پۆستمۆدێرنیزم...به‌شی یه‌که‌م
April 28, 2011
وتار و بیروڕا
ئێمه ده‌توانین سنوورکێشی هیوم وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه له نێوان ده‌رکشیاو(2) ،،که خۆی بنیات ده‌نێت له‌سه‌ر به‌رهه‌ستییه‌کان یان دیارده‌کان له‌گه‌ڵ ناده‌رکشیاو(3)،ئه‌وه‌ی که به‌م شێوه نییه. هیوم دواتر ناوی له‌مه نا مێتافیزیك وبه دوای ئه‌م چه‌مکانه‌دا ده‌خولایه‌وه وه‌ك کاکڵ،خود،تێبینی و هۆکاره‌کان وبه‌ڵکو ته‌نانه‌ت به‌هاکان.
له‌نزیك هیوم ڤیتگنشتاین دێت له بیرۆکه‌ی تراکتاتوسدا.ئه‌و گریمانه‌ی مانادار جیا ده‌کاته‌وه، که ده‌ربڕینگه‌لێکن سه‌باره‌ت به نێوانشته‌کان که‌ده‌کرێت بسه‌لمێنرێت و نرخڕاستی(4) بدرێته پاڵ به‌و واتایه‌ی که یان راستن یان هه‌ڵه‌ن، له‌و گریمانه بێمانایانه‌ی که به‌ته‌مانه‌بین بیانده‌ینه‌دواوه.
گریمانه ماناداره‌کان ده‌ربڕینی زانستین له‌کاتێکدا گریمانه بێماناکان سه‌ربه فه‌یله‌سووفه‌کانن،له‌وانه سه‌باره‌ت به به‌هاکان.مه‌به‌ست له تراکتاتوس هه‌ر ئه‌مه‌بوو که رووپێوییه بکرێت و هاوکات پێشانی بدات که له‌راستیدا هیچ شتێك نه‌ووتراوه که نرخ و بایه‌خی هه‌بێت.
هایده‌گگه‌ریش له‌فه‌لسفه‌که‌ی خۆیدا کاریکردووه له‌سه‌ر جیاوازی نێوان ده‌ربڕینی زانستی و فه‌لسه‌فی.زانست کارده‌کات له‌سه‌ر بوونه‌کان (چی- یه‌تی) له‌کاتێکدا گرنگترین پرسیاری فه‌یله‌سووف سه‌باره‌ت به بوونی بووه‌که (نوونی- بوونایه‌تیی) ه. له راستیدا مانای چییه که شتێك بوونی هه‌یه؟ هایده‌گگه‌ر له هه‌وڵی خۆیدا بۆ گه‌مارۆدانی بوونه‌که هه‌ڵوه‌سته ده‌کاته سه‌ر دژه‌دیوه‌که‌ی – هیچ. ده‌روونپه‌شێوی نائۆبجێکت (5)به تێگه‌یشتنی قه‌واره‌دار( مرۆڤ) ده‌ژمێردرێت له هیچ.
ئه‌وه‌ی له بواری فه‌لسه‌فه‌دا ئاساییانه ناوده‌بردرێت به پۆستمۆدێرنیزم – به‌ئیلهامگیری له کتێبێکی فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی جان- فرانسوا لیوتار به‌ناوی دۆخی پۆست‌مۆدێرن – به‌گژداچوونه‌وه‌یه‌که له‌گه‌ڵ ته‌واوی نه‌ریتی مێتافیزیک و گه‌ڕانی به‌شوێن کامڵیه‌تی و زه‌مینه‌ی پته‌و و مانا. ئه‌مه هه‌روه‌ها بوونۆلۆگی(6) و هۆشمه‌نده‌تیۆری (7)ش ده‌گرێته‌وه وه‌ک به‌هابوونۆلۆگیانه(8).
