ئه‌وه‌ی له ئیستادا ده‌وترێت و لێكده‌درێته‌وه كێشه‌ی مووچه و زه‌حمه‌تی ژیانی هاوڵاتیانه، به‌رده‌وام خه‌ڵكی كوردستان له چاوه‌روانی هه‌واڵی مووچه و سه‌رفكردنین، ئه‌وه‌ی له ئیستادا ده‌گوزه‌رێت كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه ئابورییه‌كانی پیشووه له هه‌رێمی كوردستان به لاوازی ژێرخانی ئابوری و ته‌سك كردنه‌وه‌ی داهاتی كوردستان ته‌نها له‌یه‌ك شت‌دا ئه‌ویش نه‌وته و پشتكردن له هه‌موو داهاته‌كانی تر وه‌كو كه‌رتی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری هتد، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه داهاتی ناوخۆیی زۆر كه‌مبێته‌وه، بۆیه له كاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی جیهانی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر زه‌ره‌ری ئابوری پێگه‌یشت و له لایه‌كێ تره‌وه به‌شداربوو له‌و زه‌ره‌ره‌ی كه له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه له كاتی كورتهێنانی بودجه‌وه به‌سه‌ری هات، جگه له‌وه‌ش ماوه‌ی دوو ساڵه به هۆی كێشه و ململانێ سیاسیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداو بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین قوربانی لێكه‌وته‌وه له رووی ئابورییه‌وه، هه‌روه‌ها ئابوری عێراق كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان بووه، و خاڵیكی زۆر گرنگی هه‌ڵه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان لاوازی كاری بانكه‌كانه به‌وه‌ی نه خه‌ڵك و نه خودی حكومه‌ت متمانه‌ی ته‌واوه‌تیان به‌م كه‌رته نه‌داوه، خه‌ڵكی ئاسایی پاره‌كانیان زیاتر له بانكه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان داده‌نین له بری بانكی ناوخۆیی كوردستان و له لایه‌كێ تره‌وه بانك ته‌نها وه‌كو جانتایه‌كه پاره‌ی تیا داده‌نرێت و له لایه‌كی تره‌وه سه‌رف ده‌كرێت هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌و پارانه ناكرێت چونكه مانه‌وه‌یان له بانكه‌كان زۆر كاتیه ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا به ده‌یه‌ها جار توشی ئیفلاس بوونه، هه‌روه‌ك له ئیستادا پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له بانكیكی ئه‌ڵمانی و دواتر بانكی هالكی توركی و دواتر ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سیاسه‌تێكی بانكی به‌كارده‌هێنریت، به‌ڵام هیچ سودێكی ماددی بۆ ئه‌و بانكه نییه به‌ڵكو ته‌نها بۆ بانكی توركی و ئه‌ڵمانیه . له‌م كاته‌دا كێشه‌ی كوردستان له مووچه‌دا به‌رزترین ئاستی خرابی ئابوری وه‌رگرتووه، نه‌وتی هه‌نارده‌كراو نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا كه نرخه‌كه‌ی به 50 دۆلار مه‌زه‌نده كراوه واته داهاتی ێافی نزیكه‌ی 825 ملیون دۆلاره به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چیت به نزیكه‌ی چاره‌كێك بگره زیاتری ئه‌و پاره‌یه له تیچووی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت سه‌رف ده‌كرێت واته ئه‌م بڕه پاره‌یه شتێكی خه‌یاڵیه‌و له واقعدا ئه‌وه‌نده نییه، له لایه‌كێ تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 700 ملیون دۆلاره بۆ دابینكردنی مووچه‌ی هاوڵاتیانی واته گه‌وره‌ترین بارگرانی له‌سه‌ر حكومه‌ت مووچه‌یه كه نه‌توانراوه به رێك و پێكی له‌به‌ر زۆری