نامه‌ى هه‌ولێرییه‌ك بوَ نه‌وشیروان مسته‌فا

نامه‌ى هه‌ولێرییه‌ك بوَ نه‌وشیروان مسته‌فا
رِوَژى سىَ شه‌ممه‌ى رِێكه‌وتى 11-6-2013, له‌ كوَبوونه‌وه‌ى حیزبیه‌كى خوَتان بوَ ماوه‌ى 6 خوله‌ك, به‌شێوه‌یه‌كى رِاسته‌وخوَ كه‌وتنه‌ مه‌دح و سه‌نا و پیاهه‌ڵان به‌شارى هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان !! به‌رِاستى بوَ ئێمه‌ى هه‌ولێرى جێگه‌ى سه‌رسورِمان بوو, چوونكه‌ , له‌ ده‌فته‌رى سیاسیى جه‌نابتان و زاكیره‌ و توَمارى مێژوویى خوَمان ,كه‌س به‌قه‌ر جه‌نابتان سووكایه‌تى به‌هه‌ولێر و مێژوو و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئێمه‌ى نه‌كردووه‌ , هیچ هه‌ولێرییه‌ك ئه‌و هه‌موو رِق و بووغز و سوكایه‌تیه‌تانى له‌بیرنه‌كردووه‌ .

زوَر به‌پێویستى ده‌زانم , وه‌كوو هه‌ولێرییه‌ك ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته‌ بكه‌م , پێش ئه‌وه‌ى سارد ببنه‌وه‌ و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و دیسان گێرِ بگوَرِن و جوێنمان پێبده‌یته‌وه‌.

پێشه‌كى ده‌رباره‌ى ئه‌و قسانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌ مێژوو و خه‌ڵك و هه‌ولێرییه‌كان كردووتان , هه‌ر هه‌مووى رِاستن و ئێمه‌ , به‌بىَ فیزلێدان ,شانازیان پێوه‌ده‌كه‌ین ...له‌كوَندا , به‌هه‌ولێرییه‌ رِه‌سه‌ناكانیان ده‌وت : شارستان.. یان شارستانى – به‌واتاى منه‌وه‌ره‌كان و خانه‌دانه‌كانى وڵات- له‌وانه‌ خه‌ڵكى خوێنده‌وار و تێكوَشه‌ر و كه‌سایه‌تى كوَمه‌ڵایه‌تى و سیاسی خاوه‌ن هه‌ڵوێستمان تیاهه‌بووه‌ , پێشمه‌رگه‌ى ئازاو كادرى چووست و زیره‌ك بوونه‌ , ئیمرِوَكه‌ش نه‌وه‌كانى ئه‌وانه‌ , به‌هه‌مان نه‌فه‌س و دڵبڵندى بىَ غروور به‌شدارن له‌هه‌موو بنكه‌ و كوَڵه‌گه‌ و كوَمه‌ڵگاى پایته‌خت و , له‌ناو پَشمه‌رگه‌ و رِایه‌ڵه‌كانى حیزب و مووئه‌سه‌ساتى كوردستانى .. هه‌ولێرییه‌كان داكوَكیكار و پێشمه‌رگه‌ى ونن له‌ پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى وڵات , هه‌ولێرییه‌كان ,بوَ هه‌میشه‌ وه‌كوو خاوه‌نى ئه‌م ئه‌زموونه‌ دیموكراسییه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌ن تاوه‌كوو ئه‌به‌د له‌ خزمه‌ت كورد و كوردستاندا سه‌ر بنێنه‌وه‌ .

