نەمانى پارەى نەختینە(سیولە ) لە عێراق و چونیەتى چارەسەرکردنى ؟

نەمانى پارەى نەختینە(سیولە ) لە عێراق و چونیەتى چارەسەرکردنى ؟
لە ئەنجامى ئەو کێشە ئابوریانەى عێراق و پەلهاویشتنى گرفتە ئابورییەکان بۆ هەرێمى کوردستان، هەڵبەتە ئێستا لە واقعیکداین هەموو زەرەرێکى ئابورى عێراقى پشکى %17 هەیە بۆ هەرێمى کوردستان، تەنانەت لەم مانگەدا بڕیکى زۆر کەم پارە بۆ هەرێم نیردراوە کە ناکاتە چارەکێکى مووچەى فەرمانبەران، لەم هەرێمەدا مانگانە نزیکەى 700 ملیون دۆلار بۆ مووچەیە بەڵام نزیکەى 200 ملیون دۆلار لە لایەن حکومەتى بەغداوە دەنیردرێت بە بیانووى کەمى پارەى کاش و جگە لەوەش قەیرانى ئابورى عێراق پاش دابەزینى نرخى نەوت واێکردوە عێراق لە ماوەى میژوودا جارێکى تر تووشى قەیرانى ئابورى بێتەوە، لێرەدا ئەوەى جێگەى پرسیارە کە لەکاتى پەسەندکردنى بودجەى 2015 باس لەوەکراوە کە برێک پارە بۆ پرۆژەى پترۆدۆلار تەرخاندەکریت کە نزیکەى خۆى لە 2 دۆلار دەدات بۆ هەر بەرمیلیک، هەروەها هەرێمى کوردستان وەک بەرهەمهینەریکى نەوت بەشى لەو پرۆژەیە هەیە، بۆیە ئێستا ئەگەر حکومەتى بەغداد 250 هەزار بەرمیل لە هەرێمەوە هەناردەبکرێـت ئەوا بەشى هەرێمى کوردستان لە پرۆژەى پترۆدۆلاریش هەیە ئەگەر بە ناوى پرۆژەکەش نەبێت بەڵام دەبێت بڕى 2 دۆلارەکەى کە بۆ هەر بەرمیلیک تەرخانکراوە بۆ دابینکردنى پرۆژەى خزمەتگوزارى و پاراستنى ژینگە و ئێتر زۆر بوارى تر کە بۆ مانگیک نزیکە 15 ملیون دۆلارە وەک مافێکى دەستورى هەرێم بێت ، کە لەوانەیە یاخود بە دڵنیاییەوە ئەو پارەیە فەرامۆش بکریت و مافى کوردستانى لێ نەدرێت وەک هەموو پارەکانى تر کە لە چوارچێوەى زەوتکردنیکى تەواوەتى دێتە بەرچاو .
ئەگەر باس لە ئابورى عێراق بکەین گەورەترین کێشەى بریتیە لە هەڵەى بەڕیوەبردن و کارگیرى بە تایبەت لە رووى داراییەوە ، لە 2013 دا تاوەکو مانگى ئەیار پارەى یەدەگ گەیشتە 76 ملیون دۆلار و خەزنکردنى زیریش %10 بوو ئەمانە هەمووى لە بەرامبەر ئەو بڕە زۆرەى فرۆشتنى نەوت بوو ، ئەوەى جێگەى ئاماژەپیکردنە جگە لەو یەدەگانەى بانکى مەرکەزى وەزارەتى دارایى عێراق پارەیەکى زۆرى بۆ یەدەگ هەڵگرتووە بە پێ پیشبینیەکان ئەگەر بێتو %100 بودجە نەمینى ئەوا بەشى وڵات دەکات ، لێرەدا دەرگاى باسێکى تر دەکرێتەوە بەرەو رووى حکومەتى مەرکەزى ئەو هەموو پارەیە چێ لى هات؟کوا پارەى داهاتى بەکارهێنانى ئەم یەدەگە لە وەبەرهێنان ؟ و بۆچێ عێراق ئێستا سیوەلەى نییە لە بازاڕ لە کاتێکدا ئەو پارەیە بۆ ئەو مەبەستە خەزنکراوە ؟ لەلایەکەوە رێژەیەکى بەرچاو هەژار هەیە و لەلایەکێ ترەوە خزمەتگوزارى بە پى پیویست نییە لە عێراق و ئەمە سەربارى ئەوەى کە بودجەش لە هەریمى کوردستان راگێراوە بە بیانوى نەبوونى داهات و کەمى پارە !بەڵام ئەوەمان لە بیر نەچێت کە بانکى مەرکەزى بە هۆى دەستیوەردانى حکومەتى عێراقى لە کارەکانى زۆرجار دەنگى نارەزایى بەرزدەبووەوە !!!
