حه‌مایل خان و ئیدریس بارزانی چۆن بوون به باوک و دایکی تالیب مه‌نده‌لاوی
August 20, 2011
وتار و بیروڕا
کاک تالیب خاوه‌نی خه‌رمانه‌یه‌ک یاده‌وه‌رییه ، له گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌یان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک ده‌رێژێ ، رۆژێکیان کاک ئیدریس بانگی ده‌کات و ده‌ڵی تۆ به حوکمی کاره‌که‌ت هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ هه‌موو جۆره که‌سانێک ده‌که‌یت ، ته‌نانه‌ت وا پێویست ده‌کات بچیته ماڵانه‌وه ، به‌ڵام تۆ تا ئێستاش ژنت نه‌هێناوه ، ره‌نگه ئه‌مه‌یان بۆ که‌سایه‌تی تۆ گونجاو نه‌بێت ، ئایا بۆ بیر ناکه‌یته‌وه له پێکهێنانی خێزانێک ، کاک تالیب درێژه به قسه‌کانی ده‌دات و به قورگی پرگریانه‌وه ده‌ڵێ له‌و ده‌مه و له‌و غه‌ریبییه تازه هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکم بیستبوو ، که کاک ئیدریس ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌کردم هه‌ستم کرد باوکم نه‌مردووه ، له راستیشدا ئه‌وه‌ی کاک ئیدریس بۆی کردم ڕه‌نگه باوکیشم نه‌یکردایه .
مه‌نده‌لاوی ده‌ڵێ گه‌رامه‌وه شاری ساوه و ئه‌م پرشنگ خانه‌م به‌رچاو که‌وت ( به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خێزانه‌که‌ی کرد ) که کچی کاک مه‌حمووده سووری که‌رکووکییه که کادرێکی پارتی و په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کورد بوو له ئێران ، گه‌رامه‌وه لای کاکه ئیدریسم و هه‌واڵه‌که‌م پێگه‌یاند ، به بزه‌یه‌که‌وه ده‌ستی خسته شانمه‌وه و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌رهێنا و به خه‌تێکی جوان نامه‌یه‌کی بۆ کاک مه‌حمود نووسی تێیدا پێناسه‌کی باشی منی تێدا کردبوو ، له هه‌مان کاتدا نامه‌یه‌کی بۆ دایه حه‌مایل نووسی که ئه‌ویش یارمه‌تیم بدات ، هه‌روا وتی خۆت به بێکه‌س نه‌زانیت ، ده‌مه‌وێ هه‌رچی کورد هه‌یه له شاره‌که‌تان ئاماده‌ی شاییهکهتان بێت ، له ماڵی خۆت به جیا و له ماڵی خه‌زوورت به جیا خواردن بکرێت و ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ له چێشتخانه‌یه‌کی ساوه بانگهێشت بکرێت .
کاک تاڵیب ده‌ڵێ که نامه‌که‌م برد بۆ حه‌مایل خان ویستم له پێش ژووره‌که‌ی چاوه‌روان بم ، به‌ڵام خوالێخۆشبوو هه‌ر وه‌کو دایکێکی میهره‌بان بانگی کردمه‌وه ژووره‌وه ، له ناو زه‌رفێک پاره‌یه‌کی زۆری پێدام و وتی ئه‌مه ماڵی تۆ و هه‌مو کوردێکه ، هه‌ر کاتێک ویستتان ده‌رگای ئه‌م ماڵه کراوه‌یه ، به‌ڵام جارێکی تر له ده‌رگا مه‌وه‌سته تکایه ، من سهبهرزم به هه‌مو کوردێک که ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ته‌رخان بکات ، به دڵێکی خۆشه‌وه گه‌رامه‌وه ساوه ، ئه‌وه‌ی کاکه ئیدریس و دایه حه‌مایل بۆیان کردم هه‌مووی به زیاده‌وه کرا .
ئێستا دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه چاو ده‌گێرم ته‌نها رۆحه شیرینه‌که‌ی کاکه ئیدریس ده‌بینم ، به دوای دایکێکی میهره‌بان ده‌گه‌رێم رۆحێکی سپی‌و بێگه‌ردی دایکی کوردان ده‌بینم ، که سه‌یری ئه‌م منداڵانه‌م ده‌که‌م که خوێندکاری باڵان له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێم ئه‌مانه یادگاری ئه‌و دایک و بابه میهرهبانهن .
دوا وته‌ی کاک تاڵب ئه‌وه‌یه که ئێستا به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه خه‌ریکی خه‌تمکردنی قورئانی پیرۆزم و وه‌کو دیارییه‌ک ده‌یبه‌خشم به‌و رۆحه سپییانهی که خزمه‌تکردنی کورد و کوردستان مه‌به‌ستی هه‌ره گه‌وره‌یان بوو .