یاساى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى هه‌نگاوێك به‌ره‌و دارِووخاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى
August 13, 2011
وتار و بیروڕا
له رِاپۆرتى رِۆژنامه‌كه‌دا ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ى كه گه‌نجانى به‌ریتانیا تێیدا ده‌ژین ده‌سنیشان كراون, كه له ئاكامى خووگرتن به مه‌یخواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانى مادده سرِكه‌ره‌كان, له‌گه‌ڵ گوشارى ده‌روونى له رِاده‌به‌ده‌ر له ئه‌نجامى لێكترازانى خێزان و پچرِانى شیرازه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى دووچارى بوون , پسپۆران و شاره‌زایان بارودۆخى ئه‌م گه‌نجانه به بۆمبێكى ته‌وقیتكراوى ته‌ندروستى وه‌سف ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه هۆشداریان دا , ئه‌مه‌ش وایكرد كاربه‌ده‌ستانى حكومى لێكۆڵینه‌وه‌ى جیدى له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكه‌ن و پێشنیارى ئه‌وه بكه‌ن كه پزیشكان ناچاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى( تاوانى جنسی) له‌خوار ته‌مه‌نى یاسایی به پۆلیس و چاودێرى كۆمه‌لاَیه‌تى رِابگه‌یێنن .
ده‌بوایه په‌رله‌مانى كوردستان بارودۆخى ئه‌و وڵاتانه‌یان تاوتوێ كردبایه‌و ده‌ره‌نجامى نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى دایك و باوكیان له‌سه‌ر منداڵ دیراسه كردبایه‌و، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ى زانستى یاساكه‌یان خستبایه‌رِوو، نه‌ك ته‌نیا به‌هاندانى كه‌سانێك كه هه‌میشه خه‌ون به تێكدانى رِه‌وشت و نه‌ریتى رِه‌سه‌نى كۆمه‌ڵگاى كورده‌واریه‌وه ده‌بینن، یاسا ده‌ربكات و، به ته‌قلیدو چاولێكردنى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه پێشكه‌وتوون، كۆمه‌ڵگاى كوردستانى به‌ره‌و ئاقارى دارِووخان و نه‌هامه‌تى رِاپێچ بكات، یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانى ئه‌و شێوه یاسایانه لادانى ئه‌خلاقیه لاى منداڵ و هه‌رزه‌كاران، كه كێشه‌یێكه كۆمه‌ڵگا رِۆژئاواییه‌كانى دووچارى قه‌یرانى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌خلاقى كردووه‌و، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان تاوه‌كو بتوانن سنوورێك بۆ ئه‌و كێشانه دابنێن، كه‌چى به داخه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان _به‌بێ رِه‌چاوكردنى ده‌ره‌نجامه‌كانى _ یاسایێك په‌سه‌ند ده‌كات كه جگه له نه‌هامه‌تى و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى هیچى تر‌ى لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
كێشه‌ى دووگیانى لاى كچانى هه‌رزه‌كار سه‌لمێنه‌رى ئه‌و رِاستیه‌یه‌و به‌شێكه له ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و شێوه یاسایانه. كه زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژئاواى گرتۆته‌وه‌و، چاودێران و پسپۆرانى كۆمه‌ڵایه‌تیش دیارده‌كه بۆ نه‌بوونى په‌روه‌رده‌یێكى ته‌واوو پچرِانى شێرازه‌ى خێزان ده‌گه‌رِێننه‌وه، چونكه خانه‌واده‌كان خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تى په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا منداڵ ده‌بێته نێچیرى هه‌وه‌س و ئاره‌زووى كه‌سانى سه‌رسه‌رى و, زۆرجاریش ده‌بێته هۆكارو پاڵنه‌ر بۆ خۆكوشتن و كۆتایی هێنان به ژیانیان. ئێمه لێره‌دا ته‌نیا باس له یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانى نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى دایك و باوك له‌سه‌ر منداڵ ده‌كه‌ین، كه بریتیه له لادانى ئه‌خلاقى و به‌ره‌لڵا بوونى منداڵ ، به‌هیوام له داهاتوودا لایه‌نه‌كانى تر‌ى ئه‌م جۆره یاسایانه شی بكه‌ینه‌وه.
