پیری له نێوان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و بایه‌لۆژیدا
June 27, 2011
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر چی پیری کارێکی بایه‌لۆژیه به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له زانا و داناکان ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی داهێنانن و شاکاری ده‌گمه‌نیان بۆ به‌جێهێشتووین ده‌ڵێن نه‌خێر پیری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌پیرییه خودی خۆیان بریاری سڕکردنی خۆیان ده‌ده‌ن و زۆربه‌ی جاریش کۆمه‌ڵگا پاڵپێوه‌نه‌ریانه بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی مرۆڤ وه‌رده‌گێری له که‌سێکی چالاکه‌وه که کاته‌کانی ژیانی دابه‌ش کردووه به سه‌ر ئه‌رکه‌کانی خۆیه‌وه بۆ مرۆڤێک کات له کنی هیچ مانایه‌کی نامێنێ و ئێدی ده‌بێته بار به سه‌ر کۆمه‌ڵگا بۆیه کۆمه‌ڵگاش رێگای درێژی گۆرستانی بۆ نزیک ده‌کاته‌وه و کاتێکیش ده‌مرێ هه‌مو ده‌ڵێ باشه وه‌ڵا به‌شی خۆی ته‌مه‌نی کر‌د ، به‌ڵام تۆ سه‌یری ڕێره‌وی که‌سایه‌تیه‌کانی مێژوو بکه ده‌ڕوانیت که پێچه‌وانه‌ی باوه‌ری کۆمه‌ڵگا ڕاستره له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن داهێنانن له بواره جیاجیاکاندا کانیاوی داهێنانیان له دوای شه‌ست ساڵیه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بشته‌وێ نموونه بهێنیته‌وه ئه‌وه‌نده‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت که ناتوانی کامیان وه‌کو نمونه هه‌ڵبژێریت .
چرچلی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که کۆتای جه‌نگی جیهانی دووه‌می ڕاگه‌یاند له ساڵی 1945 له ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵیدا بوو و که‌سێک بوو له هه‌مو هێزه‌کانی سوێندخۆره‌کان و سوپای به‌ریتانیا به‌هێزتر بوو ، پێش ئه‌ویش له 1939 کاتێک چمبرلنی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌مان وڵات بریاری هه‌مان جه‌نگی ڕاگه‌یاند دیسان له ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵیدا بوو به‌ڵام که‌سێک بوو هه‌موو گورجوگۆڵی گه‌نجێتی تێدا مابووه‌وه .
سۆکراتی مه‌زنیش ( 469 – 399 پێش زاین ) له هه‌فتا ساڵیدا بوو کاتێک ڕاپه‌ریه رووی دامه‌زراوی داد له یۆنان و پێێ وتن هه‌ق وا له کن منه و ئێوه ناهه‌قن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حوکمی مه‌رگیان به سه‌ر داسه‌پاند به خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک له ژه‌هری کوشنده ، به‌ڵام له بن په‌رده‌وه دادوه‌ره‌کان ویستیان کارئاسانی بۆ بکه‌ن و تا بواری ده‌ربازبوونی بۆ مه‌یسه‌ر بکه‌ن به‌ڵام سۆکراتم هه‌ی سۆکرات ویستی ببێته پێشره‌وی وڵاته‌که‌ی، حوکمه‌که‌ی قبوڵکرد و ئیسپاتی کر‌د له سه‌رتۆپی لاوانی وڵاته‌که‌ی به‌هێز و ئازاتره .
هه‌ر له‌م وڵاته‌ی منی تێدام و له شاری برێمنی هاوسێ شارمان فریدریش ئێنگلز( 1820ز- 1895ز )ی هاورێێ کارل مارکس رۆژانه هه‌فت رۆژنامه‌ی ده‌خوێنده‌وه له گه‌ڵ نۆزده کۆڤاری هه‌فتانه به هه‌شت زمانی زیندووی جیهان و هه‌مو هه‌فته‌یه‌کیش ده وتاری فه‌لسه‌فی ده‌نووسیه‌وه ، ته‌نانه‌ت له باوکیشی یاخی ده‌بێت که که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی پیشه‌سازکار بوو و پێش ته‌واوکردنی قۆناخی ئاماده‌یی له نووسینگه‌یه‌کی بازرگانی داده‌مه‌زرێ و له سه‌ر ئه‌رکی خۆی هه‌مو شتێکی ده‌کرد .
