قەرزکردنى هەرێمى کوردستان و ئەنجامەکانى

قەرزکردنى هەرێمى کوردستان و ئەنجامەکانى
لە کوردستاندا ئەو هەواڵە ئابورییەى کە نەوەک بە تەنها حکومەت بگرە زۆربەى میدیاکان و خەڵکى ئاسایى بە خۆە سەرقاڵ کردوە ،بەردەوام پرسیارەکان دوبارە دەکرێتەوەو بە دەورى خۆیدا دەسورێتەوە ،ئەوەش هەواڵى بریارى قەرزکردنى هەرێمى کوردستانە لە دەرەوەى وڵات ،دیارە بە گشتى ترسێکى گەورە لەمەڕ ئەو بابەتە دروست بووە جورەها شیکردنەوەى بۆ دەکرێت ، دوو لایەنە لێکدانەوەى بەردەوامى بۆ دەکرێت و ئەرینى و نەرینى دەخرێتە روو ،هەڵبەتە راى زۆربەى ئابوریناسەکانى کوردستان راستە سەبارەت بەم بابەتە ،سەرەتا قەرزکردنى نێو دەوڵەتى کارێکى زۆر ئاساییە بەڵگەش بۆ ئەوە دروستکردنى سندوقى نەقدى نێو دەوڵەتى بانکى بوو لە ساڵى 1944 دا واتە بەر لە 70 ساڵ وڵاتانى دونیا پیویستیان بەو قەرزکردنە بوو ،هەر لەبەر ئەوەبوو ئەو سندوقە پێک هێنرا ، خۆى سەرەتا لە هاوکارى کردنى ئابورى گشتى وڵاتانى بوو لە بازرگانیکردن ،بەڵام ئەوەبوو ساڵى 1980 واتە بەر لە 34 ساڵ پاش ئەوەى وڵاتان توشى قەیرانى ئابورى بوون ئیتر ئەم سندوقە رۆڵیکى باڵاى هەبوو لە رزگارکردنى وڵاتانى زەرەرمەند ،زۆر جار کارەساتى ئابورى لە میژوودا جۆرە سودمەندیەکە بۆ گرتنەبەرى ریگا چارە لە کاتێ قەیرانى ئابوریدا ،لە ساڵى 1973 دا کارەساتێکى ئابورى باڵى بەسەر ئەمەریکا و زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا و ئیسرائیلدا کێشا ،ئەوکات ئوپیک بریاریکى دەرکرد بە زیادکردنى نرخى نەوت لە 3 دۆلار بۆ 12 دۆلار ،هەروەها برى بەرهەمهینانى نەوت و هەناردەکردنى کەمکردەوە بە جۆریک خستنەڕوو کەمبوەوە واتە ئەگەر نرخەکەشى زیاد بکات ئەوا خواست هەر زۆر دەبێت ،ئەوەبوو ئیسرائیل توشى قەیرانیکى ئابورى گەورە هات بەمشیوەیە بە پى بریاریکى سەرۆکى ئەو کاتەى ئەمەریکا ریتشارد نیکسون بە برى 2.2 ملیار دۆلار درا بە ئیسرائیل وەک چارەسەرێکى بە پەلە ، بەڵام راستەقینەى سیاسەتى ئابورى بە پیچەوانەوە بوو واتە ئەو وڵاتانەى کە توشى قەیرانى ئابورى بوون لە ئەنجامى بریارى وڵاتەکانى ئوپیک سەبارەت بە نەوت ،کەوتنە قەرزکردن لە بانکە جیهانیەکان و زۆرجاریش لە بانکى ئوپیک و توانیان ژێر خانى ئابورى خۆیان پتەو بکەن ،کە ئیستاکە بارى ئابورى ولاتانى ئەوروپا و ئەمەریکا و ئیسرائیل بەڵگەى ئەو حاڵەتەن ،بەڵام بینە سەر باسى وڵاتەکانى ئوپیک وەک لیبیاو ئیران و عیراق و میسر خاوەنى ئەو هەموو داهاتەن و ئەوان پارەیان بە قەرز دەدایە وڵاتەکانى توشى شکستى ئابورى دەهاتن بەڵام خۆیان داهات و پارەى خۆیان لە جەنگ و بێ پلانى ئابورى و گەندەڵى سەرف کرد بە جۆرێک ئیستاکە ژێرخانى عێراق سفرە !! ئەوەشمان لە بیر نەچێت لیبیا ئەو کاتە واتە ساڵى 1973 رۆلێکى باڵاى هەبوو لە هەناردەى نەوت و تارادەیەکیش کونترۆلى ئەو نەوتەى خۆى دەکرد کە ئەوکات ئیسرائیل پیویستى پیبوو بەڵام ئیستا ببینە لیبا چى بەسەر هاتووە و ئیسرائیلیش چونە؟! بۆیە قەرزکردن بە پلانى ئابورى و سودوەرگرتن لە پتەوکردنى ژیرخانى ئابورى بریاریکى زۆر قازانجە لە هەلومەرجى قەیراندا .