وڵاتى به‌ریتانیا
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته حكومیانه‌ى كه له‌م دووایانه‌دا ده‌رچوون، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌به‌ریتانیا دیارده‌ى دووگیانى لاى كچانى هه‌رزه‌كار زیادى كردووه، له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانیشدا بۆ خۆ رِزگاركردنیان لێى، په‌نا بۆ له‌باربردنیان ده‌به‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه‌ش له شوێنه گه‌شت و گوزارى و شاره‌كانى كه‌نار ده‌ریا زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و، زۆرترین ژماره‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌و كچه هه‌رزه‌كارانه رِوو ده‌دات كه به‌په‌له‌و له‌ناكاو په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌به‌ستن و له‌ناكاو ده‌بنه ژنى دووگیان.
به‌پێى رۆژنامه‌ى (القدس العربی) راپۆرته حكومیه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه زۆربوونى ئه‌و دیارده‌یه بۆ ئاهه‌نگه تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ و خواردنه‌وه‌ى مه‌شروبه سه‌رخۆشكه‌ره‌كان و ماده سرِكه‌ره‌كان ده‌گه‌رِێته‌وه، كه ده‌بێته هۆى پاڵ پێوه‌نانیان بۆ موماره‌سه‌ى جنسی خێرا‌و بێ به‌رنامه. له‌شارى (بلاكبول) ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومى ئاشكرایان كرد كه له‌هه‌ر (1000) كچه هه‌رزه‌كارێك به‌رێژه‌ى (74،8) موماره‌سه‌ى جنسی ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان له (27) ساڵ تێپه‌رِ نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ى گشتى له‌هه‌موو به‌ریتانیا ده‌كاته (42،6) له‌نێوان هه‌ر (1000) كچى هه‌رزه‌كاردا. له‌شارى (هاستینجز)ى كه‌نار ده‌ریا رِێژه‌كه گه‌یشتۆته(61،4) و له‌شارى(ساوتند) (50،4) و له (برایتون) و (هونز) گه‌یشتۆته(47،1 ) له‌هه‌ر هه‌زار كچى هه‌رزه‌كار.
ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه ئه‌كادیمیه‌كان له(3) زانكۆى به‌ریتانى ئاماده‌یان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ناوچه كه‌ناریه‌كان به‌هۆى كه‌ش و هه‌واى ئیحتیفالى و ده‌ست كه‌وتنى خواردنه‌وه كحولیه‌كان و خواردنه‌وه‌یان، پاڵنه‌رى سه‌ره‌كی یه بۆ موماره‌سه‌ى جنسی. راپۆرته‌كان خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رانى شوێنه گه‌شت و گوزارى و شوێنى خواردنه‌وه‌و یانه‌كانى شه‌وانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه رێگا به‌خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه كحولیه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له‌خوار ته‌مه‌نى یاساییه.
(گارى كرایج) مامۆستاى (عه‌داڵه‌تى كۆمه‌لایه‌تى) له زانكۆى (هال)ى به‌ریتانى ده‌ڵێت: رِوون و ئاشكرایه كه زۆر له مه‌لهاو یانه‌كان، چاو له بنه‌ماو یاساكان ده‌پۆشن و رِێگا بۆ كچانى هه‌رزه‌كار خۆش ده‌كه‌ن تاوه‌كو خواردنه‌وه كحولیه‌كان بخۆنه‌وه‌و ماده سرِكه‌ره‌كان به‌كاربێنن، ئه‌مه‌یان له‌ساڵى 2004. (1)
له‌ساڵى 2005 حكومه‌تى به‌ریتانى دیسان رِووبه‌رِووى هه‌مان قه‌یرانى به‌رز بوونه‌وه‌ى رێژه‌ى دووگیانى لاى كچانى هه‌رزه‌كار بوه‌وه، به‌شێوه‌یێك كه حكومه‌ت له‌توانایدا نه‌ما ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش وایكرد داوا له خێزانه‌كان بكات ده‌ست بخه‌نه نێو كێشه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر رۆشنبیرى جنسی منداڵانیان خه‌ست بكه‌نه‌وه. ئاماره‌كان كه له‌رۆژى پێنج شه‌ممه 26/5/2005 له به‌ریتانیان ده‌ركران، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه حكومه‌ت ناتوانێت به‌ئامانجى خۆى بگات له‌دابه‌زاندنى رێژه‌ى دووگیانى لاى كچانى هه‌رزه‌كار به‌ساڵى 2010 شه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد (بیفرلى هۆگوز) خانمه وه‌زیرى منداڵان و خێزان له‌حكومه‌تى تۆنى بلێر به رێگاى میدیاكانه‌وه بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى خێزانه‌كان بكات و تێیدا داوایان لێ بكات بۆ رِزگار بوون له‌و شه‌رمه‌زاریه ده‌ست به‌گفت وگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له جنسیه‌كان و، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان ئه‌مه بكه‌ن له‌ئایینده‌دا وا له‌گه‌نجان ده‌كات په‌یوه‌ندیه جنسیه‌كانیان دووا بخه‌ن و كه‌ره‌سته‌ى دژى دووگیانى به‌كار بێنن.
