له پاش ساڵی 2003 دا باری ئابوری عێراق هیچ كات به شێوازێ ئه‌م دوو ساڵه به‌ره‌و تیكچوون نه‌رۆیشتوه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆریست و سه‌رباری گه‌نده‌ڵی دارایی ئه‌م وڵاته كه وایكردوه هاتنه‌ژووره‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیه‌كان سنورداربێت، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق كه خۆی له 100 ملیار دۆلار دا به‌ڵام %80 بۆ خه‌رجیاتی مووچه رۆیشت و ته‌نها نزیكه‌ی %20 بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان ته‌رخانكرا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردنه ئه‌م بڕه‌ش بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه راوه‌ستاوه‌كان به‌كارده‌هێنریت و دوور له پرۆژه‌ی نوێ، ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی ئابوری‌دا بخشێنین ئه‌وا له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا بودجه‌ی ئه‌م وڵاته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك ئه‌و زیادبونه كتوپره‌ی به خۆه نه‌بینیوه و فرۆشتنی نه‌وتیش زۆر زیادی كردووه، له به‌رامبه‌ردا كێشه‌و گرفتی زۆر له ناوخۆی ئه‌م وڵاته دروست بووه‌و رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری زیادی كردووه، خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به پێ پیویست نه‌بووه جا چ له رووی كاره‌با و ته‌ندروستی و بازاڕ و دابین كردنی سه‌لامه‌تی و ناهاوسه‌نگی بودجه و داهات ده‌ركه‌وتووه، تاكه پێناسه‌ش له لایه‌ن عێراق و هه‌موو دونیا بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها گه‌نده‌ڵی بوو . سه‌یر له‌وه‌یه رۆژنامه‌ی بزنس ئینسایدری ئه‌مریكی زۆر به ئومیده‌وه له مه‌سه‌له‌كانی رۆانیبوو و باسی له ئابوری عێراق كردبوو سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه ده‌كاته نیوه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌رجه‌م بۆ وڵات و رێژه‌ی %90 داهاتی حكومه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كات،باس له‌وه ده‌كات كه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت زیاتر هه‌وڵی چاودێری و ووردبینی كردنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌م پیشه‌سازییه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه ده‌كات كه ئه‌و بڕه زۆره‌ی به‌رهه‌مهینان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خاڵیكی ئه‌رینیه و باس له باشی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات؟!!! لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه یه‌كه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی عێراق تا ئه‌وپه‌ری باری خراپی رۆیشتوه به پێ داتا‌و به‌ڵگه‌كانی حكومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌پێكردنی له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2016 و خاڵیكی تر بۆ ئه‌م باسه كه‌ی و له چ كاتێكدا په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا باش بووه له رووی سیاسی و ئابورییه‌وه ؟! یا شتێك رۆیداوه و ئێمه وه‌كو هاوڵاتیه‌كی ئه‌م جێگایه ئاگامان لێ نییه ؟؟ مه‌سه‌له‌ی ئابوری كوردستان و عێراق بووته موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی و زۆرجار رۆژنامه و گوڤاره‌كان لاپه‌ره‌كانیان پێ ده‌نه‌خشێنن . هه‌رێمی كوردستان زۆر ئه‌سته‌مه بگاته شێوازی رێكه‌وتنێك چونكه كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگیری باڵی به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان كێشاوه، له هه‌موو دونیادا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌بووه هه‌ر بۆیه‌شه رێكخراوێك دامه‌زرا بۆ بنه‌بڕكردنی