لێره براین و له‌وێ دووژمنین ئه‌وه پیشه‌یه‌که له‌دێر زه‌مانه‌وه عه‌ره‌ب به‌رانبه‌ر کورد به‌کاری دێنێت ،واتا هه‌ر کاتێك بێ ده‌سه‌ڵات بووم و هاتمه کوردستان ئه‌وه برای یه‌کترین و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر کات و ساتێك ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوو هاتنه لای ئێمه ئه‌وه دووژمنی یه‌کترین ،یاخوود ڕوونتر بڵێم له‌حاڵه‌تی لاوازبوونی عه‌ره‌ب وه‌ك (پشیله) هانا دێنن و ئه‌و کاته‌ی به‌هێز بوون ده‌بنه شێر و دڕنده ، ئه‌مه ڕاستیه‌که و نابێت خۆمانی لێ( جێل )بکه‌ین ،چونکه ئه‌گه‌ر خۆمان له‌ڕاستیه‌کان پشتگۆ خست ئه‌وه نه ڕابردوو و نه ئاینده‌ی خۆمان باش ده‌زانین و باشیش تێده‌گه‌ین !. هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌ر میلله‌ت ونه‌ته‌وه‌یه‌ك ئامرازێکه بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانی ئه‌و میلله‌ته ،نه‌خاسمه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ستی وه‌ك ئێمه‌ی کورد ، به‌هۆی ناسه‌قامگیری ڕه‌وشی ئێڕاق ئه‌وه وه‌رزشیان له‌کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر یارییه‌ك لێره‌دا واتا له کوردستان و یاخوود باشتر وایه بڵیین له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌وه خه‌ڵكێکی زۆر بۆ ته‌ماشا و دیتنی به‌ره‌و یاریاگاکان هه‌نگاو ده‌نێن و ئه‌م یارییه بۆ کورد وه‌ك بڵێیت هیچ وایه ،چونکه ئیمه کوردین وخاکمان کوردستانه‌و نه‌ته‌وه‌شمان کورده‌و به‌م پێیه ناوی ئێڕاق بۆمنی کورد ته‌نیا مه‌رگه‌ساته ،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی سووپای ئێڕاق 8 هه‌زاری کوردی بارزانی لێم بێ سه‌رووشوێن کرد ، به‌ناوی ئێڕاق زیاتر له 15 هه‌زار کوردی فه‌یلی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر کرد ، هه‌ر ئێڕاق بوو نزیکه‌ی 180 گه‌رمیانی و بادینی زینده‌به‌چاڵ کرد و ئه‌نفالی کردن و 5 هه‌زار هه‌ڵه‌بجه‌یی بێ گووناه کیمیاباران کران و وێڕای زیاتر له 4000 گووند ته‌خت و وێران بوون و زۆر زۆری دیکه ئێڕاق به‌سه‌ری میلله‌تی کوردی هێناوه‌و ئێستاش به‌رده‌وامن ئه‌وه که‌رکووکیان داگیر کردووه‌و کوردانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه تیرۆر ده‌که‌ن و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ مافه‌کانمان ناکرێت ، ئه‌وه‌یه ئێڕاق که ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌گه‌ر بۆیان بڕه‌خسێت خوای گه‌وره به‌خۆی ده‌زانێت چیمان لێده‌که‌ن ، به‌ڵێ یاریگاکانی کوردستان ئه‌و کاته‌ی تیمه‌کانی ئێڕاق یاریی تێدا ده‌که‌ن پڕ ده‌بێت له‌ئاڵای شوومی ئێڕاق ئه‌و ئاڵایه که جگه له نه‌هه‌ماتی هیچی بۆ کورد تێدانییه !.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێك گرنگتره که باسی لێوه بکه‌م و به‌کاره‌ساتی دابنێم ئه‌وه‌یه که له‌ناو جه‌رگه‌ی کوردستان لاوی کورد ئاڵای ئێڕاق به‌رز بکاته‌وه‌و هاوار بکات ئێڕاق ئێڕاق .