كه‌چى تازه به‌تازه په‌رله‌مانى كوردستان ده‌یه‌وێت به یاسا ده‌سه‌ڵاتى خێزان له‌سه‌ر منداڵ نه‌هێڵێ و بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكى په‌روه‌رده‌یی كه خێزانه‌كان ده‌یهاوێژن، خێزانه‌كان رِووبه‌رِووى یاسا‌و لێپێچینه‌وه بكات!!
رِاپۆرته‌كان ئه‌وه رِوون ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رزترین رِێژه‌ى دووگیانى له‌لاى گوندنشینه هه‌ژاره‌كان ده‌بینرێت ، ته‌نانه‌ت زۆرجارى واهه‌یه به‌شێوه‌ى ده‌سته جه‌معى دووچارى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بنه‌وه، نوێترین حاڵه‌تیش له‌هه‌رێمى (دیربی) رِوویدا كاتێك (3) خوشك پێكه‌وه دووگیان بوون ، كه ته‌مه‌نى یه‌كێكیان (12) ساڵان و دووه‌میان(14) ساڵان و سێهه‌میان(16) ساڵان بوو.
له‌لاى خۆیه‌وه حكومه‌ت برِیاریدا كه به‌جیددى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بخاته گه‌رِ بۆ رِووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌یه، وه‌زیرى (خێزان و منداڵان) خاتوو (بیفرلى هۆگوز)یش له‌ئاماژه‌یێكیدا بۆ میزانیه‌ى ساڵانه، كه تایبه‌ت كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه،گووتى: ده‌گاته (40) ملیۆن جونه‌یهى ئیسته‌رلینى. (2)
كچه منداڵێكى به‌ریتانى ژانى منداڵ بوون ده‌یگرێ و
له‌نێو قوتابخانه‌دا منداڵه‌كه دائه‌نێ
كچێكى به‌ریتانى كه ته‌مه‌نى له(15) ساڵ تێپه‌ر نه‌كردبوو، له‌و قوتابخانه‌یه‌ى كه لێى ده‌خوێنىَ له‌شارى (برادفۆرد) منداڵه‌كه‌ى دانا. (سانت)ى وته‌بێژ به‌ناوى قوتابخانه‌ى (جۆزیف كاسۆلیك كولدج) گووتى: رۆژى هه‌ینى رابردوو كچه هه‌رزه‌كاره‌كه له‌ژوورى (گبابه) منداڵه‌كه‌ى دانا، ده‌سته‌ى ئێزگه‌ى به‌ریتانى بڵاوى كرده‌وه كه ئوتۆمبێلى ئیسعاف بۆ كچه‌كه بانگ كرا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى ئیسعافه‌كه پێرِا بگات و بیگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، قوتابیه‌كه منداڵه‌كه‌ى دانا.
