ئاسوَیه‌كى نوىَ له په‌یوه‌ندیه‌كانى كوردستان و رِوسیا
February 27, 2013
وتار و بیروڕا
له سه‌فه‌رێكى به‌رنامه‌دارِێژراوى فه‌رمیدا شاندى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌روَك مه‌سعوود بارزانى گه‌یشتنه رِوسیا وبوَ ماوه‌ى چوار رِوَژ , شانده‌كه چاویان به ڤلادیمیر پوَتین سه‌روَكى رِوسیا و سێرگى لاڤروَڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه و چه‌ندیین به‌رپرسی باڵا‌و ناوه‌ندى برِیاردانى رِوسیا كه‌وتوو, به‌م سه‌فه‌ره‌ى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان , ئاستى شێواز و رِوخسارى په‌یوه‌ندییه كوَن و نوێكانى كوردستان و رِوسیایان گواسته‌وه ئاستێكى موَدێرن وپێشكه‌وتوو, ئه‌و سه‌ردانه به‌واتاى سیاسی-ئابوورى گرینگ و سه‌ركه‌توو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت .
نووسین و گێرِانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى شوَرِ شى كورد و رِوسیا , زوَرتر له‌خوَ ده‌گرێت كه له وتارێكدا شیبكرێته‌وه , په‌یوه‌ندى گه‌لى كوردستان و سه‌ركردایه‌تى شوَرِى كورد و جه‌نابى بارزانى نه‌مر , پێویستى به چه‌ندین لێكوَڵینه‌وه‌ى سیاسی-عه‌سكه‌رى- كوَمه‌ڵایه‌تى –فه‌رهه‌نگییه ...ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌گه‌رِێته‌وه بوَ سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نوَزده‌هه‌م وه به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و زانستى رِووسیه‌كان نووسین و لێكوَلِینه‌یه‌ى گرینگ‌یان له‌سه‌ر رِه‌سه‌ن و زمان و مێژووه‌ى كورد و كوردستانیان نووسیوه , وه پتر له‌هه‌ر وڵاتێكى تر و زمانێكى تر له‌سه‌ر كورد و كوردستان كتێب چاپكراوه .
كاتێك له كوردستانى عیرِاق , به‌هێز و هێرشێكى گه‌وره بارزانى نه‌مر و پێشمه‌رگه‌كانى ناچارده‌كرێن وڵات به‌جێبهێڵن , جه‌نابى مه‌لا مسته‌فا , شه‌رِ له‌گه‌ڵ هێزى داگیركه‌ر ده‌كات و وه‌كوو یه‌كه‌مین په‌ناهه‌نده‌ى سیاسی كورد , رِوو له رِوسیا ده‌كه‌ن و بوَ ماوه‌ى 12 ساڵ له رِوسبا ده‌مێننه‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى شوَرِى كورد و رِووسیا زوَر قوَناغى جیاجیاى به‌خوَوه بینیوه , به‌ڵامبه‌شێوه‌یه‌كى گشتى : سیاسه‌ت و بیر‌و بوچچوونى رِووسه‌كان , هه‌میشه پوَزه‌تیڤ بووه هه‌میشه ویستویانه( له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش , پاراستى ته‌وازنه‌كان زوَر ئه‌سته‌م بووه , به‌ڵام هه‌میشه یارمه‌تى شوَرِشى كوردیان داوه ) .
كوردستان كه‌وتوَته زوَنى رِووسی( ناوچه‌ى كاریگه‌رى سیاسه‌تى رِوسیا ) چه‌ك و ئامێر و ته‌كنه‌لوَژیاى رِووسیا ئاماده‌گى گه‌وره‌ى هه‌یه له عیرِاق به‌گشتى , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له دونیاى سیاسه‌ت و ناوچه‌ى رِوَژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست , ئه‌مریكا وه‌كوو زلهێزێكى جیهانى بوون و ئاماده‌گى هه‌یه- به‌ڵام رِوسیا وڵاتێكى گه‌وره‌یه له حیساباتى سیاسی و جیهانییدا .
من هه‌میشه پێم وبووه كه سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان , حه‌ق نیه هه‌موو توَپه‌كان بخاته ناو یه‌ك سه‌به‌ته‌دا , له ناوچه‌كه‌ماندا وڵاتى گرینگ و زلهێزى تر هه‌ن , جگه له ئه‌مریكا , ئه‌ورِوپا و رِوسیا هه‌ن , وه یه‌كییه‌تى ئه‌ورِوپا , په‌یوه‌ندى ستراتیژى له‌گه‌ڵ رِوسیادا هه‌یه ,ئیمرِوَكه رِوسیا قوورساى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه- له ئه‌ورِوپا و له جیهاندا .
