هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار‌و چاره‌سه‌ر بۆ دۆخه‌كه
June 18, 2015
وتار و بیروڕا
حكومه‌تی به‌غداد رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه به‌وه‌ی كه‌باج‌و رسومات‌و سنور‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م فرۆشتنی دۆلاری بانكی ناوه‌ندی داناوه ئه‌مه‌ش رێگا خۆشكه‌ربوو بۆ فرۆشتنی دۆلار له‌بازاڕه‌كان‌و هه‌روه‌ها نه‌بونی چاودێری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر بازاڕه‌كان واده‌كات ته‌واوی فرۆشتن له‌بازاڕیكی ئازاده‌وه به‌ره‌و بازارێكی به‌ره‌ڵایی بڕوات، چونكه بازاڕی ئازاد ئه‌و بازاڕه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و حكومه‌ت له‌به‌رچاو بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا تیبێنی ده‌كرێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی عێراقی كه ده‌ستیان هه‌یه له‌كاره‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی‌و بازرگان له‌خۆده‌گرێت.
كێشه‌یه‌كی تری بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌یبه‌ت‌و سه‌ربه‌خۆیی له‌كاره‌كانیان به‌دێناكرێت به‌ڵكو كه‌وتوته ژێر ركێفی سیاسیه‌تی حكومه‌تی به‌غدا ئه‌مه نه‌ك ئیستا به‌ڵكو به‌ر له‌دووساڵ ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌م بانكه‌وه به‌رزبوه‌وه به‌وه‌ی كه‌حكومه‌ت ده‌ستله‌كاره‌كانیان وه‌رده‌دات كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی بانكه‌و واده‌كات هه‌موو بڕیارێك له‌به‌رژوه‌ندی سیاسه‌ت بێت نه‌ك دارایی‌و ئابوری بانكی.
به‌ده‌ر له‌بانك‌و حكومه‌ت كومه‌ڵه بازرگانێك هه‌ڵده‌سن به‌ناردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێگه‌ی نایاسایی به‌مه‌ش بڕی دۆلار كه‌مبده‌بێته‌وه له‌بازاڕه‌كان‌و خواستیش زۆره‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر نرخه‌كه‌ی به‌رزبێته‌وه، له لایه‌كیتره‌وه له‌وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بانكی فیدراڵی سودی له‌سه‌ر دۆلار كه‌مكردۆته‌وه ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌های دۆلار به‌رزبێته‌وه‌و كڕیاری زۆر بێت ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر یۆرو دروستكردوه.
یه‌كێتی ئابوری ئه‌وروپا چه‌نده‌ها پلانی جۆراوجۆری له‌به‌رده‌م به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار گرتوته‌به‌ر، كۆبونه‌وه‌ی گه‌وره له‌نێوان وڵاته‌كانی ئه‌و یه‌كیتییه كرا هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌رزڕاگرتنی قیمه‌تی یۆرو بوو، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراقه‌وه كه‌هه‌ندێك له‌شرۆڤه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن كه‌حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی هه‌یه له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌وه‌ی كه قه‌ره‌بوی كورتهێنانی بودجه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی كه‌داهاتی عێراقی به‌دۆلاره له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت‌و خه‌رجیاتی ناوخۆیی عێراق به‌دیناره به‌ڵام ئه‌م كاره دوره له‌سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی وڵات‌و ئابوری گشتی، چونكه به‌پێی هه‌موو بیردۆزێكی ئابوری دابه‌زینی قیمه‌تی دراوی هه‌ر وڵاتیك زه‌ره‌ره بۆ بژیوی ژیانی هاوڵاتی به‌تایبه‌ت‌و ئابوری وڵات به‌گشتی، كه‌واته ئه‌وه‌ی بكرێت پێویسته حكومه‌تی به‌غدا ژماره‌ی خستنه‌ڕوی دۆلار زیاد بكات له‌بانكی ناوه‌ندی‌و هه‌روه‌ها ئاسانكاری بكات له‌ڕێوشوێن‌و رسومات‌و بڕی باجیش كه‌مبكاته‌وه. خاڵیكی تر رێگری له‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێگه‌ی نایاسایی بگیرێت‌و هه‌روه‌ها كونترۆڵی بازاڕه‌كان بكرێت، چونكه به‌داخه‌وه له‌وڵاتێك ده‌ژێن بازاڕ كۆنترۆڵی حكومه‌ت ده‌كات، نه‌وه‌ك حكومه‌ت كۆنترۆڵی بازاڕ بكات! جگه له‌وانه‌ش سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر داوای داهاتی كوردستان بكات به‌دۆلار نه‌وه‌ك دیناری عێراقی ئه‌مه جۆره ده‌سه‌ڵاتیكی هه‌رێم ده‌رده‌خات له‌مامه‌ڵه‌ی ئه‌و دراوه، سه‌باره‌ت به‌هاوڵاتی با له‌م ئان‌و ساته‌دا بازاڕ گه‌رم نه‌كه‌ن له‌به‌رده‌م بازرگانه‌كان‌و مامه‌ڵه‌ی دۆلار رابگرن، به‌مه‌ش هه‌ر كاڵایه‌ك له‌بازاڕدا خواستی كه‌مبێته‌وه نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت. ماسته‌ر له‌كارگێڕی كاردا