شرۆڤەكردنی بودجەی عێراقیمافی سەربەخۆبوونی ئابوری كوردستانمان دەداتێ

شرۆڤەكردنی بودجەی عێراقیمافی سەربەخۆبوونی ئابوری كوردستانمان دەداتێ
كێشەكان بەردەوامیان هەیەو ئەگەری چارەسەركردنیان چۆتە دۆخێك كە رەنگبێت، ئەمڕۆ، ساڵێك لەمەوپێش، بەیانی هەفتەی داهاتوو لەوانەیە ساڵێكی دیش هەمان باس‌و هەمان كێشە دەستاودەست دەكرێت، لەعێراقدا ئەوەی كە پێیدەوترێت متمانە كاڵبۆتەوەو تا ڕادەیەك مانای نەماوە نەك هەر لای هەرێمی كوردستان بگرە لای گەلی عیراق بەگشتی، پێشتر مالكی لەرووی ئابووریەوە زەرەروزیانێكی زۆری بەعێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی گەیاند، بەڵگەش پێنەدانی بودجەی ئەمساڵی كوردستان كە ریژەكەی %17 لە بری بودجەی گشتی عیراقی بوو، هەروەها لەحوكمی مالكی دا زەرەری فرۆشتنی نەوتی كوردستان و زەرەرەكانی عێراق لە فرۆشتنی نەوتی كوردستان كە بە 34 ملیار دۆلار لەئەستۆی مالكیدا دەنرێت، ئەمانە جگە لەو زەرەرانە جارێكیتر بەهۆی شەڕەكانی ئەمداوییە ماوەی سێ مانگ زیاترە نەتوانراوە نەوتی كەركوك هەناردە بكرێت بەمەش نزیكەی 144 ملیون دۆلار مەزەندە كراو هەر دەگەڕێـتەوە بۆحوكمڕانی مالكی و كورت هێنانی بودجەی ساڵی 2013 بەهەمان شێوەش لەدەفتەری زەرەرەكانی مالكی دەنوسرێتەوە
دروستبوونی حكومەتی نوێ ‌عیراق بەسەرۆكایەتی عەبادی لەپاش مالكی تو بڵێی سەرەتایەك بێت بۆ كێشە سیاسیەكان و گێڕانەوەی ناكۆكی تایفەگەری كێشەكانی پێشوو لەگەڵ ئێستادا؟ چونكە عەبادی خۆی رۆڵی سەرەكی هەبوو لەراگرتنی بودجەی كوردستان لەحوكمەتەكەی مالكیدا، ئەوانە جگە لەوەی تاوەكو ئێستا كەوا كۆتایی ساڵە هێشتا پڕۆژە بودجەی ساڵی 2014 بڕیاری پەرلەمانی لەسەر نەدراوە، كەواتە ئەكەوینە بەردەم دوو پرسیاری زۆر گرنگ. یەكەمیان ؛ئایا عێراق لەسەر چ ئەساسێك خەرجی وڵاتەكەی جێبەجێ دەكات؟، بەمانای ئەوەی چۆن و بە چ شێوەیەك كاروباری دارایی رێك دەخات؟ دووەمیان ئایا ئەو پارەیەی كە خەرجی ئەكات وەك قەرزێكە لەو بودجەیەی كە هێشتا تەواو نەبووە؟ تا ئێستا نۆ مانگە داهات لەكوێ دادەنریت و چۆن خەرج دەكرێت و كێ ‌سەرپەرشتی دەكات و بە چ هاوسەنگیەك دارایی عێراقی پیشان دەدرێت؟!
ئەمانە بەو مانایە دێت كە هیچ پلانێكی ئابووری نییە، چونكە بناغەی ئەو پلانە بودجەی و پارەی تەرخانكراوە، خۆی ئەو بودجەیە %94 پشت بەسامانی سروشتی نەوت دەبەستێت پێشبینی 174 تریلیۆن دیناری لێ ‌دەكرێت، هەرچەندە لەوانەیە لەدانیشتنی پەرلەمان كەم كرێتەوە بۆ 172 تریلیون دینار، لەم بودجەیە %40 بۆ وەبەرهێنان تەرخان كراوە كە بۆ ساڵی پێشوو نزیكەی 63 تریلیۆن دینار خەرجكرا لەمبوارە! خۆی بۆ خۆی كاری وەبەرهینان بۆ قازانجە، بەڵام وادیارە لەم عێراقە تەنها خەرجكردنی بودجەیەو بەهەدەردانی پارەی گشتیە؟
كەواتە ریژەی بودجە %40 بۆ وەبەرهینان و %60 بۆ كاروبارەكانە، بەڵام واقیعی ئێستای عێراق %80 بۆگەندەڵی و دزینەو %20 بۆجەنگە، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژە بودجەی عێراقی بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە، بۆیە بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی1/12 لەو بودجەیە خەرجكراوە بۆ پێدانی مووچەو كارە سەرەكیەكانی خۆیان، راستە بڕەكە زۆر كەمە، بەڵام ئەمانە بەهەمانگی لەگەڵ ئەوەی ئێستا تەنها بەغداو هەندێك پارێزگا بەفیعلی لەسەر عیراقن و موسڵ و رۆمادی و فەلوجەو.. هتد، بەدەرن لەو نەخشە ئابوورییە جگە لە كوردستان كە هیچ پەیوەندییەكی ئابووری نایبەستێتەوە بە عێراق، واتە تەنها هەندێك لە هاووڵاتیانی عێراقی سوودمەندن ئەوانیتر قوربانی سیاسەتی عیراقن .