به‌تێکڕایی خه‌ڵك ده‌توانن بڵێن که زۆربه‌ی بیرمه‌نده پۆستمۆدێرنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌شانه‌ی خواره‌وه هاوڕان:
مه‌رگی مرۆڤ
مرۆڤ هیچ سروشتێکی دیاریکراوی نییه، ئه‌و ته‌نیا شوێنگه‌یه‌کی هه‌یه له زماندا.هه‌روه‌ها ئه‌و هیچ کاکڵێکی دیاریکراوی نییه ، له‌مه‌دا له‌گه‌ڵ سارته‌ر یه‌کده‌گرنه‌وه. به‌ڵام مرۆڤ ئه‌م ئازادییه‌شی نییه که سارته‌ر پێی سزای ده‌دات. بابه‌تی مۆدێرنه بریتییه له بونیادێك له مۆدێرنییه‌تی.ئه‌وه‌ی که مرۆڤانه‌یه ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی بونیادێکه. زووتر فرۆید نیشانی دابوو که خود زۆربه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
مه‌رگی مێژوو
هیچ داستانێکی هاوبه‌ند یان ئامانجێك نییه بۆ مێژوو..کاتێک لکانێك یان ئامانجگه‌لێکی له‌م جۆره ده‌بینین ئه‌مه ته‌نیا لێکدانه‌وه‌ی خۆمانه .
مه‌رگی مێتافیزیك
هیچ بوونێکی راسته‌قینه نییه که زه‌مینه‌یه‌ك بۆ بیرۆکه‌که پێکبهێنێت.
جاك دێریدا
پرۆژه‌ی دێرێدا بریتییه له نزیکرامان(9) له نه‌ریتی مێتافیزیکییانه‌ی رۆژاواییه‌کان تا له‌میانیه‌وه گریمانه شاراوه‌کان و هزره‌بونیاد (10)ه‌کانیان بدۆزێته‌وه.بۆ ئه‌وه‌ی روونبکه‌ینه‌وه که ئه‌مه واتای چییه پێویسته پێچێکی بچووک بکه‌ینه‌وه:
له‌رێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی یه‌کێك سه‌باره‌ت به دیارده‌کان و جیهان ده‌توانین ده‌رك بکه‌ین که ئه‌م که‌سه چی زه‌مینه‌یه‌کی هه‌یه بۆ هزره‌کانی خۆی.ئه‌و مرۆڤه‌ی که ده‌ڵێت (له‌ڕاستیدا زۆربه‌مان وه‌ک ئه‌و ده‌که‌ین): (( هه‌تاو سه‌عات ئه‌مه‌نده‌و ئه‌مه‌نده هه‌ڵدێت و سه‌عات ئه‌مه‌نده‌و ئه‌مه‌نده‌ش ئاواده‌بێت))ئه‌مه له جیهانبینی کۆنه‌وه که‌پێیده‌ووترا زه‌مینچه‌قییه‌تی(11) له‌ناو زماندا ماوه‌ته‌وه که‌پییان وابوو زه‌مین ناوکه سره‌وتووی گه‌ردوونه وهه‌موو ته‌نه‌ئاسمانییه‌کان به‌ده‌وری ئه‌مدا ده‌خولێنه‌وه(ئه‌ره‌ستۆ). ئێمه که‌وا ده‌ڵێین بێگومان ئاگادارین که زانست ئه‌مڕۆ چۆن له‌م پرسه ده‌ڕوانێت و هزره‌که‌شی ته‌واو قه‌بوڵکراوه،به‌ڵام به ئاماژه‌کردنه هزره‌کانی سارته‌ر له ره‌خنه له ژیری دیالێکتیک ده‌توانین بڵێین که ئه‌مه له (( په‌راوێزی خاویی )) زماندا گیرساوه. له‌وانه‌یه که‌مێک ناپاکی بێت ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بڵیین: (( سروشت ده‌کۆشێت به‌دوای فره‌چه‌شنیدا)) یان ((سروشت ژیانی گه‌ره‌که)).ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆچوونانه بده‌ینه‌پاڵ داروینیش ئه‌وا به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌ین. داروین په‌ره‌سه‌ندن وه‌ک به‌ته‌واوی ره‌مه‌کیڕسکاو وێناده‌کات،هه‌روه‌ک له زنجیره‌یه‌ك زارهه‌ڵدان خه‌ڵک وایدابنێن که شه‌شه‌کان نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و چه‌شنانه ده‌که‌ن که ژیانشیاون(12).