ده‌مه‌وێت هه‌ر به‌بوَنه‌ى به‌ستنى كوَبوونه‌وه‌ حیزبیكه‌تان و له‌په‌راوێزى فه‌رموده‌كانى جه‌نابتان, چه‌ند قسه‌یه‌ك بكه‌م بوَ مێژوو و بوَ ئه‌وه‌ى ئه‌و نامانه‌ى كه‌ ساڵانێكه‌ نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ جه‌نابتان , ئیمرِوَكه‌ بگه‌ن :

هه‌ولێر شارێكى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌ ,وه‌ به‌هه‌موو پێوه‌ره‌ ئابوورى/سیاسی/كوَمه‌ڵایه‌تى/فه‌رهه‌نگى...شارێكى ئاوه‌دان و ئیمرِوَكه‌ له‌سایه‌ى سیاسه‌تى حكومه‌ت و سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا به‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گرینگه‌ و ستراتیژیه‌كانى ناوچه‌ى خوَرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستدا ده‌ژمێردرێت .

ئیمرِوَكه‌ هه‌ولێر پایته‌ختى كوردایه‌تییه‌ و خاكه‌كه‌شى زوَر پیروَزه‌ , وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌شى به‌بىَ منه‌ت به‌سه‌رخه‌ڵكى كردنه‌وه‌ ,پێشمه‌رگه‌ و خزمه‌تكارى ئاڵاى كوردستانن ,هه‌ولێرییه‌كان , به‌ردى بناغه‌ى ئه‌زموونى حكومرِانى كوردن .

هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه‌ ئێمه‌ زاكیره‌ى فیلمان هه‌یه‌: باش هه‌موو شتێكمان له‌بیره‌ و ئه‌زانین بوَچوونى جه‌نابتان چوَنه‌ , هه‌رگیز برِوا به‌و پیاهه‌ڵان و ستایشانه‌تان ناكه‌ین , ئێمه‌ قه‌ناعتمان نیه‌ كه‌ پیاو پاش ته‌مه‌نى 60 ساڵى فه‌رهه‌نگ و شێواز و عاده‌ت و ته‌قالید و سلووكى بگوَرِێت!

هه‌ولێرییه‌كان ده‌ڵێن: خووى شیرى هه‌تا پیرى...

دووا وته‌شم بوَ كوَبوونه‌وه‌ حیزبیه‌كه‌ى جه‌نابتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نابتان چاوتان له‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان بێن له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ى داهاتوودا ,ته‌ره‌فدارت بن و لایانگیریت بكه‌ن و به‌ئاخیرى عومرمان ببینه‌ گوَرِانخواز ... ئه‌وه‌ نازانن هه‌ولێرى بوون ماناى چییه‌؟!!

ئێمه‌ ده‌زانیین وا به‌تاماشی خوَتان كاندید بكه‌ن بوَ پوَستى سه‌روَكى هه‌رێم ,به‌ڵام برِوابكه‌ هه‌ولێرییه‌كان هێنده‌ ئاسان هه‌ڵناخه‌تێن , ئه‌گه‌ر ئێوه‌ چاوتان برِیوه‌ته‌ هه‌ولێر , ئه‌وه‌ هه‌ولێر له‌دێرینه‌وه‌ , ئه‌زانىَ خوَر له‌كوىَ هه‌ڵدێ و كێن ئه‌وانه‌ى وڵاتپارێز و پێشمه‌رگه‌ و سه‌روَكى كوردستانه‌ ..

ئێمه‌ له‌هه‌ولێر سیاسه‌تكردن , به‌ ئامرازێك ده‌زانیین خزمه‌ت به‌ كوردایه‌تى بكات , ئێمه‌ و باوك و باپیرانمان , هه‌ر یه‌ك رِێباز و یه‌ك ته‌رِیقه‌تمان هه‌یه‌ , ئێمه‌ ده‌زانیین ده‌نگ به‌كىَ بده‌ین , هیچ پێویست به‌وه‌ ناكات , كه‌س هه‌وڵى غرووركردنمان بدات .

هه‌ولێریه‌كان, ده‌نگ به‌وانه‌ ده‌ده‌ن و لایانگیرى ئه‌وانه‌ن كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ژێر سایه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا , توانیویانه‌ ئه‌من و ئاسایشى وه‌ته‌ن بپارێزن و ئه‌و وڵاته‌یان ئاوه‌دان كردوَته‌وه‌ , هه‌ولێر لایانگیر و هاوكار و پشتگیرى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌روَك بارزانییه‌..
Top