گه‌شت و گووزاریش یاسای خۆی هه‌یه

گه‌شت و گووزاریش یاسای خۆی هه‌یه
بێگوومان وه‌رزی هاوین باشترین کاته‌ بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بتووانێت حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی پێکا ،له‌م دیده‌شدا گشت وگووزار باشترین ڕێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ جه‌ستی له‌شی له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وا ساخ بکاته‌وه ،چونکه‌ له‌وه‌رزی هاویندا ده‌تووانرێت به‌شێوه‌یه‌کی گوونجاو له‌شی خۆت ڕووت بکه‌یته‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی داب و نه‌ریتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که‌چۆن و به‌چ شێوه‌وشێوازێك هه‌ستی خۆت بۆ سه‌یران وگه‌شت وگووزار ده‌رده‌بڕێت .. مرۆڤی گه‌شتیار له‌هه‌موو شوێنێك ڕێز له‌داب ونه‌ریت ده‌گرێت تاوه‌کوو ببێته‌ پێشڕه‌وێك بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌چاوێكی ڕێزه‌و ستایشی بکه‌ن ، گرووپه‌کانی گه‌شتیاری که‌ سه‌ردانی شوێنێك ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ چه‌ند ئازادی لێ به‌رقه‌رار بێت ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی یاسای گه‌شتووگووزاری هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن ، بۆ نموونه‌ گه‌شتیار ئه‌و کاته‌ی ده‌چێته‌ شوێنێك ئه‌وه‌ سه‌یری مه‌عالیم و شوێنه‌واره‌کان ده‌کات و هه‌روه‌ها سه‌ردانی شوێنه‌ گشتی وتایبه‌تیه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م ووڵات یان ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بۆچوون وه‌ربگرێت و له‌پاڵیشیدا وێنه‌ی یادگاریش بکێشێت ،ئه‌مه‌یه‌ ڕاستی له‌یاسای گه‌شتیاری که‌تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌ژێر یاسایه‌کی پته‌وی داب و نه‌ریتی نێو کۆمه‌ڵگا په‌یڕه‌وی لێبکرێت .. له‌کوردستان وله‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به‌هۆی ئارامی و سه‌قامگیری ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌کان ساڵانه‌ گه‌شتیارێکی زۆر بۆ به‌سه‌ربردنی کات و دووربوون له‌گه‌رمای هاوین ڕوو ده‌که‌نه‌ کوردستان وزۆربه‌ی گه‌شتیاره‌کانیش له‌ئێڕاقه‌وه‌ دێن بۆ گه‌شتیاری و لێره‌دا پرسیار درووست ده‌بێت ئاخۆ تاچه‌ند ئه‌مانه‌ ناویان لێ ده‌نرێت گه‌شتیار وه‌ڵام بێ گوومان ئه‌مانه‌ هیچ سیفه‌ت وناوی گه‌شتیاریان لێنانرێت ،چونکه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێکه‌وه‌ دوورن له‌هه‌ست و ئاستی گه‌شتیاریدا به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌شێوازێکی زۆر ناشیرنانه‌ له‌سه‌یرانگاکانی کوردستان هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کرێت که‌وێڕای ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه له‌داب ونه‌ریتی کورده‌واری دووره‌ وبه‌هه‌مان شێوه‌ش دووره‌ له‌یاسای گه‌شتیاری ، ڕووتکردنه‌وه‌ی جه‌سته‌وله‌ش به‌رانبه‌ر خاو و خێزان و (سه‌ما) کردن له‌به‌رده‌م خه‌ڵك ئه‌مه‌یان ده‌چێته‌ خانه‌ی ده‌رچوون له‌یاسای گه‌شتیاری و وێڕای ناشیرینکردنی کۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش یاریکردن به‌ئاو خۆی له‌خۆیدا پێناسه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه‌ و تایبه‌ت بۆ پیسکردنی ژینگه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ نێگه‌تیڤانه‌ی ده‌بینرێت پێوویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی گه‌شت و گووزاری کوردستان به‌جیدی بیریان لێبکاته‌وه‌ ڕێنمایی پێوویست درووست بخاته‌ به‌رده‌م گه‌شتیاران ،چونکه‌ گه‌شتیاری حاڵه‌تێکی پۆزه‌تیڤه‌ بۆ ئابووری هه‌ر ووڵات و ناوچه‌یه‌ك ،به‌ڵام په‌یڕه‌وکردنی خاڵ و حاڵه‌تی نابه‌جێ له‌سه‌یرانگاکاندا ، ئه‌وه وێڕای نیشاندانی خاڵی نیگه‌تیڤ ناشیرینکردنی سیمای ووڵاته‌که‌مان ده‌رده‌خات .‌
Top