پۆستمۆدێرنیزم...بەشی دووەم
April 30, 2011
وتار و بیروڕا
دیاره که نیچه مێتافیزیک وه‌ک هزر(2 ) ێک ده‌بینێت له دوو جیهاندا،هه‌روه‌ک له‌م خشته‌یه‌دا دیاره به‌لایه‌نگیری له نیچه. دێریدا جه‌مسه‌رگرییه( 3) کی هاوشێوه ده‌بینێت.
نه- بوونه‌که
دیارده‌کان
بوونه‌که
بیرۆکه‌کان
ئاماده‌ن له دیارده‌کان وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆیان ئه‌فلاتوون
دیارده‌کان له‌ئاگامه‌ندیدا
له‌لایه‌ن خوده‌وه دیاریده‌کرێت
خود
زه‌مینه‌ی دیارده‌کان
بۆخۆی ئاماده‌یه له‌میانی من بیرده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م دیکارت
تێڕامان شته‌که
ئاماده‌یه له تێرامانه‌که‌دا دیارده‌زانی
له‌م هزرینه(4)دا جه‌مسه‌رگرییه‌ک ده‌بینرێت له‌نێوان؛
ـــ زه‌مینه‌یه‌ک { بوونه‌که، خود ، شته‌که } ـــ ئه‌وه‌ی که دیاریده‌کرێت له‌لایه‌ن زه‌مینه‌که‌وه
ئه‌وگریمانه بنه‌ڕه‌تیانه که دێریدا پێیوایه دۆزیویه‌تیه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی بۆ تێکسته مێتافیزیکه‌کان ئه‌مه‌یه که هه‌موو وا ده‌هزرن( 5) له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌روه‌ک شتێک ئاماده بێت.
ـــ بیرۆکه‌کان ئاماده‌ن له دیارده‌کاندا
ـــ خود ئاماده‌یه بۆخۆی
ـــ دیارده‌کان ئاماده‌ن له تێڕامانه‌کاندا فرۆیدیش لای دێریدا وه‌ک پێشه‌نگ ده‌بینرێت چونکه ئه‌و ده‌ڵیت که خود له راستیدا زۆربه‌ی به‌شه‌کانی خود له‌ناوخۆیدا شاراوه‌ن و چونکه ئێمه له‌به‌رده‌ستمان نین که فرۆید ناوی ده‌نێت نه‌ست( 6 ) . که‌واته زه‌مینه‌کانی ئه‌م وێناسازییه سه‌باره‌ت به ئه‌م ئاماده‌یه یه که دێریدا له ته‌قه‌ڵه‌کانی ده‌کۆڵێته‌وه.دێریدا ده‌ڵێت هێچ ئاماده‌ییه‌کی ره‌ها بوونی نییه چونکه ئێمه هه‌رگیز ناتوانین له مانای ئاماده‌بوون تێبگه‌ین ته‌نانه‌ت له وێناسازی (7 ) ئاماده‌نه‌بوون یشدا. لێره‌دا ده‌توانین هزری دیالێکتیکیی هێراکلیتس وه‌بیرخۆمان بهێنینه‌وه.ئێمه هه‌رگیز ناتوانین به‌ته‌واوی له چه‌مکێک بگه‌ین به‌بێ وێناسازی دژه‌لا( 8) ه‌که‌ی.بۆ تێگه‌یشتنی ته‌واو له ( درێژ) پێویستی به (کورت)ه. (پیر) (لاو) هتد. ئه‌م هزره بۆ نموونه له دیالێکتیک له مارکسیزمدا ده‌رده‌که‌وێته‌وه. به‌ڵام لێره جیاوازییه‌که زه‌قناکرێته‌وه،به‌ڵکو ده‌سڕێته‌وه له‌میان ئه‌وه‌ی که تێز و دژه‌تێز بنچینه داده‌ڕێژن بۆ یه‌که‌یه‌کی نوێ که پێیده‌ووترێت دیده‌تێز( 9 ). که‌واته بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاڵته‌رناتیڤانه( 10) له جیاتی ئاماده‌بوون پێویسته دێریدا ئاماده‌نه‌بوون زه‌قبکاته‌وه. هه‌روه‌ها که ئه‌م شێوه‌هزره ئاڵته‌رناتیڤه به‌ته‌واوی په‌سه‌ند نییه که ده‌توانرێت بسه‌لمێنرێت له‌میان پێچێکی دیکه له رێگه‌ی تێکستێکه‌وه که دێریدا ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. زمانه‌وان فردیناند دی سوسێر (1857-1913) رۆڵێکی زۆری هه‌بوو که ئه‌مڕۆ ئێمه چۆن له زمان بڕوانین.ئه‌و ته‌واوی زمان وه‌ک سیسته‌مێک( 11) یان بوونیادێک ده‌بینێت،که بچووکترین به‌شه‌کانی مانادار ده‌بن به‌وه‌ی که چۆن له‌گه‌ڵ یه‌کدی رێکده‌خرێن ئه‌مه‌ش پێش ئاماژه‌کردن به شتێک له‌ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مه‌که.هێما تایبه‌ته‌کان په‌سه‌ندکراون و جیاوازن به جیاوازی زمانه‌کان.