چۆن كەڵك لە ئەزمونی عێراق وەربگیریت ؟
December 25, 2014
وتار و بیروڕا
تەوەری دووەم بابەتێك لە خۆ دەگرێت ئەویش شەڕو ئەنجامەكانی لە ساڵی 2003 و پاش روخانی رژێمی پێشووی ئەمەریكا بە بیانووی هاوكاری و پشتگیری هاتە ناو عێراق،بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا لە ساڵی 2007 دا تیچووی ئەم شەرە بە 196 تریلیون دۆلار مەزەندە كرا لە عێراق و ئەفغانستان،ئەوە بوو بۆ ساڵی 2008 خەرجیاتی وەكو شەری فیتنامی لێ هات كە خۆی لە 3.2 تریلیون دۆلار دا،بەپێ داتای وڵاتی ئەمەریكا لە ساڵی 2006 دا بە جۆریك هەر جوندییەكی ئەمەریكی تیچووی ساڵانەكەی 275 هەزار دۆلار بوو ! ئەمانە جگە لەو 21 بلیون دۆلارەی كە دەبێت قەرەبووی جەنگی كوەیت بكرێتەوە كە تاوەكو ئیستاش بڕیكی زۆری وەكو قەرز ماوەتەوە،چ ماڵویرانیەكی ئابوری لە ئەنجامی خراپی سیاسەتی عێراقەوە باڵی بەسەر ئەو وڵاتە كێشا،ئەتوانین بڵین كۆی قەرزی ئەو شەرانەو شەڕی پیشوو تا 85 ساڵی تر ئەمینیتەوە ئەگەر ساڵانە بە تریلیون دۆلاریش بدرێتەوە ؟!!
لە ساڵی 2008 وە كاتێك ئەمەریكا بڕیاری چوونە دەرەوەی كرد بەڵام حكومەتی بەغدا بە فەرمی و نافەرمی چەندەها كەسانی ئەو رێكخراوانەی لە عێراق هێشتەوە بۆ مەسەلەی پاراستنی خۆیان،تیچووی ئەو كارانەش خۆی لە 1 یەك ملیار و 200 دووسەد ملیون دۆلار داوە،واتە تا ئەمساڵ ئەوا ئەو رێژەیە لەوانەیە بگاتە نیوەی رێژەی بودجەی هەموو هەرێمی كوردستان !!
گەڵاڵەبوونی گەندەڵی و خراپی باری دارایی گشتی و نەبوونی یاسا و خراپی ئەمن و ئاسایش و ململانێ و حزبایەتی و تایفەگەری و بەهەدەردانی سامانی گشتی هەمووی پێكەوە باشترین هۆكاری سەرهەڵدانی رێكخراوە تیرۆرستیەكانن لە عێراق، بەداخەوە كە ئێستا كورد قوربانی ئەو رێكخراوانەیە و توشی شەری داعش بووە .
كەواتە ئەگەر بەراوردیك بە ساڵەكانی پیشوو بكەین و بە پێ راپورتە ئابورییەكانی عێراقی تووشی مەترسی ئەوە دەبێن كە توبڵی ئەو هاوكارییانەی كوردستانیش لە شەری دژی داعش چ ئەنجام و قەیرانێكی ئابوری بە دواوە بێت ؟ ئەگەر تیچووی پێش 8 هەشت ساڵ 275هەزار دۆلار بێت بۆ یەك جوندی ئەی بۆ ئێستا چەندە ؟ كەواتە ئیستا كوردستان لەبەردەم گەورەترین تاقیكردنەوەی میژووە جا ئاوردانەوە لە هەڵەكانی عێراق و پەند وەرگرتن لە خراپ بەرێوەبردن و كارگیرییەكانیان، باشترین ئەزموونە بۆ بونیاتنانی بناغەیەكی سەركەوتوو جا چ لە رووی سیاسی بێت یا ئابوری .
ماستەر لە كارگیری كاردا