مه‌رگ به ریمۆنکۆنترۆڵی باوه‌ڕ
July 19, 2011
وتار و بیروڕا
لێره‌دا باس له نموونه‌یه‌ک له‌و نموونانه ده‌خه‌ینه‌وه یادتان که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌زار و چل و یه‌ک ساڵ پێش نووسینی ئه‌م بابه‌ته و شانۆی قوربانییه‌کانیشی میسر و سوریا و ئێران بووه ، ئه‌و ده‌مه‌ی که مشتومڕێکی زۆر هه‌بوو له سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌بێ ببێته جێگری موسته‌نسیر بیللای خه‌لیفه‌ی عه‌باسسه‌کان، ئه‌م خه‌لیفه‌یه چووبووه ناوساڵ و تینی نه‌خۆشیش وای لێکردبوو که نه‌توانێت وه‌کو پێویست بریاری پێویست بدات ، خه‌لیفه دوو کوڕی هه‌بوو ، نه‌زار و موسته‌علا ، هه‌ردوکیان هه‌وڵی بێ‌وچانیان ده‌دا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوکی که‌نه‌فتیان ، فاتمییه‌کان له میسر لایه‌نگیری موسته‌علا بوون ، به‌ڵام نه‌زار پاره و زێرێکی بێ شوماری دابه‌ش کرد بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست و کڕینی لایه‌نگیر ، یه‌کێک له‌وانه‌ی پاره‌ی نه‌زاریان به‌رکه‌وت کابرایه‌ک بوو ناوی حه‌سه‌ن السه‌باح بوو که سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن باری بیست گوێدرێژ زێری به‌رکه‌وت بۆیه بوو به هه‌واداری نه‌زار و نازناوی نه‌زاریی هه‌ڵگرت و موریده‌کانیشی به نه‌زارییه‌کان ناسران تا رۆژێکیان نه‌زار کوژرا و حه‌سه‌نیش مرد که‌سێک ده‌رکه‌وت ده‌یووت من کوڕی نه‌زارم و داوای له هه‌وادارانی کرد که چیتر به شه‌ریعه‌تی ئیسلام په‌یره‌و نه‌که‌ن له ئیسلام دووربکه‌ونه‌وه .
حه‌سه‌ن السه‌باح که له مێژوودا به پێشره‌وی حه‌ششاشه‌کان ناسرا که‌سێکی شیعه مه‌زهه‌ب بوو و ده‌یگووت من کوری شاهانم و خوێنی من خوێنێکی شاهانه‌یه و ته‌نانه‌ت خۆی کردبوو به دۆستی شاعیری به‌ناوبانگ عومه‌ری خه‌یام .بلیمه‌تی ئه‌م حه‌سه‌نه له‌وه‌وه ده‌ستیپێکرد کاتێک که ده‌ستی گرته سه‌ر قه‌ڵایه‌ک که به قه‌ڵای مه‌رگ ده‌ناسرا و دواتر هه‌واداره‌کانی زنجیره‌یه‌ک قه‌ڵایان گرته ژێر ڕکێفی خۆیان ، ئه‌مان ئه‌شقی ژیان بوون له ناو قه‌ڵا و شوێنه به‌رزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له سه‌رووی خه‌ڵکه‌وه بژین ، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک وه‌حیه‌ک له ئاسمانه‌وه داده‌به‌زێت بگات به‌وان چونکه پێشتر موحه‌مه‌دی په‌یامبه‌ری ئیسلام له ئه‌شکه‌وتی حه‌ڕادا وه‌حی بۆ دابه‌زیوه که که‌وتووه‌ته دامێنی چییایه‌ک له مه‌ککه ، ئه‌وه‌ی ڕیگر بووایه له پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمایشته‌کانی حه‌سه‌ن سزای ملهه‌ڵکێشانی بۆ ده‌رده‌چوو.
ده‌ستووری حه‌سه‌ن بۆ قه‌ناعه‌تهێنان زۆر سه‌یر بوو ، هه‌وادارانی خۆی له یه‌کێک له قه‌ڵاکاندا کۆده‌کرده‌وه ، شه‌وێکی بۆ ساز ده‌کردن بۆ ڕابواردن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کچی تازه پێگه‌یشتوو و تا به‌ره‌به‌یان حه‌شیشه‌ی پێده‌دان و دواتر هه‌مویانی ده‌رده‌کرد و له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاکه ی داده‌نان و له گه‌ڵ گزنگی به‌یاندا حه‌سه‌ن ده‌رده‌که‌وت و لێێده‌پرسین که دوێنێ شه‌و چیان دیووه ، ئه‌وانیش ده‌یانووت: دوێنی له به‌هه‌شتدا بووین و جۆره‌ها حۆری تێدابوو له گه‌ڵ روووباری هه‌نگوێن و مه‌ی و شتی تر ، ئه‌وجا حه‌سه‌ن پێی ده‌وتن ، به‌ڵێ ده‌بێ بزانن من باخچه‌یه‌کم له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شت ، ئه‌وه‌ی ئیمانم پێبهێنێت ده‌چێته ئه‌و به‌هه‌شته ، ئه‌وه‌شی به‌رپێچی فه‌رمایشته‌کانم ده‌کات له‌و به‌هه‌شته دوورده‌که‌وێته‌وه ، ئێستا چی ده‌ڵێن ئێوه !؟
ئه‌مانیش تێکڕایان ده‌یانووت به‌ڵێ ده‌بین به موڵکی قه‌داسه‌تی ئیمام ، چیمان پێ ده‌ڵێیت بڵێ ، سه‌ر و ماڵمان فیدای ئیمامه ، که‌وابوو برۆن فڵان بکوژن ، موریده‌کانیش خێرا ده‌چوون فه‌رمایشته‌که‌یان جێبه‌جێ ده‌کرد ، به‌و شیوه‌یه ده‌ستی حه‌سه‌ن درێژ بوو بۆ کوشتنی هه‌ر که‌سێک بیه‌وێ و له هه‌رشوێنێک بێت با ببێت ، موریده‌کانیشی هه‌موو شه‌وێک به‌هه‌شتێکیان بۆ ساز ده‌درا و له هه‌مان شه‌ویشدا له به‌هه‌شته‌که ده‌رده‌کران تا ئه‌و کاته‌ی مه‌گۆل هه‌مو ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوراستیان خسته ژێر رکێفی خۆیان و هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا قه‌ڵاکانی حه‌سه‌ن السه‌باحیش که‌وته ژێر ڕکێفی مه‌گۆلییه‌کان که هه‌رچی په‌رتووک و ئاسه‌وارێکیان هه‌بوو بوون به قووتی ئاگر .
نموونه‌ی السه‌باح یه‌کجار زۆره، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له هه‌زاره‌ی سێه‌مدا خه‌ڵکی وا هه‌بێت جه‌سته و رۆحی خۆیان ته‌سلیم به که‌سانێک بکه‌ن که فێڵ له کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت له ئایینیش ده‌که‌ن ، که‌وابوو سه‌ره‌رای پێشکه‌وتنت ته‌کنه‌لۆژیا عه‌قڵی مرۆڤ هێشتاکه‌ش له‌قه له ئاستی تینی بیرۆکه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاین له به‌رژه‌وه‌نییه‌کی ته‌سکدا به‌کار ده‌هێنن.