که‌واته ئێمه زمان نابینین وه‌ک کۆی هێماکان به‌ڵکو وه‌ک بونیادێکی هاوبه‌ند(12 ) له هێماگه‌لێک که تا ئه‌وپه‌ڕی بنچینه به جودا له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. بچووکترین به‌شه‌کانی زمان ده‌کرێت یارمه‌تی بده‌ن له‌م رۆشناندنه‌دا(13 ) ، پێیان ده‌ووترێت فۆنیم و ئه‌مانه‌ش مۆناد(14 ) ی خۆناسێنه‌ر( 15) نین هه‌روه‌ک بچووکترین ته‌واومه‌ندیی(16 ) لایبنیز به‌ڵکو بڕیارلێدراون وه‌ك: بچووکترین یه‌که‌ی جیامانادار( 17). هه‌ردوو ووشه‌ی (که‌ی) و (کوێ) به‌راوورد بکه‌و گوێڕادێره چۆن ده‌ووترێن. جیاوازی هه‌یه له ووترانی (ك ) له‌هه‌ردوو ووشه‌دا. (ك) یه‌ک پیته به‌ڵام دوو فۆنیمه. بۆ ئه‌وه‌ی زمان فۆنیمێکی هه‌بێت پێویسته خودی ئه‌م ده‌نگه له خودی ئه‌م زمانه‌دا جیامانادار بێت. زمانه هیندۆئه‌وروپییه‌کان( ده‌نگه‌ڤۆکالی) زیاتریان هه‌یه له زمانه سامییه‌کان.بۆ نموونه بۆیه یۆنانییه‌کان ناچاربوون پیتی ڤۆکال(18 ) زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌لفابێتی فینیقی که ته‌نیا له پیتی بێده‌نگ پێکهاتبوو.زمانه سکه‌نده‌ناڤییه‌کان ڤۆکالی زیاتریشیان تێدایه، بۆیه هێمای تایبه‌تیان پێویسته بۆ Å,Ä,Ö. هه‌روه‌ک بڵێیت بێڕه‌چاوکردن هێماکانی دیکه‌ی نائاماده‌یی، ئاماده‌ییان هه‌یه.ئه‌وان (شوێنپی) دوای خۆیان جێده‌هێڵن.له‌میان ئه‌م شوێنپێیانه‌دا هێماکانی دیکه ئاماده‌ده‌بن.که‌واته شتێک ته‌نیا ده‌توانێت ئاماده‌بێت به‌گوێره‌ی شتیکی دیکه.ئه‌مه شیاوی تێگه‌یشتنه ته‌نیا له‌میان جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌دا. ((بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌به‌ستی دێریدا بگه‌ین سه‌باره‌ت به (شوێنپێ) له‌وانه‌یه بتوانین توله‌ڕێیکی ناو دارستانێک وێنابسازین. شێوازێک بۆچۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له چییه‌تی توله‌ڕێ ئه‌مه‌یه که وه‌ك شوێنپێی رێبوارانی تێفکرین،که ئیدی ئه‌وان لێره نین له دارستانه‌که‌دا)).
هزرێکی بنه‌ڕه‌تی دیکه له نه‌ریتی فه‌لسه‌فه‌ی رۆژاوا ئه‌مه‌یه که نووسراو هه‌میشه به پله‌دوو( 19) هاتووه.ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که نووسین به‌ئاخاوتنه‌وه گرێدراوه. ئاخاوتن راسته‌وخۆ ئاماده‌یه وه‌ک ده‌ربڕینێک بۆ به‌سه‌رهاتی ده‌روونی بابه‌ته‌که.بۆیه ئه‌م سه‌ره‌کییه. نووسراو جاڕدانێکی دیکه‌یه،که‌دوای ئاخاوتن دێت و هه‌وڵده‌دات له چوارچیوه‌ی هێماکانی خۆی دایڕێژێت.ئه‌میش پله‌دووه. دێریدا سه‌ره‌تا روو له‌په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌کات.شتێک ته‌نیا ده‌توانێت ئاماده بێت به‌گوێره‌ی شتێکی دیکه. که‌واته نووسینیش ئاماده‌یه به‌گوێره‌ی ئاخاوتن، که شتێکی رووداو ده‌نه‌خشێنێت.ئاخاوتنیش ئاماده‌یه به‌گوێره‌ی نووسین سه‌باره‌ت به شتێک که دوایی رووده‌دات. دێریدا ئاماژه‌ده‌کات به شیته‌ڵکارییه‌کانی هایده‌گگه‌ر و هوسێرل بۆ کات. ئێستا خاڵییه‌کدیبڕه له‌نێوان رابردوو له‌گه‌ڵ داهاتوو. ئه‌و رابردوو (هه‌ڵده‌گرێت ) و خۆی (راده‌ستی) داهاتوو ده‌دات.بۆ ئه‌وه‌ی له ئێستا بگه‌ین پێویسته له رابردوو و داهاتووش بگه‌ین.که‌واته ئێستا شیاوی تێگه‌یشتن نییه له‌میان ته‌نیا خۆیدا { بێگومان سپینۆزا وای ده‌هزرێ سه‌باره‌ت به کا‌کڵ: (ئه‌وه‌ی که له‌ناو خۆیه‌تی و شیاوی تێگه‌یشتنه له‌میان خۆی) بۆیه ئه‌و به ده‌ره‌نجامه گه‌یشت که هه‌موو شته‌کان یه‌ک تاقه کا‌کڵ بوون } به‌ڵکو وه‌ک جیاوازیش له‌نێوان رابردوو و داهاتوو.رابرددوو له‌گه‌ڵ داهاتوو شوێنپێیان هه‌یه له‌ئێستادا.
