لە نێوانی ئێمەو ئەواندا

لە نێوانی ئێمەو ئەواندا
بارزانی زنجیرەیەک شۆڕشی چەکداری لە ووڵاتەکەی خۆی بەرپاکرد، فەرمون هەموو سەرچاوەکان بخوێننەوە بڕوانن جگە لە بەرگری کردن چ کاتێک پێشمەرگەی کوردستان هەڵمەتی کوشتنو بڕینی بردۆتە سەر بنکەیەکی مەدەنی، بێگومان لاپەڕەی ڕووداوەکانی شۆڕشەکانی کوردو بارزانی سپین وەکو کڵۆ بەفری چیا بەرزەکانی کوردستان.
بە‌هەشتی بارزانی هەمیشە ژمارەیەکی بێشومارلە پێشمەرگەی چەگداری لەگەڵدا بووە خۆ دەیتوانی بەو چەکدارانە جۆگەلەی خوێن ببەستێت لەهەر شوێنێک بیویستایە بەڵام جەنگکردن لای ئەو پیاوە پیشەیەکی پیرۆز بوو، ئێوە بروانن چ لە شۆڕشەکانی بارزانی و چ لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان کام پێشمەرگە دیلی دوژمنی کوشت!؟ ئەو خەسڵەتە لە سەلاحەدینەو بۆمان ماوەتەوە.
بۆیە ئێمە دەبێت هەموو دەنگمان یەکخەین داوا بکەین نەتەوەکانی جیهان خەڵاتی ئاشتی ببەخشن بە ڕووحی بارزانی.
لە هەشت ساڵەی جەنگی عێراق - ئێران سەدان جار بینیمان دیلەکانی بەرامبەر دەکوژن، بە کۆمەڵیش دەیان کوشت کەچی بە شۆرشەکەی ئێمەیان دەگووت بزوتنەوەی یاخیەکان، ئەو یاخیانە (المخربون! ).
سوپای سەدام چارەکە ملیونێک کوردی بێتاوانی کوشت لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا کەچی دوای ئەو پرۆسەیە بە تەنها سێ ساڵ لە ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ سەدان هەزار کەوتنە بەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەچی نەک کەسیان لێنەکوژرا بەڵکو بە ڕێزەوە ڕەوانەی ماڵەکانی خۆیان کران.
زۆر گرنگە تاکی کورد ئەم جۆرە بەراوردانە لەگەڵ خۆیدا بکات وە هەمیشە شانازی بکات کەسەر بە ئەم نەتەوە ئاشتیخوازەیە .
ئێستاش بڕوانن پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی ئەم کوردستانە لە شارە دزراوەکانماندا وەکو دار بەڕوو چەقیون و سێبەری ئاشتیان بەخشیوەتە کورد و تورکمان عەرەب و ئاشوری.
ڕۆژێک لە پێشمەرگەیەکی دێرینم پرسی :
ئەوە بۆ ئێوە ئەو دیلانەتان نەکوشت کە دەستیان سوور بوو بە خۆێنی خەلکێکی بێتاوان؟!
- پێشمەرگە دێرینەکە ووتی:
- (العفو عند المقدرە):
واتە بەخشین لەو کاتەی هەست بەهێزبوون دەکەیت.
Top