرجار باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری جیهانی رووی له‌ لایه‌نی نه‌رینی كردبێـت به‌ڵام گه‌ر رێگاكان بگوردرێن له‌ رووی سیاسه‌تی نه‌قدیه‌وه‌ هیوابه‌خش ئه‌بێت بۆ زۆر له‌ وڵاتانی دونیا، سندوقی نه‌قدی نێو ده‌وڵه‌تی واده‌رده‌خات كه‌ سه‌رجه‌می به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ جیهاندا بۆ ساڵی 2016 زیادده‌كات به‌ڵام هه‌ژاری و نه‌خۆشی له‌ هه‌مان كاتیشدا زیادی كردووه‌ ! هه‌رچه‌نده‌ به‌ پێ بیروراكان ده‌وترێت كه‌ گه‌شه‌ی ئابوری به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام هوشیاری ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت و شه‌ڕه‌كان فاكته‌ریكن بۆ گۆرێنی ئه‌و رێچكانه‌ و گۆرێنی نرخی دراو، كه‌واته‌ له‌ جیهاندا ئه‌وه‌ی باسه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی یۆرو و ئابوری یونان و یابانیش. كێشه‌كه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ دۆلار قیمه‌تی روو له‌ زیادبوون ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شه‌یه‌ بۆیه‌ نرخی نه‌وت هه‌ر له‌ نزمی ده‌مینێت و جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی ناجیگێری سیاسی و ململانێ ناوخۆیش بۆ زۆر له‌ وڵاته‌ به‌رهه‌مهینه‌ره‌كانی نه‌وت زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی ده‌كات . به‌پێ ئه‌م بارودۆخه‌ ره‌نگ وایه‌ نرخی نه‌وت له‌ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو له‌ نزمبونه‌وه‌بێت، كه‌واته‌ چێبكرێت ؟چاكسازی یا كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیات یا گۆرینی سیسته‌می دارایی یا .. !!!؟؟؟؟ كوردستان له‌ ژێر فشاری گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئابورییه‌ به‌ڵام گه‌شبینی له‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خاوه‌ن داهاتی نه‌وته‌ گه‌ر نرخه‌كه‌ی به‌رز یا نزم بێت، بۆیه‌ پیویسته‌ زۆرترین گرنگی به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیاتی وڵات بدرێت و مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ و ژماره‌ی مووچه‌خوران پێداچوونه‌وه‌ی جدی بۆ بكرێت، ئه‌مه‌ واقعێكه‌ كه‌ ئابوری وڵات زۆر لاوازه‌ و گه‌ڕان به‌ دوای چاره‌سه‌ر شتیكی حه‌تمه‌نه‌، ئێتر كاتێ ئه‌وه‌هات خاڵ له‌سه‌ر هه‌موو ژماره‌كان دابنرێت لێپیچینه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ر دینارێك بكرێت و هاوسه‌نگی رابگیرێت له‌ نێوان تیچوو و داهاتی وڵات . هه‌ربۆیه‌ زۆر گرنگه‌ پلانی داهاتوو دابریژرێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌ڵك له‌ هه‌ڵه‌ ئابورییه‌كانی پیشوتر وه‌ربگیرێت له‌وانه‌ :پێداچوونه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتی له‌ پرۆژه‌ خه‌یاڵی و بیكه‌ڵكه‌كان و هه‌روه‌ها دانانی سنورێك له‌ به‌رده‌م هه‌موو خه‌رجیاتێكی داموده‌زگا حكومیه‌كان، قورسكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌رفكردنی هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌كان و ئیفاد و سه‌فه‌ر و هتد، خاڵیكی گرنگی تر ئه‌ویش دانانی چاودیری و یاسایه‌ك له‌به‌رده‌م مووچه‌خوران و گورێنی سیسته‌می دامه‌زراندن له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر دامه‌زراوێكی نوێ به‌رهه‌مهێن بێت نه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌ت بژی، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م كاره‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پابه‌نده‌ به‌ حكومه‌ته‌وه‌ چونكه‌ رێوشوینی كاركردن ته‌نها له‌ دامه‌زراندن ته‌سك ئه‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ كه‌رتی تایبه‌ت بچێـته‌ پاڵ حكومی و مه‌رج و رێساو یاسای خانه‌نشینی به‌سه‌ر بسه‌پینرێت و ته‌نانه‌ت دامه‌زراندنی تازه‌ ده‌رچووان له‌ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان كه‌ له‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن وه‌ك هه‌ر مه‌رجێكی تری كارگیری بێت، ئاله‌م كاته‌دا حكومه‌ت دوولایه‌نه‌ سودمه‌ند ده‌بێت لایه‌نیكیان به‌ دامه‌زراندن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و دووه‌میان به‌ ده‌ست كه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیك له‌و داهاته‌ی كه‌ له‌ سه‌ر حسابی وڵاته‌كه‌ ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌تانه‌ قازانج ده‌كه‌ن. ئێستاكه‌ له‌ سنوری كوردستان ده‌رده‌چین و به‌ره‌و تێڕوانینی جیهانی ده‌ڕوین و باس له‌وه‌بكه‌ین كه‌ ساڵی 2015 به‌ سستی ئابوری جیهانی هه‌ژماركرا، و زیادبوونی خه‌رجیاتی به‌كارهێنه‌ر و قه‌رزی ده‌زگاكان له‌ پێناو زیادكردنی خواستی وه‌به‌رهێنان، نه‌ك ئه‌مانه‌ بگره‌ كارێگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕی پشكه‌كان هه‌یه‌وبه‌ جۆرێك پشكی یابان و ئه‌لمانیا به‌رزبوه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا پشكی چین دابه‌زی، جگه‌ له‌وه‌ش پیشبینیه‌كان بۆ ساڵی 2016 باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی بانكی مه‌ركه‌زی به‌ پێدانی قه‌رز به‌ سودی كه‌متر و ماوه‌ی دریژكراو واده‌كات كه‌ حاڵه‌تی سست بوون به‌ به‌رده‌وامی بمێنیته‌وه‌ له‌ رووی ئابوری وڵاته‌كان، گه‌رچی پیشبینی دووه‌م ئه‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بازاری پشكه‌كان به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ هۆی گۆرێنی گه‌شه‌ی ئابوری له‌سه‌رخۆ كه‌ ئیستاكه‌ هه‌موو جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵینن بۆ حاڵه‌تی وه‌ستاندنی ته‌واوه‌تی !! پیشبینی سییه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوچاری سستی ئابوری گه‌وره‌ بێت كه‌ له‌ ساڵه‌كانی سییه‌كان توشی بوون به‌وه‌ی كه‌ نرخی قیمه‌تی دراوه‌كان داده‌به‌رزێت له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی هه‌نارده‌كراوه‌كان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ هێچ كارێگه‌ر ناكاته‌ سه‌ر قه‌واڵه‌ی خه‌زینه‌ی ئه‌مریكی ؟؟ لێره‌دا جیهان له‌ رووی ئابورییه‌وه‌ ئه‌توانین به‌ پێ ئه‌م شرۆڤه‌یه‌ پولینی بكه‌ین بۆ سێ به‌ش به‌شی یه‌كه‌م تۆزیك هێواپێده‌ره‌ به‌ڵام به‌شی دووه‌م خراپه‌ و سییه‌م خراپتره‌ .


ماسته‌ر له‌ كارگێری كاردا
Top