گه‌ر سه‌یری میژووی عێراق بكه‌ین له رووی ئابورییه‌وه له ساڵی 2009 دا به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌رجه‌م به‌رزترین ئاستی پیشاندا به به‌راوورد له گه‌ڵ هه‌موو وڵاته نامیهكان و به پێ پیشبینیه‌كانی سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ساڵه‌كانی نێوان 2013-2016 هه‌وره‌ها كاره‌كانی له‌وه‌دا بوو كه به رێژه‌ی%8 بێت،به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بارودۆخی عێراق گۆڕا ئه‌وه‌بوو ته‌نها له ساڵێ 2013 دا به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌رجه‌م به رێژه‌ی %3.7 دابه‌زی به هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، بۆ ساڵی دواتر واته 2014 ئه‌م رێژه‌یه %2.3 كه‌مبوه‌وه به پێ زانیاریه‌كانی سندوقی نه‌قدی نێوده‌وڵه‌تی، و هۆكاری ئه‌مساڵه بریتی بوو له كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی چونكه له‌و كاته‌دا كوردستان نه‌وتی ره‌وانه‌ی عێراق نه‌ده‌كرد،كه‌واته راستیه‌ك هه‌یه و نكوڵی لێ ناكریت كه هه‌ر به‌رمیلیك نه‌وتی كوردستان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری عێراق هه‌یه . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ئابوری له عێراقدا بۆ ساڵی 2015 رووی له وێرانی كرد به هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی ناوخۆیی گروپی تیروریستانی داعش، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رهه‌می خۆماڵی سه‌رجه‌م به رێژه‌ی %3.7 دابه‌زی و كێشه‌كه ته‌نها دابه‌زین نه‌بوو له ئاستی ئه‌و رێژه‌یه به‌ڵكو ئابورییه‌كه‌ی دوچاری كورتهێنانیش بوو. هه‌ڵبه‌ته له‌و كێشه ئابوریانه كوردستان پشكی شێری به‌ركه‌وت ته‌نانه‌ت له هه‌موو دابه‌زینه‌كانی نرخی نه‌وتی جیهانی زیانێكی به‌رچاوی بهخۆهبینی، جگه له‌وه‌ش به هۆی گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق نه‌ك ته‌نها به‌شداربوو له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه به‌ڵكو به‌شه بودجه‌ی كوردستانیش راگیرا‌و،واته هه‌رێمی كوردستان دوچاری زیانێكی ئابوری دوو لایه‌نه بوو یه‌كه‌م به هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی داهات له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و دووه‌میش به هۆی پێنه‌دانی به‌شه بودجه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، بۆیه زۆر گرنگه ریكخستنێك جگه له كه‌رتی نه‌وت له‌م هه‌رێمه‌دا بكرێت له رووی ئابورییه‌وه . له‌سه‌ر هه‌مان باس و ته‌وه‌ر ئه‌توانین بڵین كه زۆرجار ئابوری وڵات پێویستی به رێكخستن و ئاماده‌كردن و نوێبونه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت له كوردستاندا پیویستیه‌كی زۆر به‌م بواره هه‌یه كه‌واته ئه‌توانین رێكخستنی ئابوری له چه‌ند شێوازێكدا شرۆڤه بكه‌ین له‌وانه پته‌وكردن و نوێكردنه‌وه‌ی شێوازی به بازاڕكردن، هه‌روه‌ها بازاڕی كێبڕكێی به یه‌كێك له بنه‌ماكانی پیشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ به‌كارهێنه‌ر و به‌ده‌ست هێنانی هانده‌ره‌كانی وه‌به‌رهێنان و باشكردنی چوستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت چه‌نده كێبڕكێی زیادبكات ئه‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌ر له پێش هه‌موو شتێك هه‌ژماربكرێت، كه‌واته گرنگی ئه‌و كێبڕكێه له‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ر به‌ته‌واوی خزمه‌ت بكرێت كه به‌داخه‌وه له كوردستان هه‌وڵه‌كان ته‌نها له به‌رژوه‌ندی و قازانجی بازاڕهكانهو دووره له باشكردنی باری به‌كارهێنه‌ر. له ئێستادا گرنگیدان به وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌ی كه له رێگای بازرگانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ بازاڕه جیهانییه‌كان و چونیه‌تی به بازاڕكردن و گرتنه‌به‌ری رێوشوینی ئاراسته‌ی بازاڕه‌كانی هه‌نارده، هه‌روه‌ها ئه‌توانین ئه‌م كارانه بلكێنین به میدیای ئابورییه‌وه كه میدیای ئابوری بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ر روداوێكی ئابوری په‌خش و چاودێری بكات و كۆكه‌ره‌وه‌ی كاره میدیایی و بازاڕ‌و كۆمپانیاكان بێت،چونكه له ئێستاد به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری میدیا لیكنراوه به قازانج و كاره‌كانی ئه‌وان، هه‌ندێك كۆمپانیای میدیای به‌رهه‌مهینان هه‌یه كه به فعلی كاره‌كانیان له كوردستان ئه‌كه‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان به پشكی كۆمپانیای بیانین،بزنسمانه‌كانی كوردستان له كاره‌كانیان زۆر سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونه بۆیه له هه‌موو سوده‌كان ته‌نها پشكیكی بچوكیان به‌ركه‌وتووه، هه‌ندی جار میدیای كوردی ته‌سك ئه‌كرێته‌وه ته‌نها له بواری رێكلام و یا هه‌ر راپورتێكی ئابوری وه‌كو ماركیتنگیك له قه‌ڵه‌م دراوه. چونكه به پێ بنه‌مای كار گرنگترین خاڵ ماركیتینگه كه ئه‌مه‌ش له رێگای راگه‌یاندنه‌وه ئه‌بێت.
بۆیه بازاڕ به یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی رێكخستنی ئابوری دێت و راگه‌یاندنیش رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، له كۆتایشدا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه كه ئابوری بربره‌ی هه‌موو بابه‌تێكی تره له لێكدانه‌وه‌ی بابه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و هتد. ماسته‌ر له كارگیری كاردا