سڵاو له‌ 16 ی ئاب سڵاو له‌ مێژووی کورد

سڵاو له‌ 16 ی ئاب سڵاو له‌ مێژووی کورد
65 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ناسنامه‌یه‌کی تازه‌ هاته‌ نێو مێژووی گه‌لی کورد بێگوومان ئه‌م مێژووه‌ش یه‌كێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و به‌هاترین مێژووی هاوچه‌رخی کورد ،به‌ڵێ له‌ 16 ی ئابی 1946 به‌ڕابه‌رایه‌تی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد (بارزانی نه‌مر) پارتی دامه‌زراو ودووباره‌ خه‌بات و تێکۆشان و دڵنیایی بۆ کورد ده‌ستی پێکردووه‌و ئه‌و خه‌باته‌ تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت بۆ یه‌ك چرکه‌ چییه‌ سلی نه‌کردووه‌و به‌رده‌وامه .. دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م سیسته‌م و شیرازه‌یه‌کی نوێ بۆ گه‌لان به‌رپابوو و له‌م نێوه‌نده‌ده‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان وه‌ك هێمایه‌ك هاته‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و جڤاکی کوردستانی نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا بۆ باشوور ،به‌ڵکو بۆ ته‌واوی ناوچه‌ و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌و پارته‌ له‌کاتی دامه‌زراندنیه‌وه‌ و تاوه‌کو ئه‌مڕۆ ببێته‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین لایه‌نی سیاسی کوردستانی و هه‌موو لایه‌ك به‌دۆست و دووژمنه‌وه ئاماژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ده‌که‌ن ،چونکه‌ مێژوو هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ بۆ کورد ئه‌گه‌ر پارتی بوونی هه‌بێت ،ئه‌وه‌ کورد بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت ، نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌کوردستاندا ،به‌ڵکو له‌نێوه‌نده‌کانی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانیدیشدا .کورد مافی خۆیه‌تی شانازی به‌مێژووی خۆی بکات ،که‌پارتی به‌رده‌وام ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات ،چونکه‌ ڕۆڵه‌کانی پارتی هه‌میشه‌ هه‌ڵقوڵاویی نێو خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر بوونه‌ وڕۆژێك له‌ڕۆژانیش به‌درێژایی 65 ساڵی ڕابردوو پارتی خۆی به‌دوور له‌ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری کورد نه‌زانیوه‌ ،به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشییه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان خۆی دۆزیوه‌ته‌وه ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ پارتی ئه‌و پارتییه‌ی که‌وا له‌ 16 ی ئابی 1946 به‌ڕابه‌رایه‌تی هێمای و سونبولی کورد (مسته‌فا بارزانی نه‌مر) به‌رده‌وام کاری بۆ یه‌ك ڕیزی ماڵی کورد کردووه‌و هه‌رده‌م بۆ مافه‌ ڕه‌واکانی میلله‌تی کورد سازشی نه‌کردووه‌و سازشیش ناکات ،چونکه‌ به‌درێژایی مێژوو زۆر ڕاشکاوانه دیاره‌ که‌چه‌ند دووژمنانی کورد هه‌وڵییان دا و به‌رده‌وام هه‌وڵیش ده‌ده‌ن بۆ لاوازکردنی ئه‌و پارته‌ که‌هه‌ڵقوڵاوی ناو ماڵی کورده، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵه‌کانی دووژمنانی کورد و ڕێبازی بارزانی به‌رانبه‌ر ڕۆڵه‌کانی پارتی بێ سوود بوون ،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ ساناوساکار نییه‌ ده‌رزی بخرێته‌ ناو ،چونکه‌ بۆ کورد بۆته‌ ڕاستیه‌ك که‌ بێ پارتی ئه‌سته‌مه‌ ژیان به‌رده‌وامی پێ بدرێت ئه‌مه‌ش مێژوو سه‌لماندوویه‌تی نه‌وه‌ك ئاخافتنی سه‌ر زاره‌کی بێت ، کورد و پارتی له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌ن ئه‌وه‌ چوارچێوه‌ش پێی ده‌گووترێت چوارچێوه‌ی کوردایه‌تی و به‌رده‌وام بوون له‌خه‌بات و تێکۆشان تا گه‌یشتن به‌ئامانجی سه‌ره‌کی که‌ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه .. سڵاوت لێ بێت 16 ی ئاب ئه‌و ڕۆژه‌ی کورد له‌گه‌ڵ مێژوو بۆ یه‌ك هاتنه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا مێژوومان بۆ درووستبۆوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌ نه‌بووایه‌ نه‌مانده‌زانی چی بکه‌ین و سه‌ر به‌کام لا بکه‌ین ، هه‌ر بۆیه‌ش پێوویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو کورد بڵێێت سڵاو له‌ڕۆژی 16 ی ئاب ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سڵاو له‌مێژووی کورد که‌ به‌م ڕۆژه‌ دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و جڤاکی کوردستانی وجیهانی .
Top