– ئێستا ئه‌نجامی رابردووه.له‌ناوخۆیدا شوێنپیی رابردووی هه‌ڵگرتووه. له‌وانه‌یه بتوانین بلێین که ئێستا کوڕی رابردووه. – ئیستا هاوکات دایک وباوکی داهاتووه ،له‌ناوخۆیدا داهاتووشی هه‌ڵگرتووه. – ئێستا وه‌ک ئاماده هه‌ستیپێده‌کرێت،به‌ڵام مۆربه‌ند کراوه له‌لایه‌ن نائاماده‌وه. هه‌روه‌ک له‌ناو رابردوو بوو که هه‌نوکه وه‌کو ئاماده جه‌ڕباوه به‌هه‌مان شێوه ده‌که‌وێته داهاتووه‌وه که هه‌نووکه وه‌کوو ئاماده جه‌ڕباوه. که‌واته بنچینه ئاماده‌بوون نییه به‌ڵکو نائاماده‌بوونه. – ئێستا هه‌روه‌ها له‌بنچینه‌دا به‌رده‌وام راده‌کات.هه‌رکه ناومانهێنا رایکردووه. هه‌رئه‌و ساته‌ی ناویده‌هێنین ئه‌م نائاماده‌یه. ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که دێریدا له‌میان رووخاندن دایده‌نێت وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتێڤێک بۆ هزری میتافیزیک سه‌باره‌ت به ئاماده هه‌روه‌ها نائاماده.ئایا دێریدا به‌مکاره وێناسازییه‌کی له‌بری دانه‌یه‌کی دیکه دانه‌ناوه ؟
نه‌خێر، ئه‌و ده‌ڵیت که کارێکی وای نه‌کردووه چونکه ئه‌و له‌بری (ئاماده‌که) شتێکی وای دانه‌ناوه که بتوانرێت له‌زه‌مینه‌ی خۆیه‌وه بڕیاریلێبدرێت ( هه‌روه‌ک بیرۆکه‌کان ی ئه‌فلاتوون،خود ی دیکارت و شت ی هوسێرل). پرۆژه‌ی مێتافیزیک بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ مانا و راستی نیشانی‌دا که له‌سه‌ر شله‌لم (20 ) دامه‌زراوه.میتافیزیک به‌دوای بنه‌چه‌یه‌کدا گه‌ڕاوه به‌ڵام دێریدا ده‌ڵێت که ئه‌مه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه:( نا- بنه‌چه یه که بنه‌چه‌داره‌که‌یه) . – ئاماده گریمانه‌ی نائاماده ده‌کات. – (شتێک) بنچینه نییه به‌ڵکو (هیچ) بنچینه‌یه.ئێمه له یه‌کێکیان ده‌گه‌ین له‌میان خۆجیاکردنه‌وه‌و له (ئه‌ویدیکه). – ئه‌م جیاوازییه ته‌نیا له‌میان (نییه) ه‌وه شایانی ده‌ربڕینه. – که‌واته بنه‌چه‌یه‌ک بوونی نییه به‌ناوی (شتێک). – هه‌موو مه‌سه‌له‌که بریتییه له گه‌مه‌ی جیاوازه‌کان. سه‌رچاوه
http://filosofi.gotland.se/postmodernism.htm
په‌راوێز
پێشڕه‌وه‌کانی (2) بیر، ڕا،بۆچوون، فیکر (3) جه‌مسه‌ربه‌ندی (4) بیرکردنه‌وه،تێفکرین (5)بیرده‌که‌نه‌وه، تێده‌فکرن (6) نائاگایی، لاشعور (7) وێناکردن،وێناڕێژی (8)پێچه‌وانه (9)بینینه‌تێز (10) له‌جیاتییانه ، بریمانه (11)کۆده‌زگا (12) پێکه‌وه‌لکاو (13)روونکردنه‌وه (14)بچووکترین یه‌که‌ی کامڵ (15) خۆده‌رخه‌ر، خۆنوێن (16)کامڵی (17) ماناجیاکار (18) پیتی ده‌نگدار (19) لاوه‌کی (20) رفۆک.