کوردستان لەم ئان و ساتەدا توشى قەیرانێکى ئابورى بووە ریچکەکەى لە کێشە سیاسیەکانەوە هەلقوڵاوە واتە ئەتوانین بیخەینە قالبى کێشەیەکى سیاسیەوە نەوەک ئابورى ،چونکە بەو پیەى کوردستان وڵاتێکى دەوڵەمەندى خاوەن باشترین جۆرى نەوتە واتە وڵاتێکى هەژار نییە کە نەتوانێت ئابورى خۆى بە رێوە ببات ،خۆى ئەگەر قەیرانەکە بە تەواوەتى ئابورى بێت ئەوا چارەسەرکردنى بە قەرزکردن کارێکى ئەستەمە ،بەڵام لەو روانگەیەى کە تەنها کێشەى سیاسیە ئەوا قەرزکردن باشترین چارەیە بۆ دەست کەوتنى پارەى کاش و تەواوکردنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دابین کردنى بریک لە مووچەى نەدراوە ،گرنگ ئەوەیە ئەو پارەى قەرزە نەبێتە داهاتێک بۆ جەنگ و گەندەڵى بەڵکو ببیتە داهاتیک بۆ پتەوکردنى ژێرخانى ئابورى و پاشانیش گەڕان بە دواى باشترین سەرچاوە بۆ ئەم قەرزە کە کەمترین سود و کاتێکى زیاتر هەبێت ،واتە رێگە پینەدان بە دانانى مەرجى قورس لەو قەرزکردنە بۆیە ئەگەر بێـتو زیاتر پشت بە قەرز لە کۆمپانیاکانى ناو کوردستان ببەسترێـت یاخود ئەو کۆمپانیا یا دەوڵەتانەى کە پەیوەندى ئابورى راستەوخۆیان بە کوردستانەوە هەیە ،واتە هەر زەرەرێک لە ئابورى هەرێم دوور و نزیک کاردانەوەى لەسەر قازانج و زەرەرى ئەوان هەبێـت ، گەشبینى تەواوەتى هەیە لەمبارەیەوە کە لە وادەى خۆیدا ئەو قەرزە بدرێتەوە کە بۆى دیارى دەکرێت ئەویش بە پشت بە ستن بە هەناردەکردنى نەوت لە داهاتوودا ، دیارە لایەنى ئەرینى لە و قەرزە ئەوەیە لە ژێر ئەو پرۆژەیە دەتوانێت پارەى کاشى دەست بکەوێت و پرۆژە خزمەتگوزارى و کارەکانى دى ئەنجام بدرێت ،بەڵام لایەنى نەرینى ئەوەیە کە لەوانەیە توشى کۆمەڵیک کێشەى سیاسى بێت لە لایەن بەغداوە ریگرى ئەو قەرزە بکات بەمەش رێگە خۆشکەرییکە بۆ ئەو لایەنەى قەرزەکە دەداتە کوردستان کە مەرجى قورس بسەپێنیت ، کە ئەمەش چارەسەرى بۆ دەکرێت لە کاتى خۆیدا بۆیە جارى پێش حەدەسەکان ناکەوین .

بەگشتى چارەسەرى بارى کوردستان لە دوو خاڵدایە یا بگەینە رێکەوتن لە گەڵ بەغدا کێشەى بودجە چارەسەربکرێت ،یاخود سەربەخۆیى ئابوریى یەکجارەکێ رابگەیەنرێت ئەمەش هیوایەکى گەورەمان دەداتى بەوەى کە قەیرانە ئابورییەکەمان سیاسیە و بیگومان هەر چارە دەکرێت .


ماستەر لە بەرێوەبردن و کارگیرى
Top