شایانى باسه: به‌ریتانیا ولاتێكه زۆرترین رێژه‌ى دووگیانى له‌نێو هه‌رزه‌كاره كچه‌كاندا به‌خۆوه ده‌بینێ و چاودێران پێیان وایه حكومه‌ت له‌توانایدا نییه ئه‌و كێشه‌یه له‌چه‌ند ساڵێكى كه‌مى ئایینده‌دا چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر ئه‌مه‌ش حكومه‌تى ناچار كرد داوا له‌خێزانه‌كان بكات بێنه نێو مه‌سه‌له‌كه‌و ته‌ركیز له‌سه‌ر رۆشنبیر كردنى جنسی منداڵانیان بكه‌ن. ئاماره‌كان كه له‌ساڵى 2005 ده‌كراون ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه حكومه‌ت ناتوانێ به‌ئامانج بگات له دابه‌زاندنى رێژه‌ى دووگیانى له‌نێو كچانى هه‌رزه‌كاردا به‌ساڵى 2010شه‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه حكومه‌ت له هه‌ڵمه‌تى چرِى خۆیدا بۆ دابه‌زاندى رێژه‌ى دووگیانى له‌نێو كچه هه‌رزه‌كاره‌ندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، كه له‌رۆژئاواى ئه‌وروپا به به‌رزترین رِێژه گه‌یشتووه كه( 42،8) حاڵه‌تى دووگیانى بووه له هه‌ر (1000) كچێكدا، كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 18 سالیدا بووه له‌ساڵى 2003، واته پێنج به‌رامبه‌رى ژماره‌كه له هۆڵه‌ندا و سێ به‌رامبه‌ریش له فه‌ره‌نسا.(3)
وڵاتى ئه‌مریكا
سێیه‌كى كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له ئه‌مریكا دایكن و، راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌دووگیانى كچانى هه‌رزه‌كار هۆشدارى ده‌دات.
ته‌له‌فزیۆنى (CNN) بڵاوى كرده‌وه كه: په‌یمانگاى نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستى ئه‌مریكى ده‌ڵێت: ئه‌و راپۆرتانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستدان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه حاڵه‌ته‌كانى دووگیانى لاى كچانى هه‌رزه‌كار، به‌رز بوونه‌وه‌ێكى به‌رچاوى له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌شیان له‌ساڵى 1991وه یه‌كه‌م جاره‌و، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستى دایكه‌كه‌و كۆرپه‌ڵه‌كه دروست ده‌كات.
په‌یمانگاكه به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ى كه سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تى ته‌ندروستى منداڵانى وڵات بۆ ساڵى 2008 ئاماده‌ى كردبوو، پێی وایه كه كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له ته‌مه‌نى نێوان 15-19 ساڵیدا زۆربه‌ى جاره‌كان چاودێرى ته‌ندروستى گونجاویان ناكرێت.
(ئیدوارد سودنیك)ى به‌رێوه‌به‌رى دائیره‌ى نیشتیمانى بۆ ئاماره ته‌ندروستیه‌كان له‌ناوه‌ندى (پارێز‌و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كان) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: دووگیانى هه‌رزه‌كاران به‌یه‌كێك له ئاماژه بنه‌رِه‌تیه‌كان ده‌ژمێردرێت بۆ ته‌ندروستى گه‌نجان، چونكه ته‌نیا بۆكاتێكى دیاریكراو كاریگه‌رى له‌سه‌ر بارودۆخى ته‌ندروستیان نییه، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین ده‌یه كاریگه‌رى ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ریان ده‌مێنێ. هه‌روه‌ها گووتى: دووگیانى كچانى ته‌مه‌ن بچووك دوارۆژى منداڵه‌كانیان پێشان ده‌دات، چونكه زۆربه‌ى جار منداڵێك داده‌نێن كێشى كه‌متره له كێشى خواستراو، ئه‌مه‌شیان مایه‌ى دڵه‌رِاوكێیه. به‌گوێره‌ى ئاماره به‌رده‌سته‌كان، ژماره‌ى هه‌رزه‌كاره دووگیانه‌كان له‌نێوان ته‌مه‌نى 15-17 ساڵیدا نزیكه‌ى(133) هه‌زار بووه له‌ساڵى 2005، واته(21)حاڵه‌ت له‌هه‌ر هه‌زار كچه هه‌رزه‌كارێك, به‌ڵام ژماره‌كه له‌ساڵى 2006 بۆ (139) هه‌زار به‌رز بووه‌وه، واته( 22) حاڵه‌ت له‌هه‌ر هه‌زار كچه هه‌رزه‌كارێك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بازنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌و كچانه‌ى كه ته‌مه‌نیان (19) ساڵه، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دایكه‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌دا (435) هه‌زار منداڵیان داناوه، كه ده‌كاته نزیكه‌ى سێیه‌كى كچانى هه‌رزه‌كار له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا. له‌لاى خۆیه‌وه (میشال ئۆزومبا) به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى( پاراستنى كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له‌دووگیانى) له ویلایه‌تى جۆرجیاى ئه‌مریكى، گله‌یی له حكومه‌ت كرد به‌هۆى دابه‌زاندنى خه‌رجیه‌كان بۆ ناوه‌نده‌كانى هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ كچانى هه‌رزه‌كار.