بودجەی ئەمساڵی عێراق بریتییە لە 145500000000 دۆلار (واتە سەدو چل و پێنج ملیارو پینج سەد ملیون دۆلارە) بێگومان ئاشكرایە كە 100 دۆلار بەرامبەر بە 120 هەزار دینار جێگیر كراوە لەحكومەت، واتە ئەو بڕە دەبێتە 174600000000000 دینار واتە (سەدو حەفتاو چوار تریلیۆن و شەش سەد ملیار دیناری عیراقی)، بودجەی كوردستان كە بەرێژەی %17 دانراوە هەر چەندە لەپێشوودا بەفیعلی ئەو رێژەیە نەنێردراوە بگرە تەنها %11 نێردراوە بەمەش بڕەكەی دەكاتە 16005000000 (شازدە ملیارو پێنج ملیوند ۆلار) ) واتە (1920600000000) تریلیۆنێك و نۆ سەدو بیست ملیارو شەش سەد ملیۆن دیناری عیراقی)، سەیرەكە لەوەدایە كە دیاریكردنی ئەم بودجەیەو دابەشكردنی بەسەر بەشەكانی جۆرە سەرسامیەك دروستدەكات، بەتایبەت كە3 تریلیۆن دیناری تەنها بۆ مووچەی نوێیەكان داناوە، ئێستاش كوردستان بێبەریبووە لە مووچە كەواتە تەنها بۆ خۆیان واتە عێراق ئەو بڕە پارەیە سوودمەند دەبێت، لەلایەكی ترەوە 64 تریلیۆن دیناری بۆ كەرتی وەبەرهێنان واتە نزیكەی %36 لە بودجەی گشتی عیراقی تەرخان كردووە؟! حاڵیحازریش وەبەرهێنانێكی بەرچاو بەدێ ‌ناكرێت لەحكومەتەكەی بەغدا! ئەوە جگە لەوەی 16.5 تریلیۆن بۆ كەرتی ئەمن و ئاسایش دانراوە، لێرەدا پرسیارێك رووبەڕووی كاربەدەستانی حكومەتەكەی عێراق دەبێتەوە، لەكاتێكدا ئەو بڕە پارە زۆرە یان بۆ ئەمن و ئاسایشی عێراق تەرخانكردووە! هەر لەو كاتەدا مووچەی پێشمەرگەیان بڕیوەو ئەوەیان لە بیرچۆتەوە كە لەكاتی هێرشی داعش تەنها پێشمەرگە رووبەڕوویان بۆتەوەو ئەوان پارێزگاری وڵاتیان لەئەستۆ گرتووە .
سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق بری 4.29 تریلیۆن دینارو 380 ملیار دینار ئەنجومەنی نوێنەران و 99 ملیار سەرۆكی كۆماری بۆ تەرخانكراوە، واتە بەكۆی گشتی دەبێتە 5.6 تریلیۆن تێچووی سەرۆكایەتی ئەوەش بەو مانایە دیت كە لەبودجەی گشتی عێراقی %3 دیاریكراوە، خۆی لەخۆیدا بودجەی عێراق لەسەر ئەساسی فرۆشتنی نەوتە بە بڕی 3.4 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا بەنرخی 90 دۆلار، كەواتە پارەی رۆژانەی فرۆشتنی نەوت بەبێ‌ تێچووی بەرهەمهینانەكەی بریتییە لە 306 ملیۆن دۆلار بۆ مانگێك 9180000000 نۆ ملیارو سەدو هەشتا ملیۆن دۆلار بۆساڵێك 111690000000 سەدو یازدە ملیارو شەش سەدو نەوەد ملیۆن دۆلار بۆ ساڵێك،ئە نجامی ئەو هەموو لێكدانەوەیە كورتهێنانی بودجەیە بەبڕی 33810000000 دۆلار (سی و سێ ‌ملیارو هەشت سەدو دە ملیون دۆلار) واتە زیادەڕۆیی كراوە لەنێوان داهات و خەرجیات، كەواتە عەبادی بووە میراتگری ئابوورییەكی داڕماو لەپاش مالكی، ئەگەر بەمشێوەیە بودجە ساڵ بە ساڵ وەك ئەوەی بینیمان و روویداوە بەردەوام روو لەزیادبوون بێت، ئەوا ئەو كورتهێنانەش بەرەبەرە زیاد دەكات، بەپێی بیردۆزی ئابووری و پێشبینی ساڵەكانی داهاتوو لەوانەیە بۆساڵی 2018 یا 2020 عێراق تووشی هەرەسی ئابووری بێت، هەموو ئەمانەش بەهۆی نەبوونی پلانی دارایی و زۆری خەرجیاتی وڵاتەكەو ناهاوسەنگی داهات و خەرجیاتە، تەوەرێكی گرنگتری باسەكە ئەو شرۆڤەكردنەی سەرەوە لەسەر بناغەی نەوتی هەناردە 3.4 ملیون بەرمیل بێت، بەڵام ئەوەی دارایی عێراقی و بودجە لێی بێ خەبەرە ئەوەیە كە ئێستا بەهۆی شەڕی داعش و كێشەی كوردستان ئەو بڕەی 3.4 ملیۆن بەرمیلە بووەتە شتێكی مەحاڵ، ئالێرەدا جارێكیتر بڕی ناهاوسەنگی دارایی و كورتهێنان زیاتر دەبێت، واقیعێكی زۆر تاڵە بۆ ئایندەی عێراق، بەڵام راستیەو نكوڵی لێ‌ناكرێت، هەر چەندە نرخی نەوتیش بەرز بێـتەوە ئەوا ناتوانرێت ئەو كەلینە ئابوورییە پڕ بكاتەوە بەتایبەت لەم ئانوساتەی عێراقدا، بێگومان تەرخانكردنی ئەو پارە خەیاڵیانەی لەدابەشكردنی بودجەی عێراقی هەوینی ئەمبارە نا لەبارەو نا هاوسەنگی ئابوورییە، ئەوەتا 11 تریلیۆن بۆ كارەباو 7.5 تریلیۆن بۆ بازرگانی و3 تریلیۆن بۆ كەرتی كشتوكاڵ و 2 تریلیۆن بۆ پیشەسازی و 2 تریلیون بۆ ئاوەدانكردنەوە .
هەڕەشەیەكیی‌دی سەربازی ئەوخاڵانەی سەرەوە گوڕینی نرخی دۆلارە، ئەگەر تەماشای نرخی نێودەوڵەتی دیناری عێراقی بكرێت، بەرامبەر بە دۆلار بەكەمترلەوقیمەتەدەبینرێت، بەنمونە 116 هەزاردیناربەرامبەر 100 دۆلارە، كەواتەزەرەرێكی تەواوەتی دەكرێت بەبڕی 2-4 هەزاردینار، بەمەشكاردانەوەی نێگەتیڤی دەبێـتەسەر بودجەی تەرخانكراو، چونكە نەوت بەدۆلار دەخەملێنرێت و بود جەش بەدیناردا نراوەبە 120 هەزاردینار.
لەكۆتاییداباشترین چارەسەری كوردستان دووركەوتنەوەیە لەووڵاتەی كە هیچ بنەمایەكی ئابوری نییەو بەرەوداهاتوویەكی رەشی ئابووری دەڕووات، هەربۆیەشەپێداگریو هەوڵەكان چرتربكرێتەوە لەسەربەخۆبوونی هەناردەینەوت و فرۆشتنی ودانانی بود جە ی سەربەخۆی كوردستان، دوورلەدەستتیێ وەردانی حكومەتەكەی عەبادی، ئەمانەباشترین بەڵگەی مێژوون بەژمارەوە كە بۆچی كوردستان نەوتی خۆی هەناردەدەكات؟ بۆچی رێكنكەوتن لە نێوان حكومەتی هەرێم لەگەڵ عێراق بەردەوا مە؟ وەلامەكەش عێراق بەهۆی گەندەڵی سیاسیەكانیەوە بووەتە زەمینەیەك بۆ بەفیرۆدان واتە بەهەشتیكی پارەیە و دۆزەخیكی مرۆڤایەتیە .
ماستەرلەبەڕێوەبردنوكارگێڕی
Top