ئالێرەدا بەتەواوەتى بى پلانى ئابورى باڵ بەسە ئەو وڵاتە دەکێشیت چونکە خۆى بۆ خۆى گومان لەوە دەکرێت کە ئەو پارەى یەدەگە وەک هەموو داهاتەکانى ترى عێراق توشى گەندەڵى کرابێت دەنا بۆ ئێستا عێراق نەمانى سیوەلەى خۆى ئاشکرا دەکات ! ئەوەمان لە بیر نەچێت دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى بۆ سەر وڵاتەکانى کەنداویش هەبوو بەڵام تەنها پارەى یەدەگى بانکى مەرکەزییان قەرەبووى زەرەرەکانى کردەوە ، دواتریش بانکەکانى وڵاتەکانى کەنداو بە فعلى کارى خۆیان دەکەن و سەرچاوەیەکى داهاتى وڵاتن و تەنانەت پشکەکانى بازارى بورێە لەو ماوەیەى دواییەدا یەکێک بوو لە جێگرەوەى ئاڵویرەکانى بازاڕ واتە کاتێک جموجۆڵى بازاڕى نەوت رووى لە سستى کرد زۆر دەرگاى بازاڕى دى کراوەبوو ، بۆیە ئەگەر بەراووردى عێراق بکەین ئەوا ئەم وڵاتە لە ئەنجامى لاوازى بازاڕى نەوت ئیدى هەموو کەرتەکانى رۆخاو پیشبینى نەک کورتهینان دەکرێت بەڵکو هەرەسى ئابورى .
ئەگەر بگەرێنەوە بۆ سەرچاوەى قەیرانەکە کە ئێستا لە عێراقدایە لە ئەنجامى دابەزینى نرخى نەوت بە شیوەیەکى بەرچاو لە 120دۆلار بۆ 40 دۆلار و بەوپییەى عیراق %95 پشتى بە داهاتى نەوتە ، لەوانەیە دابەزینى نرخەکەى نەک تەنها هۆکارە بەرچاوەکان بێت بەڵکو ئەو قەیرانە ئابورییەى لە ئەمەریکا روویدا بەرە بەرە تەشەنەى سەند و کاریگەرى نەرینى بۆ دواجار لە سەر عێراقدا کردوە ،مەسەلەى کەمى خواستى نەوت کە بە یەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخەکەى دانراوە لە پاش قەیرانەکەى ئەمەریکا هەوڵ بۆ جیگرەوە کرا لە رووى ئابورییەوە هەروەها هەوڵآ بە هێزکردنى ئابورى ئەمەریکا وەکو سیاسەتیک بوو لە تێک شکاندنى ئابورى وڵاتە دەوڵەمەندەکانى داهات ، بەو پییەى کە عێراق باشترین نیچێرەو ئاسنترینیانە.
لە کاتى قەیراندا ئەگەر بێتو کێشەکە لە نەمانى سیوەلەى بانک بێت و بەهۆى ئەوەى کەرتى تایبەت ئامادەیى کڕینى نەبێت ئەوا دەبێت حکومەت لە و کاتەدا بکەوێتە کرێن ،بەڵام ئەوەى لە ئێستادا لە عێراق دەگوزەرێت بە پێچەوانەوەیە بانکەکان زۆر لاوازبونە و لە بەرامبەردا حکومەتێش پارەى نییە و ئەو داهاتەى لە فرۆشتنى نەوت پارەى کەمبۆتەوە واتە دوو فاکتەرى سەرەکى وڵات کە بانک و حکومەتە لە ژێر کاریگەرى نەمانى سیوەلەن ئا لەم کاتەدا تاکە رێگاى رزگاربوون بریتیە لە کەرتى تایبەت واتە ئەوان دەبێت بکەونە ئەوەى کە پارە لە بانکەکان دابنین و هەروەها پارە بخەنە بازاڕەوە ، جگە لەوەش حکومەت هەوڵبدات سند (قەواڵە) بفرۆشێت بەمەش پارەیەک لە لایەن میللەتەوە بۆ حکومەت دەروات و واتە کێشەى ئێستا چارە دەکرێت ،سەبارەت بەم قەواڵەیە ئەگەر بێـتو لە شێوەى کارتێکى وا بێت لە دوارۆژدا وەکو پشکیکى زەوى یا هەر جۆە پشکیکى فرۆشتنى نەوت بێت ،چونکە لە عێراق بە گشتى و کوردستان بە تایبەتى متمانەى خەڵک لە گەڵ حکومەت لە رووى بانک و کارەکانى زۆر لاوازە بۆیە یەکەم شت ئەبێـت کار لەسەر ئەوە بکرێـت کە ئەو قەواڵەیە جێگاى متمانە بێت و دووەم وەک کارێکى نوێ و سەرنج راکێش بێت ،یاخود ئەتوانرێت ئەو قەواڵەیە بفرۆشریت بە کەرتە تایبەتەکان و دواتر وەک پشکیک مامەڵەى لە گەڵ بکرێت .




ماستەر لە کارگێرى کار
Top