ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی سیاسی دوێنی و ئه‌مڕۆی عه‌ره‌ب و ئه‌مریکا بکه‌ین ، ئه‌وه زۆر له جیاوازی چ له‌بیروڕا و یاخوود له سیسته‌می ژیانی سیاسی ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌بینین ، ئه‌مڕۆ به‌هاری سیاسی نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌ب له‌دۆزه‌خترین کات و ساتی خۆیدایه ،ئه‌م دۆزخه ده‌تووانرێت ئاماژه‌یه‌كی سه‌ره‌کی بێت بۆ سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب ، جاران به‌رده‌وام و به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی به‌هاری نێوان لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌که‌نداوه‌و هه‌تاوه‌کو مۆڕۆکۆ له‌په‌ره‌سه‌ندن وگه‌شانه‌وه خۆی به‌سیسته‌ماتیکی جیهانی نیشان ده‌دا ، نه‌خاسمه و له‌گه‌ڵ بوونی به‌رده‌وامی گرژی نێوان ئیسڕائیل و عه‌ره‌ب ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا دۆستی دێرین و ئێستای ئیسڕائیل بوو ،به‌ڵام لایه‌نی یه‌که‌م بوو بۆ پاراستنی حکومڕانی عه‌ره‌ب .. ڕژێم و سیسته‌ماتێکی عه‌ره‌بی دژ به‌هاوڵاتیان هه‌میشه توودڕه‌وانه ده‌بینرا و هه‌رده‌میش هاوڵاتی به‌رانبه‌ر حکومڕانی ووڵات لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات بوو .. له پێش کۆتایی هه‌فته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا سه‌رده‌مێکی سارد نێوان ئه‌و دوو هێزو لایه‌نه به‌رچاوبوو ئه‌ویش به‌هۆی چوونی محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆکی پێشووتری میسر بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژووی سه‌رۆکێکی عه‌ره‌بی بۆ ئیسڕائیل و دواتریش مۆرکردنی چه‌ند ڕێکه‌وتنێك نێوان میسر و ئیسڕائیل ،ئه‌وه ماوه‌یه‌ك سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب وه‌ك ناڕه‌زایی دژ به‌بۆچوونی ئه‌مریکا دووربوونی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاته زلهێزه‌ی دوونیا سڕ کرد ،به‌ڵام نازانرێت ژێر به‌ژێری ڕووداوه‌کانی نێوانیان چۆن بووه ،چونکه ژیانی سیاسی به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێواره‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه زیاتر نهێنی و کاری ژێر به‌ژێری پێوه‌دیاره ،نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه کاری ڕاسته‌وخۆیی . له‌سه‌رده‌مانی شه‌ڕی ئێڕاق و ئێرانی هه‌شت ساڵه به‌ئاشکرا ئه‌مریکا بووه پاڵپشت بۆ ئێڕاق له‌م جه‌نگه‌دا که‌هه‌شت ساڵی خایاند و نزیکه‌ی یه‌ك ملیۆن که‌س بوونه قووربانی و بێ ئه‌وه‌ی که‌س سه‌رکه‌وتوو و دۆڕاو بێت ،له‌م کاتانه‌دا عه‌ره‌ب یاخوود بڵێین سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بی خۆیان له ئه‌مریکا نزیکرده‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌کان ڕووی له‌ئاشکرابوون کرد ،نه‌خاسمه ووڵاتانی که‌نداو و هه‌ندێك له ووڵاتانی باکووری ئه‌فریکا وه‌ك مۆڕۆکۆ و توونس و جه‌زائیر که‌له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بزاڤه‌کانی ئیسلامی ڕۆڵیان له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو ، به‌ڵام پشتگیری ئه‌مریکا بۆ ئه‌وان وای کرد تێکڕای بزاڤ و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان دووچاری شکست بێن و لێره‌دا سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب سه‌رکه‌وتنیان له‌م ململانێیه به‌ده‌ستهێناو ئه‌مریکاش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ناوچه‌که‌دا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێڕاق کوێتی داگیرکرد ،دووباره چانسی ئه‌مریکا هه‌ڵسایه‌وه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌ناوچه‌ی که‌نداو و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ،جه‌نگ نێوان ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی که‌له‌نێوایاندا عه‌ره‌ب هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئێڕاق ڕوویاندا و ئاکامه‌که‌ی وه‌ده‌رنانی سوپای ئێڕاق له‌کوێت لێکه‌وته‌وه ،دوای ئه‌مانه ڕووداوی 11ی سیپته‌مبه‌ر ڕوویدا و زیاتر هه‌ردوولا واتا عه‌ره‌ب و ئه‌مریکا پێوویستیان به‌یه‌کتر بوو ، ئه‌م ڕووداو و پرسانه چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌مریکایی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان هه‌نگاویان نا و وه‌ك جیمی کارتر و ڕۆناڵد ڕیگان و هه‌ردوو بۆش باوك و کوڕ ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا و له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی باڕاك ئۆباما ده‌بینرێت زیاتر له‌حاڵه‌تی کت‌وپڕ ده‌چی ، وه‌ك ده‌زانین و هه‌رواش زانراوه به‌وه‌ی ئه‌مریکا هه‌میشه پاڵپشتبووه بۆ سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌ب و هه‌ر به‌بوونی ئه‌مریکا سه‌رکرده‌کان خۆیان له‌حکومڕانی هێشتۆته‌وه‌وکه‌چی حاڵی حازر پێچه‌وانه ده‌بینین به‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریکا که ئۆباما سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به‌ئاشکراو وبه‌ڕوونی ده‌بینین و داوا له ڕژێمه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌کات که‌دۆستی دوێنی بوون واز له‌حکومڕانی بهێنن و بووار به‌میلله‌ت بده‌ن ئاست و ژیانی سیاسی خۆی نیشان بدات ،ئه‌مه‌شیان خاڵێکه و جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه ،چونکه دوای ڕووخان و نه‌مانی مووباڕه‌ك ناڕه‌زایی شه‌قامی عه‌ره‌بی به‌ره‌و فراوانتر ده‌چێت و سه‌رکرده‌کانیش به‌ره‌و ته‌سكبوونه‌وه ده‌ڕۆن ،ئه‌مه‌یه سیاسه‌ت دوێنی دۆست و ئه‌مڕۆ دووژمن و نازانرێت به‌یانی چی ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باڕاك ئۆباما نیشانی‌دا له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی بنچینه‌یی هه‌نگاوه‌کانی ده‌هاوێژێت و سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بیش هه‌نگاوه‌کانیان به‌ره‌و نه‌مان و هه‌ڵدێر ده‌چێت .