له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا و یه‌كیه‌تى سوَڤیه‌تى جاراندا ,زوَر جار هه‌بووه كه به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى رِوسه‌كان گرینگتر رِه‌نگى داوه‌ته‌وه , ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كى ئاساییه , هه‌موو وڵاتێك و زلهێزێك له قوَناغێكى تایبه‌تدا , ئه‌و جوَره برِیارانه ده‌دات , به‌ڵام ئه‌وه‌ى تایبه‌ت بێت به رِووسیا ,به‌هوَى كاریگه‌رى به‌هێزى له‌سه‌ر وڵاتانى جیهان و ناوچه‌كه‌دا , زوَر جار گوَرِینى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى خوَى پێویستى به‌كاتێكى زوَر بێت , ئه‌مه‌ش رِێك شێوازى كاركردنى رِووسه‌كانه .
دواجا پێشوازیكردنى سه‌روَك بارزانى و شاندى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كرێملێن و له‌و ئاسته به‌رزه‌دا , واتایه‌كى گه‌وره و ستراتیژى گه‌وره‌ى هه‌یه , پێشوازیكردنى سه‌ركردایه‌تى رِوسیا له سه‌روَك بارزانى ,ئیعتیرِافێكى مێژوویى گه‌وره‌یه به هه‌قانیه‌تى خه‌بات و مه‌سه‌له‌ى كورد له جیهاندا , ئه‌و پێشوازییكردنه , دووباره‌پێشوازیكردن بوو له بازانى نه‌مر و رِوَڵى خانه‌واده‌ى بازانییه‌كان له شوَرِشى كورد .
بوَ گه‌شه‌پێكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه , هه‌رێمى كوردستان و رِوسیا ده‌توانن , پشت به فاكته‌ر و هێزى ئابوورى گه‌وره ببه‌ستن , عیرِاق و هه‌رێمى كوردستان , ده‌توانن له بووارى جیاجادا , وه‌كوو نه‌وت و پێشه‌سازى و گه‌شتوگوزار و زانستى , په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو گه‌لى كورد و رِوسیا بده‌ن ,میلله‌تى رِوسیا نه‌وه‌كوو له ئاستى جوگرافیا نزیكه له میلله‌تى كورد , به‌ڵكوو وه‌كوو نه‌سڵیش رِووسه‌كان له زمان و مێژوو و دابوونه‌رِیتیش زوَر له‌یه‌كه‌وه نزیكن.
سه‌ردانى شاندى باڵاى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان , ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ى له په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌كانى كورد و رَِوسیاى كرده‌وه , ئێستاكه ئه‌رك و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه , كاربكه‌ن به به‌رنامه‌رِێژى , به‌هاوكارى یارمه‌تى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان , به نه‌خشه‌سازى ( سیاسه‌تى رِووسی) له لایان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ,بوَ كاركردن له‌پێناو زیاتر پێشكه‌وتنى په‌یوه‌ندییه جوَراوجوَره‌كانى حكونه‌تى هه‌رێم و رِوسیا له بووارى وزه و پێشه‌سازى و بازرگانى و گه‌شتووگوزار و هه‌موو بوواره‌كانى تر‌ى ئابوورى , وه له بوارى بیناسازى و درووستكردنى رِێگاوبان و باڵه‌خانه‌كاندا , رِووسه‌كان خاوه‌ن تایبتمه‌ندی خوَیانن , ده‌توانیین سوودیان لێوه‌ربگرین .
له دونیاى سیاسه‌تدا , ئیمرِوَكه , رِوسیا و ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تى ئه‌ورِوپا هه‌ن , كه كاریگه‌رى رِاسته‌وخوَیان هه‌یه له هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا , هه‌روه‌هاش له ئابوورى نێوده‌وڵه‌تیشدا , رِوسیا به یه‌كێك له‌ن كوَڵه‌گه‌كانى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى دائه‌نرێت , به‌تایبه‌تى له رِوَژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و له ئه‌ورِوپا .
ئیمرِوَكه په‌یوه‌نده‌كانى كورد و رِووسه‌كان , به پاڵپشتى فاكته‌رى ئابوورى به‌ره‌و قوَناغى زوَر پێشكه‌وتوو و باڵا و ستراتیژى رِێده‌كه‌وێت , پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان , پلانێكى گه‌وره‌ى هه‌بێت و مه‌به‌ستیش پتر و باشتر خزمه‌تكردنى میلله‌تى كوردستان و رِوسیایه ,
ئه‌و دوَستایه‌تیه دێرینى نێوانیشمان هه‌ر ئه‌وه‌ى لىَ قابیله.