یۆرۆ ئه‌و دراوه‌یه که‌شانبه‌شانی دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێت له‌بازاڕه‌کانی دونیا، ئه‌وه‌ی ئه‌م دراوه‌ی به‌قیمه‌ت کردوه پاڵپشتی یه‌کێتی ئابوری ئه‌وروپایه. ئابوری ئه‌وروپی (European economy) یه‌کێکه له‌و ئابوریانه‌ی روڵێکی باڵای گێڕاوه له‌یه‌کخستنی کۆمه‌ڵێک وڵاتی ئه‌وروپی به‌یه‌که‌وه له‌ڕوی ئابوری و یه‌کخستنی دراویان به‌یۆرۆو هه‌روه‌ها کۆنتروڵکردنی ئه‌و دراوه له‌گه‌ڵ بازاڕه‌کانی جیهاندا له‌کاتی به‌رزبونه‌وه‌و نزمبونه‌وه‌ی نرخی دراوه‌کان‌و توانرا به‌ڕێژه‌ی 2% به‌جێگیری بیهێڵێته‌وه. له‌ڕێگه‌ی بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌وروپا که‌کۆنترۆڵی ئه‌و دراوه ده‌کات. له‌م لایه‌نه‌دا گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی ئه‌م یه‌کێتیه ده‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها به‌وه ده‌ناسرێت که‌خاوه‌نی تاکه بازاڕی ئابوریه‌و توانرا له‌ڕێگه‌ی ئه‌م یه‌کێتیه‌دا روبه‌ڕوی دوو وڵاتی هه‌ره گه‌وره‌ی جیهان ببنه‌وه ئه‌وانیش ویلایەتە‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یابان، که‌واته یۆرۆ تاکه چه‌کی ئه‌وروپایه بۆ راگرتنی ئابوری خۆیان له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆلار له‌ژێر کونترۆڵی ئه‌مه‌ریکایه‌و ئه‌گه‌ر دۆلار ببێته دراوی ئه‌وروپا ئه‌وا ئابوری ئه‌وان ده‌که‌وێته ژێر رکێفی ئه‌مه‌ریکاوه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ئه‌م یه‌کێتیه له‌هه‌وڵه‌کانیەتی بۆ یه‌کخستنی وڵاته‌کانی و به‌رزڕاگرتنی یۆرۆ، ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی که‌یۆرۆ به‌هاکه‌ی به‌رزبوه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌سته‌که‌وته‌کانی قه‌واڵه‌کانی وڵاتانی یه‌کێتی ئابوری ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م قه‌واڵه‌ی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا، به‌نمونه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی پێشودا به‌رزبونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی به‌خۆوەبینی پاش به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی قه‌واڵه‌ی ئه‌ڵمانیا که به‌شه‌ش خاڵ له‌سه‌دا بۆ ئه‌مڕۆ که بەبه‌رزترین ئاستی گه‌یشت ئه‌ویش 0.68%، ئه‌مه‌ش هۆکاربوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان قه‌واڵه‌ی ئه‌ڵمانی و قه‌واڵه‌ی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ 158 خاڵی سه‌دی!. زۆرجار نرخی یۆرۆ له‌به‌رامبه‌ر دۆلار داده‌به‌زێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکی هه‌ڵده‌ستێت به‌لابردنی رێژه‌ی سود له‌سه‌ر دۆلار، ئا له‌م کاته‌دا بانکی مه‌رکه‌زی ئه‌وروپی پشت زیاتر به‌به‌ڕێوه‌چون‌و ئاسانکاری له‌سیاسه‌تی نه‌قدی ده‌به‌ستێت‌و یۆرۆش به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌ی نه‌کردوه که‌بتوانێت به‌ره‌نگاری ئابوری ئه‌مه‌ریکا بوه‌ستێته‌وه، هه‌ربۆیه به‌پێی رای زۆربه‌ی شاره‌زایانی ئابوری که‌پێشبینی ئه‌وه‌ده‌که‌ن له‌داهاتودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به‌به‌های یۆرۆ یان نزیکبێته‌وه له‌نرخه‌که‌ی. دابه‌زینی نرخی یۆرۆ خۆشحاڵیه بۆ هه‌نارده‌کاران‌و پارێزراوه‌کانی بانکه مه‌رکه‌زیه‌کانی ئه‌وروپا، له‌هه‌مانکاتیشدا زه‌ره‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی هاورده ده‌که‌ن بۆ ئه‌وروپاو هه‌روه‌ها گه‌شتیارانی ئه‌و وڵاتانه، چونکه له‌وانه‌یه دابه‌زینی یۆرۆ ببێته‌هۆی گه‌شه‌یه‌کی ئابوری، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا مه‌ترسی هه‌یه له‌ڕوانگه‌ی به‌هاکه‌ی و ئابوری وڵاته‌کان به‌گشتی، به‌ڵام شرۆڤه‌یه‌کی تری ئه‌وه‌یه که‌دابه‌زینی نرخی یۆرۆ کاریگه‌ری نه‌رێنی نیه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌پێی رای شنایده‌ر ئابوریناس له‌بانکی ئه‌ڵمانی ده‌ڵیت ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی ئەوەی زیاتر کڕیاره‌کان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وروپا رابکێشرێت، له‌لایه‌کی تره‌وه کۆمپانیا ئه‌وروپیه‌کان زیاتر ده‌توانن رکابه‌ری کۆمپانیاکانی ژاپۆن بکه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ژاپۆن به‌ر له‌ساڵیک هه‌مان هه‌نگاوی نا له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵی رابردوو به‌دابه‌زاندنی به‌های دراوی وڵاته‌که‌ی.
*ماسته‌ر له‌کارگێڕی کار