بیره‌وه‌ریه‌ك له چوارچێووه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بۆ كه‌ركوك
October 26, 2011
وتار و بیروڕا
به بیرم دێ مشت ومرِو گازنده‌ى هه‌ندێ دڵ پرِی لێ قه‌وماو , بۆ كه‌ركوكی به‌شی شێریان ده‌بێت ،هه‌بێت له سۆز و خۆشه‌ویستی بارزانی ! بارزانیش ده‌یووت .. بڵێن بۆ ده‌بێت كه‌ركوكی، به‌شی شێری هه‌ر هه‌بێت له نه‌گبه‌تی وده‌ربه‌ده‌ری! ئه‌وه‌ی تا ئێستا گێرِامه‌وه ,چیرۆكی شه‌وچه‌ره‌ی ناو خێوه‌ته‌كان بوو له چۆمان وحاجی ئۆمه‌ران كاتێ به‌ره‌و شۆرِشی سه‌ربه‌ستی كورد ده‌رِۆیشتین، به‌لاَم نه‌مزانی كاتێ كه گه‌رِاینه‌وه كه‌ركووكی دڵ سووتاو و خاپور كرا‌و دوای هه‌ره‌س پێ هێنانی شۆرِشی كورد له لایه‌ن سێ گورگه برسێكه‌ی رِۆژهه‌لاَت ( ئێران و ئێراق و جه‌زائیر ) , نه‌مزانی كه ده‌كه‌رِێمه‌وه , فه‌رمانی جێ هه‌شتنی كه‌ركوكی باووباپیران به قاپی ماڵه‌وه هه‌ڵواسیوه و شه‌ره‌فی یه‌كه‌مین خێزانی به رِه‌گه‌ز كه‌ركوكی به‌ر باوكی هه‌ناسه ساردم كه‌وت.( ربی كما خلقتنی ) به‌ره‌و تاریسكتانێكی بێ ئومید وناهه‌موار رِێ كه‌وتین و به‌داخی داگیركردنی كه‌ركوك وبه‌عه‌ره‌ب كردنی مزگه‌وتی خانه‌قا , باو باپیران سه‌ریان نایه‌وه وله خاكی غه‌ریبیدا ته‌سلیم به یه‌زدان كران .د كره‌بێ دڵ و ده‌روون وبیره‌وه‌ری منداڵێكی لێ قه‌وماو چ یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌كی سه‌خت هه‌ڵگر بێت ! ئه‌مرِۆ مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه كاتێك كه بیستم سه‌رۆكی كوردستان به‌ره‌و دڵی كوردستان ده‌رِوات و په‌یامی ئاشتی وبرایه‌تی و گه‌رِانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ئامێزی كوردستان ده‌به‌خشێته خه‌ڵكی جه‌رگ سووتاوی كه‌ركوك و برینه‌كانم كولانه‌وه و ئنجا سارِێژی كردن. چونكه ته‌نها كه‌ركوكی ده‌توانێ هه‌ست به‌و خۆشیه بكات كه مسعود مسته‌فا بارزانی سه‌ردانی باباگورِگورِ ده‌كات و وێنه‌ی بارزانى نه‌مر،له‌به‌ر چاومان زیندوو ده‌كاته‌وه .