له‌م کوردستانه‌ی خۆمانیش ئیسماعیل جه‌زیری (1136ز- 1206ز) له دوای شه‌ست ساڵیه‌وه و له شاری ئامه‌ددا( دیار به‌کری) ئێستا کۆمه‌ڵێک بنه‌مای زانستی داڕشت که دوای هه‌مو زاناکانی جیهان له سه‌ر بنه‌ماکانی جه‌زیری سه‌دان داهێنانیان پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کر‌د له‌وانه په‌مپی ئاو هه‌ڵمژین و شه‌فتی ماشین و جۆره‌های فواره‌ی ئاو ته‌نانه‌ت ئه‌م ریمۆنکۆنترۆڵه‌ی له هه‌مو ماڵێکی دونیادا هه‌یه ، ڕه‌نگه ئێستا هه‌ندێک کورد له‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به توانه‌مای نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نیه لاقرتێ بکه‌ن به‌م قسانه به‌ڵام به‌م نزیکانه کتێبێک ده‌رباره‌ی جه‌زیری ده‌که‌وێته بازاره‌وه له لایه‌ن داهێنه‌رێکی کورد که ناوی قاسم بندیانه و هه‌مو زانیارییه‌کی تێدایه له سه‌ر جه‌زیری که گۆره‌که‌ی ئێستاش له ناوچه‌ی جه‌زیره‌یه له باکوره خۆشه‌ویسته‌که‌مان .
مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز ئێستاش خه‌ریکی داهێنانی نوێیه له بواره‌ی خۆی ، وا خه‌ریکی شیکردنه‌وی تاک به تاکی وشه‌ی په‌تی کوردی بۆ ملیۆنه‌ها کورد ده‌نووسێته‌وه، له هه‌شتا ساڵیدا چالاکترین که‌سه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مو که‌سێک گه‌ر پرسیارێکی ئاراسته بکات له فه‌یسبووکدا ، به سه‌ر تیبینی هیچ که‌سێک باز نادات ، ده ئاخر گوناه نیه که‌سی وا خانه‌نشین بکرێت .
ئه‌ی فه‌یله‌سوفی هه‌شتا ساڵه‌ی ئه‌مریکا مارکوزه ( 1899ز- 1979ز ) بوو به فه‌لسه‌فه‌وانی هه‌مو لاوان له جیهاندا، یان مایسترۆ ستۆفیسکی ( 1882ز- 1977ز ) له هه‌شتا ساڵیدا کاتێک له گه‌ڵ یه‌کێک له وه‌چه‌کانی خۆی فوتبۆڵی ده‌کرد که‌وت و قاچێکی شکا که‌چی به‌رده‌وام بوو له به‌رێوه‌بردنی ئۆکسترای نیویۆرک .
شارلی شاپلنی هه‌میشه زیندوو (1889- 1977ز ) له جه‌ژنی هه‌شتا ساڵه‌ی له دایکبوونیدا خه‌ڵاتی ئۆسکاری پێبه‌خشرا .
جا ئازیزان نازانم باسی کێتان بۆ بکه‌م ، فران رایتتان بیستووه ؟ ئه‌مه‌یان له ته‌مه‌نی هه‌شتا و حه‌ت ساڵیدا وه‌کو ئه‌ندازیارێک ده‌ستی کر‌د به پرۆژه‌ی دروستکردنی باڵه‌خانه‌یه‌کی باڵا یه‌ک کیلۆمه‌تیری له شیکاگۆ .
یان مایکڵ ئه‌نگیلۆ گه‌وره په‌یکه‌رتاشی جیهانی له دوای شه‌سته‌کانی ته‌مه‌نیه‌وه داهێنانه نه‌مره‌کانی خۆی پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی کر‌د .