چواریه‌كى كچانى هه‌رزه‌كار له ئه‌مریكا دووچارن به‌نه‌خۆشیه‌كانى گیرۆ
له رِاپۆرتێكدا كه به‌باشترین راپۆرت داده‌نرێت بۆ چاودێرى نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان له‌نێوان كچه هه‌رزه‌كاره‌كانى ئه‌مریكادا ئاشكراى كرد كه: ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان و خۆ لێ پاراستنیان رۆژى چوار شه‌ممه 12/3/2008 جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌هه‌ر چوار كچه هه‌رزه‌كارى ئه‌مریكى له‌یه‌كێك زیاتر دووچاره به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه جنسیه گیرۆكان. ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌نێو كچه رِه‌شپێسته‌كاندا زیاتره.
هه‌ر ئه‌و راپۆرته_ كه له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له شیكاگۆ بڵاو كرایه‌وه_ ده‌ڵێت: 3،2 ملیۆن كچى هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14- 19 ساڵیدایه – واته 26% له‌و ته‌مه‌نه‌دا_ دووچارن به یه‌كێك له نه‌خۆشیه جنسیه گیرۆكان. هه‌روه‌ها 48% ى كچه هه‌رزه‌كاره ره‌شپێسته‌كان به یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه گرفتارن.
خاتوو دكتور (سارا فورهان) له‌ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان بۆ زال بوون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان، به رۆژنامه‌وانانى راگه‌یاند: ئه‌وه‌ى ئێمه بینیمان جێگه‌ى دڵه‌رِاوكێیه، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه زۆر له‌كچانى گه‌نج عورزه‌ن بۆ كاریگه‌رى زۆر ترسناك له نه‌خۆشیه جنسیه گیرۆكان كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له‌وانیش : (خێوبه) و شێرپه‌نجه‌ى گه‌روى منداڵدان.
ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان رِوونیان كرده‌وه كه رێژه‌ى تووش بوون به‌م نه‌خۆشیانه له نێو كچه هه‌رزه‌كاره ئه‌مریكیه‌كاندا له‌وانه‌یه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى پێداوه، چونكه توێژینه‌وه‌كه خۆى له‌نه‌خۆشی زوهرى و سیلان و فایرۆسیH.I.V كه هۆكارى توش بوونه به‌نه‌خۆشی ئایدز نه‌داوه، جگه له‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كانى زوهرى و سیلان و فایرۆسیH.I.V به‌و نه‌خۆشیانه ناژمێردرێن له نێو ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه.(4).
ئه‌مه‌یان یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانى نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى دایك و باوك له‌سه‌ر منداڵه‌كان، كه بێگومان ده‌بێت چاوه‌رِوانى ده‌ره‌نجامى خراپترییش بین.
بۆیه پێویسته په‌رله‌مانى كوردستان چاوێك به‌و یاسایه‌دا بخشێنێته‌وه‌و، به‌شێوه‌یێك هه‌موارى بكات كه دوارۆژى منداڵ و هه‌رزه‌كاران نه‌كه‌ێته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها مافى په‌روه‌رده‌كردن و پاراستنى منداڵ له به‌درِه‌وشتى و لادانى ئه‌خلاقى له‌دایكان و باوكان زه‌وت نه‌كات، چونكه به پیاده‌كردنى ئه‌م یاسایه گومانى تێدا نییه قوربانى یه‌كه‌م خودى منداڵه و قوربانى دووه‌میش هه‌موو كۆمه‌ڵگا. هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داواكارى خۆم ده‌خه‌مه پاڵ داواكارى یه‌كێتى زانایان، كه سه‌رۆكى هه‌رێم یاساكه واژوو نه‌كات و دووباره بیگه‌رِێنێته‌وه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یێك هه‌موار بكرێته‌وه كه دوا رۆژى منداڵه‌كانمان پارێزراو بێت.
سه‌رچاوه: العربية نت