رۆلی زانایانی ئایینی لە رووبەرووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشدا

رۆلی زانایانی ئایینی لە رووبەرووبوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعشدا
لەدوای ئەوەی گروپی تیرۆرستی داعش چەند ناوچەێكی عیراقیان دەست بەسەر داگرت دەستیشیان كرد بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆرستی هەر لە گوشتن و كاول كاری وبرین وێرانكردنی شارەكان وتەقاندنەوەی گۆر ومەزارگەی پیاوچاكان و پێغەمبەران و شوێنە مێژوویەكان وكلیسا وحسینیەكان كەهەموو ئەمانە جگە لەوی دژی ئازادی ودیموكراسی و بەهامرۆیەكان بوون پێچەوانەی هەموو پرەنسیپەكانی ئایینەئاسمانیەكان و لەسەروی هەموویانەوە ئایینی ئیسلام بوو چونكە لە ئایینی ئیسلامدا مرۆڤەكان بەبێ جیاوازی ئایینی و بیركردنەوە دەنگ ورەگەز بەیەكەوە دەژین و مافی رادەربرینان هەیە بۆیەش ئەوی داعش ئەنجامی داو دەدات بەهیچ شێوەیەك لە هیچ بنەمایەكی ئایینی ئیسلام ناگریتەوە ناگونجێ لەبەر ئەوەی گروپی تیرۆرستی داعش لە ژێرناوی پیرۆزی ئیسلام كارەتیرۆرستی ونارەوایەكان ئەنجام دەدات. ئەركی مامۆستایانی ئایینی لەرووبەروو بوونەوەی ئەوان قورسترە تا جەماوەرلەمەترسی وپیلانەكانیان هۆشیار بكەنەوە ئەوەی مایەی خۆشحالیش بوو بەشی هەرەزۆری زانایانی ئایینی كۆدەنگ بوون بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم گروپە تیرۆرستی یە بەیەك دەنگ ویەك فتوا بەرنگاریان بوونەوە و بۆجەماوەریان روون كردەوە ئەوەی داعش دەیكا تاوانی گەورەیە وەلەگەل ئایینی ئیسلام ناگونجێت چونكە ناكرێت لەژێر هەر ناوێك بێت مرۆڤ بكوژرێت یان سەری ببردرێت یان مال وحالی داگیربكرێت وە ئەوانەی لە رووبەروونەوەی ئەم گروپە تیرۆرستیە گیانی خۆیان بەخت بكەن بەشەهید یان دانا چونكە جگە لەوەی پارێزگاری لەخاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن و مال وسەروەت وسامان و ناموسی خەڵك دەپارێزن كە ئەمەشیان ئەركێكی پیرۆزی ئیسلامە كە هانمان دەدات بەم شێوەیە پارێزگاری لە مرۆڤەكان بكەن
.
وێرای بەشداری راستەوخۆی زانایانی ئایینی لەبەرەكانی جەنگ و هەلگرتنی چەك كەدەتوانین بەیەكەم جار دابندرێت لەدویی راپەرینەوە بەم شێوەیە مەلای كورد لەسەنگەرەكانی بەرگری دا حوزوریان هەبێ لەگەل پێشمەرگە دابن بەمەش هێزێكی زۆر مەعنەوی درایە پێشمەرگەكان چونكە گەر لە رووی ئایینی یەوە ئەم بابەتەیان بۆ جەماوەر روون نەكردبایەوە ئەگەری دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوتەوە.
جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا بەهاوكاری و رۆلی مامۆستایانی ئایینی بوو تواندرا لەزۆربەی شارەكان كەمپینی كۆكردنەوە كۆمەك وهاوكاری هەم بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان وە هەمیش بۆ ئاوارەكان بەبێ جیاوازی ئایینی بەرێوەبچێ كە رووێكی مرۆڤ دۆستانەی خەڵكی كوردستانی نیشان دا بەتایبەت كە هەول دەدرا بەناوی ئاین جیاوازی بكرێت لە هاوكاری كردنی پێكهاتە ئایینی یەكان بەلام بەكۆكردنەوەی كۆمەك وهاوكاری و كردنەوەی دەرگای مزگەوت وشوێنە ئایینی یەكان توانیان وەلامێكی توندی كردەوە تیرۆرستیەكانی داعش بدەنەوە كە كوردستان چۆن لە رابردوو دا مەلبەندی پێكەوە ژیانی ئایینی بووە لەم بارودۆخەش دا زیاتر پەرە بەم پێكەوە ژیان ویەكرێزیە دەدات كەئەمەش رێك لەگەل سیاسەتی سەكردایەنی كورد وخودی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی یەك دەگرێتەوە.
لەژێر رۆشنایی ئەم رۆلە گرنگەی مامۆستایانی ئایینی بوو كە لە پەیامەكەی دا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزر اندنی یەكێتی زانایان سەرۆكی هەرێمی كوردستان ستایشی رۆلی مامۆستایانی ئایینی كرد كە توانیویانە لەم رەوشە نالەباری كوردستان رۆلی خۆیان بگرێن و بەگیانی پێشمەرگانەوە مامەلە لەگەل رەوشەكەدا بكەن رووی راستەقینەی ئەم گروپەیە بۆ خەلك روون بكەنەوە كە بەدلنیایەوە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ئەركی مامۆستایانی قورستركرد كەلەسەر ئەم رۆل دییتنەیە بەردەوام بن و هەول بدەن زیاتر رێگری لە بیری توندرەوی وتەكفیری و هەلخەلەتاندنی گەنجان و لاوان بگرن كە دوژمنان دەویانەوٍێت لە ژێر پەردەی پیرۆزی ئیسلام ئەم فكرە مەترسی دارە ئاودیوی هەرێمی كوردستان بكەن و گەنجان ولاوان لە سەر رێگای راست هەلبخەلەتێنن كە بەدلنیایەوە ئایندەێكی مەترسی داری لە دوایە بۆیەش ئەمە وا دەكات هەموو لایەك لەسەروی هەموویانەوە مامۆستایانی ئایینی بەهەستكردن بە بەرپرسیاریتیەوە رۆلی خۆیان بگێرن بۆ ئەوی بتوانین كۆمەلگە لە مەترسی ئەم گروپە هۆشیار بكەنەوە وەهەمیشە زانایانی ئایینی لە تێكەل كردنی هەستی ئایین پەروەری ونیشتیمان پەروەری پێشەنگ بن .




بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران
Top