پرنادشۆی به ناوبانگ له 1950 کۆچی دوای کر‌د و ته‌مه‌نی 94 ساڵ بوو ، هه‌مو جارێک ده‌یوت : من وا ده‌زانم هۆکاری مه‌رگم خه‌ڵکیه، هه‌رکه ده‌مبینن ده‌ڵێن ها مامۆستا شۆ تۆ پیر بوویته !! ئاخر ته‌نها ئه‌م خه‌ڵکه‌ن که وام لێده‌که‌ن هه‌ست بکه‌م که من گه‌وره بووم که‌چی من هه‌مو خڕفاوییه‌ک له قسه‌کانی خودی ئه‌و خه‌ڵکه دا ده‌بینم چونکه که‌سێکیان تێدا نیه توانه‌مای تێگه‌ێشتنی هه‌بێت له‌و شتانه‌ی من نووسیومن ، ده که‌وا بوو ئه‌گه‌ر من بمرم هۆکاری مردنه‌که‌م ئه‌وه نیه که من چیتر توانه‌مای داهێنانم نه‌ماوه به‌ڵکو خه‌ڵکی بکوژی ڕاسته‌قینه‌ی منن ، هه‌ر بۆیه‌ش مسته‌ر شۆ وای بۆ ده‌چوو که پیری دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌میشه که‌مه‌ڵگا له‌و قوڕه خه‌سته گێره ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی کاتێک سه‌یری پیرێک ده‌که‌ن وا ده‌زانن که هه‌رچه‌نده ئه‌م پیره هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتییه و به‌س ، هه‌ر بۆیه که هه‌واڵی که‌سێکی به ته‌مه‌ن ده‌پرسیت پێت ده‌ڵێن وه‌ڵا وا له لێواری قه‌بره‌که‌ی خۆیدا پیاسه ده‌کات ، کاتێکیش که پیرێک ده‌بینن ده‌م داده‌چه‌قێنن و ده‌ڵێن وه‌ڵا بابه باشه تا ئێستا به قاچی خۆی هاتوچۆ ده‌کات .، به‌ڵێ کۆمه‌ڵگاکه‌مان به پیر ده‌بێژن : قاچێکی له گۆڕدایه.
پێشکه‌وتینی زانست بێگومان وه‌ڵامی هه‌زاران هه‌زار پرسیار ده‌داته‌وه و به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دی ئین دی هاته مه‌یدانه‌وه هه‌ر بۆیه ده‌بینین رێژه‌ی مردن به‌شێوه‌کی به‌رچاو له جیهاندا که‌م بووه‌ته‌وه ، مه‌گه‌ر دیارده سروشتییه‌کان یان جه‌نگه بێماناکان ته‌مه‌نی مرۆڤه‌کان بپێچێته‌وه ئه‌گینا زانست به شێوه‌یه‌کی راست و ره‌وان رێگه‌ی خۆی گرتوه‌ته به‌ر ، چه‌ند پرمانه‌یه قسه‌یه‌کی ئاینشتاین کاتێک ده‌ڵێ زانستی تازه هه ر‌وه وه‌ک سووتانی ده‌نکه شخارته‌یه‌ک وایه له‌و ماوه کورته‌ی ده‌سووتێ ده‌یه‌وێ ژماره‌ی ته‌واوی هه‌مو ده‌نکه لمه‌کانی جیهانمان پێنیشانبدات .
ئایا حکومه‌ته‌که‌ی ئێمه‌ش ده‌توانن گه‌شبیینی زانا و داناکان هه‌ڵگرن و چیتر په‌ساپۆرتی دۆزه‌خ نه‌به‌خشنه خه‌ڵکی به خانه‌نشینکردنیان له ته‌مه‌نێکی کورت‌دا، ئه‌مه‌یان هێزی ده‌وێ ، هێزێک گه‌وره‌تر له هێزی چاوچنۆکی و نه‌فسنزمی کورتبینی و هه‌ڵپه‌کردنی بێ هوده به دوای پاره و کۆشک و بیرقوباقی بۆشی ژیان . هێشتا ده‌رگای که‌ش ماوه بیکوتین له‌م بواره‌دا .