به‌ناوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌م رێكخراوه له ساڵی 1990 دا له ئه‌ڵمانیا وه‌ك كارێكی ناحكومی دامه‌زراو مه‌به‌سته‌كانی لێكوڵینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری و هه‌موو جۆره‌كانی دی بوو، ساڵانه راپورتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه كه به هێمای گه‌نده‌ڵی ناوده‌برێت و تیایدا لیستی ناوی ده‌وڵه‌ته‌كانی دونیای تێدایه و به‌راوردكردنیان به پێ ئاستی بوونی گه‌نده‌ڵی، به پێ ئه‌م راپۆرته‌ش ساڵی 2012 عێراق ژماره‌ی 169 بوو له جیهاندا و 1.8 خاڵی هه‌بوو و له نێوان ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانیش پله‌ی سییه‌می به ده‌ست هێنا له پاش سوماڵ و سودان، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا 2012 عێراق توانی ببێته ئه‌ندام له‌م رێكخراوه چونكه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له كاری ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن كارده‌كه‌ن به‌شدارن له‌م رێكخراوه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه عێراق وه‌ك ئه‌ندامێك له‌و رێكخراوه ده‌بێت هه‌موو زانیاری ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی بداته ده‌ستی ئه‌م رێكخراوه و له شێوه‌ی راپورتێك بێت كه داهات و خه‌رج و هه‌موو كاره‌كان بگرێته خۆ . په‌رله‌مانی عێراق جێگه‌ی خۆشحاڵیان بوو پاش بوونه ئه‌ندامی له‌م رێكخراوه چونكه پیش‌تر هیچ راستیه‌ك نه‌بوو ده‌رباره‌ی داهاتی نه‌وت و وردبینی و چاودیرێ و له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌م رێكخراوه كارئاسانی ته‌واوه‌تی ده‌كات له ده‌رخستنی راستیه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی ژمیریاری ئه‌م وڵاته، رۆیشتن و هه‌نگاونان بۆ ئه‌م رێكخراوه له ئه‌نجامی گرفته‌كانی ناوخۆی عیراقه‌وه ده‌ستی پێكرد چونكه ته‌نانه‌ت له ناو په‌رله‌مانیش نه‌گه‌یشتوبوونه ئه‌نجام كه تیایدا گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ربكرێت هه‌موویان سه‌رقاڵی به‌ربه‌ره‌كانی و ململانێ سیاسی بوون، خاڵیكی تریش له كاتێكدا كه یاسایه‌كی كاریگه‌ر نه‌بووه له بواری نه‌وت و گاز په‌ێره‌وبكرێت، هه‌ر بۆیه‌شه ئومێدی حكومه‌تی عێراق له شه‌فافیه‌تی كاره‌كانه‌وه دروست بوو و په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی لاده‌برێت، له‌م كاته‌دا وه‌كاله‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پیدانی نێوده‌وڵه‌تی واژۆیه‌كێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی كرد تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردن و به‌ریوه‌بردنی شه‌فافیه‌ت و چاككردنی رێگاكانی و به‌ره‌وپیشبردنی ئالیات و ئامیره‌كانی و دانانی باشترین جۆری كومپیوته‌ر بۆ داخل كردنی زانیاری ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بودجه و داهاته‌كانی نه‌وت كرد و هانده‌ری رێگای شه‌فافیه‌ت بوو، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی ئه‌م وڵاته له‌ناو خودی زاتی حكومه‌ته‌وه‌یه بۆیه ژماره‌ی نادروست و راپورتی هه‌ڵه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات، له ئه‌مساڵدا هه‌ر به پێ رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی پێنج وڵات (سودان، لیبیا، عیراق، سوریا، یه‌مه‌ن ) به یه‌كێك له وڵاته پیشه‌نگه‌كانی دونیا هه‌ژماركرا بۆ گه‌نده‌ڵی كه له نێوان 10- 19 پله‌یان به ده‌ست هێنا، جگه له‌وانه‌ش سوماڵ و كوریای باكور و ئه‌فغانستان پله باڵاكانی گه‌نده‌ڵیان به ده‌ست هێنا، به پێ ئه‌و ئاسته‌ی كه عێراقی پێ گه‌یشتووه بۆ ساڵی 2015 وا ده‌كات كه ده‌ره‌نجام ئه‌م رێكخراوه شكستی هێناوه له گۆڕێنی ئه‌و وڵاته .
ماسته‌ر له كاگێری كاردا 13/12/2015