بڕه‌كه‌ی دابین بكرێـت له كاتی دیاریكراوی مووچه‌دا، ئالێره‌دا حكومه‌ت به به‌رپرسی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌م كێشانه چونكه یه‌كه‌م پاڵنه‌ره بۆ به‌دامه‌زراندنی هاوڵاتی له كه‌رتی حكومی و زۆربوونی مووچه‌خورانی كه به‌داخه‌وه ئێستاكه زۆربه‌یان ئه‌چنه قاڵبی بێكارییه‌كه‌وه چونكه هێچ به‌رهه‌مێكان بۆ كوردستان نییه و ته‌نها دانیشتن و پركردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حكومیه‌كان، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی باسكردنه باشتر وایه حكومه‌تی هه‌رێم بیر له چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م قه‌یرانی مووچه‌یه بكاته‌وه ئه‌وێش به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌خوران به ئه‌وه‌ی زۆر له مووچه‌خۆره حكومیه‌كان بگویزێـته‌وه بۆ كه‌رته تایبه‌ته‌كان و سیسته‌می خانه‌نشین و مافی كاركردن به‌سه‌ر كه‌رته تایبه‌ته‌كان بچه‌سپێنیت و نزیكه‌ی 15000 كۆمپانیای ناوخۆیی و 2300 كۆمپانیای بیانی هه‌یه له‌م هه‌رێمه‌دا كه ئه‌مه جێگای خۆشحاڵی و ئومێد پێده‌ره له‌م چاره‌سه‌ره‌دا، دواتر سیسته‌می خانه‌نشین به ته‌واوه‌تی بچه‌سپینیت و بۆ ئه‌وه‌ی رێگا بۆ تازه ده‌رچووان خۆش بكات له دامه‌زراندن، هه‌روه‌ها ناهاوسه‌نگی مووچه بنه‌بڕبكرێت كه جیاوازییه‌كی زۆر گه‌وره له نێوان مووچه‌ی پله‌كان هه‌یه كه له هێچ سیسته‌م و دارایی وڵاتانی دونیا نییه، و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی به‌رقه‌رار بكرێت و دانانی سیاسه‌تێكی دارایی كه مووچه و داهاتی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر بێت به خه‌رجیاتیان چونكه گه‌وره‌ترین كێشه له‌و گرانیه زۆره‌یه كه باڵی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هێناوه‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌كراوه، رۆژ به رۆژ تیچووی خواردن و جلوبه‌رگ و جێگای حه‌وانه‌وه به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، به‌مشیوه‌یه رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ناو زۆربه‌ی چین و تویژه‌كانی ناو كومه‌ڵگای كوردی به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌روات كه ئه‌مه‌ش كارێگه‌ری نه‌رینی ده‌كاته سه‌ر ئابوری ئه‌م وڵاته، ئه‌م كێشانه‌ش هه‌ڵبه‌ته رێژه‌ی بێكارییان زۆر به‌ره‌و زیادبوون بردووه ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1992 رێژه‌كه %56 بوو به‌ڵام بۆ ساڵی 2013 كه‌مبوه‌وه بۆ %7 گه‌رچی له 2014 وورده وورده به‌ره‌و زیادبوون رویشتوه كه له‌وانه‌یه نزیك بێـته‌وه له رێژه‌ی 24 ساڵ به‌ر له ئێستا، خاڵیكی تری هه‌ڵه‌ی ئابوری ئه‌م وڵاته
ئه‌وه‌یه كه داهاتی وڵات به دۆلار ئه‌فرۆشریت و هاورده‌كانی وڵات هه‌ر به دۆلاره‌و جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌ی بازاڕ هه‌ر به دۆلار و به‌مه‌ش رێژه‌ی به‌كارهێنانی ده‌گاته %15 كه ئه‌مه زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م دراوی ئه‌م وڵاته، كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستاكه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه قورسترین تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی ئابورییه گه‌ر حكومه‌ت زیره‌ك بێت ئه‌وا ده‌رده‌چێت . ماسته‌ر له كارگیری كاردا