مێژوو ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوونکردۆته‌وه به‌وه‌ی هه‌میشه ئێمه‌وعه‌ره‌ب له‌هه‌موو شتێکه‌وه له‌یه‌ك دووریین وهیچ ئاستێکی هاوبه‌شمان لێبه‌دی ناکرێت چ جل و به‌رگ یان داب و نه‌ریت و زۆر شتی دیکه .. عه‌ره‌ب وه‌ك داب و نه‌ریتیان هه‌ر کاتێك لێیان قه‌وما پێمان ده‌ڵێن (احنا اخوان و ماکو فرق) و له‌دڵشه‌وه وتاسه‌ر ئێسقان ڕق و قینیان به‌رانبه‌رمان هه‌یه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری (نوکته)و گاڵته‌جاڕییان له‌سه‌ر ئێمه‌ی دڵ سافی کورده . چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ براده‌رێك به‌ده‌رفه‌ت پیاسه‌یکمان ده‌کرد و ئه‌و براده‌ره باسی سه‌ربوورده‌ی خۆی و کوڕه عه‌ره‌بێكی بۆ گێڕامه‌وه و ئه‌و براده‌ره واپێده‌چوو له‌ئاستی (ناسیۆنالیستی) لێهاتوو بوو و ده‌یزانی چ زوڵمێك له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به‌رانبه‌ر به‌کورد کراوه ،له‌سه‌رووبرده‌ی قسه‌کانیدا گووتی .- باسمان له‌ده‌وڵه‌تی کوردستان و ڕه‌وشی شه‌قامی ئێستای عه‌ره‌بی کرد ، یه‌کسه‌ر کوڕه عه‌ره‌به‌که ده‌یوویست ڕێگام لیبگرێت و پیی ووتم ( احنا اخوان و ماکو فرق و اخواننا الاکراد یحبونا و احنا نحبهم و ماکو دوله کردیه) منیش واتا براده‌ره‌که‌م پێم ووت تاکه‌ی ئێمه و ئێوه برا بین ئێمه کوردین و ئێوه عه‌ره‌بن به‌واتای دوو نه‌ته‌وه‌ی جیایین، هه‌روه‌ها زیاتر بۆی چووم و زۆر شتی مێژوویم بۆ ڕوونکرده‌وه‌و به‌وه‌ی کورد به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی دڵسافی زوڵمی لێکراوه‌و داگیرکه‌رانیش هیچ درێغییان بۆ له‌ناو بردنمان نه‌کردووه‌و باشه بۆ برا بیین؟!! .. دواتر مشتوومڕه‌که‌مان زیاتر په‌ره‌ی ساند واتا مشتوومڕی من وه‌ك کورد و ئه‌ویش عه‌ره‌ب و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بۆی ڕوونبکه‌مه‌وه پێم ووت له‌هه‌موو شتێك جیاوازیین له‌گه‌ڵ ئێوه ، کوڕه عه‌ره‌به‌که گووتی.- باشه جیاوازی وه‌ك چی ؟ منیش گووتم .- ئێمه چیامان هه‌یه ئێوه (سه‌حرا) بیابیان ، ئێمه جه‌مه‌دانی ئێوه عه‌گال و ئێمه نانی تیری ئێوه (خبز ڕگاگ) ، ئێمه به‌ڕوو ئێوه خورما و ئێمه ڕانکوچۆخه ئێوه دشداشه ، ئێمه به‌که‌وچه‌ك خواردن ده‌خۆین ئێوه به‌ده‌ست ، ئێمه کانیمان هه‌یه و ئێوه‌ش (هۆر) ، ئێمه خه‌نجه‌ر و ئێوه شیر ، به‌واتای ئه‌وه له‌هه‌موو شتێك له‌ئێوه جیاوازیین باشه بۆ برا بین .. کوڕه عه‌ره‌به‌که هیچی پێ نه‌ما و گووتی .- ئێوه‌ی کورد باشه بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی ڕانا‌گه‌ێنن و منیش واتا براده‌ره‌که‌م وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ك خۆی گووتی .- ئه‌مه‌یان نزیکه‌ودوور نییه و ڕۆژی خۆی دێت ،ئینجا ئه‌وه کێشه نییه ئه‌گه‌ر براشبین ،چونکه ئێمه‌ش ده‌بینه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و که‌س نا‌تووانێت به برای یه‌کیین زووڵممان لێبکات .. پێش ئه‌وه‌ی من و براده‌ره‌که‌م ماڵئاوایی له‌یه‌کتر بکه‌ین و یه‌کسه‌ر شتێکی به‌بیر هاته‌وه و گووتی .- به کوڕه عه‌ره‌به‌که‌م گووت .- ئێمه که‌ومان هه‌یه‌و ئێوه‌ش حوشتر .