به‌ڵام له ده‌ربڕینی ئێمه‌دا کرداری((ده‌کۆشێت)) و((گه‌ره‌که)) ئامانجێک یان مه‌به‌ستێک ئاشکرا ده‌کات،له‌میان ئه‌م کردارانه‌وه گیانمان کردووه وه‌به‌رسروشت و مه‌به‌ستێکمان داوه‌ته‌پاڵی.گیانوه‌به‌رکردنه‌که له‌مه‌وه رووده‌دات که ئێمه گشته‌چه‌مکی ((سروشت)) به‌کارده‌هێنین وه‌ك ئاماژه‌یه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌ت ، هه‌روه‌ک خۆی له‌خۆیدا شتێک بێت و پشتنه‌به‌ستوو بێت به پارچه‌پێکهێنه‌ره‌کانی و نه‌ک وه‌ک هێمایه‌کی کۆکه‌ره‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه و(( شوێنیان ده‌بێته‌وه)) له‌ژێر چه‌مکی ((سروشت)).ئه‌گه‌ر خه‌ڵک نۆمینالیست (13) بن واته مه‌به‌ستیانه که دیارده تایبه‌ته‌کان هه‌ن، به‌ڵام کۆچه‌مکی (( سروشت)) ته‌نیا ناوێکه که ئێمه‌ی مرۆڤ داومانه به ((فره)) دیارده‌یه‌ک که ده‌مانه‌وێت بیانلکێنین به‌یه‌که‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت به‌گژ نه‌ریتی مێتافیزیکدا بچین ئه‌وا خۆمان تووشی ته‌نگژه‌ی گه‌وره ده‌که‌ین.بۆ ئه‌وه‌ی با‌سی مێتافیزیک بکه‌ین پێویسته چه‌مکگه‌لێکی مێتافیزیزیکی به‌کاربهێنین. به‌ڵام ئه‌م چه‌مکانه زووتر ئاخنراون به ماناگه‌لیگ ، دیاره ئه‌مکاته پێیاندراوه له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه که به‌رامبه‌ریان قووتبوونه‌ته‌وه.کاتێک یۆنانییه‌کان فه‌لسه‌فه‌یان(( داهێنا)) له‌گه‌ڵیدا زمانێکیشیان (( داهێنا)) ،دیاره زمانێکی فه‌له‌فسه‌فییه وئه‌ویش هه‌ر ئه‌م زمانه‌یه که ئێمه به‌کاریده‌هێنین کاتێک هه‌وڵده‌ده‌ین نوێیانه بیربکه‌ینه‌وه. ئایا ده‌کرا نوێیانه بیربکه‌ینه‌وه به ووشه‌گه‌لی ((کۆن)) ؟
که‌واته ئێمه ناتوانین با‌سی مێتافیزیک بکه‌ین به زمانێکی نامێتافیزیکی. هه‌ر بۆ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه بوو که هایده‌گگه‌ر بۆخۆی چه‌مکگه‌لێکی داهێنا، چه‌مکگه‌لێک که له‌لایه‌ن زۆر فه‌لیله‌سووفی دیکه‌وه که‌وته‌به‌رره‌خنه.
به‌رێگه‌یه‌کی هاوشێوه پێچێکی بچووکمان کردۆته‌وه هه‌روه‌ک دێریدا کردوویه‌تی بۆ نزیکرامان له فه‌له‌سووفه گرنگه‌کان.ئه‌و خۆی ناوده‌نێت (( نووسینۆلۆگ(14))) و رژدبینی(15) خۆی نه‌ک هه‌ر ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ده‌ووترێت به‌ڵکو هه‌روه‌ها چۆن ده‌ووترێت.
که‌واته ئه‌وه‌ی دێریدا به‌دوایدا وێڵه ئاشکراکردنی بنچینه‌ی هزری مێتافیزیکی رۆژاوایه، هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌میانی رووخاندنی تێکسته گه‌وره فه‌لسه‌فییه‌کان.
سه‌رچاوه
filosofi.gotland.se/postmodernism.htm
په‌راوێز
(1) قابیلی پێوان (2)قابیلی زانین بوون (3) قابیلی زانین نه‌بوون (4)به‌هادروستی (5)نابابه‌تبه‌ند (6)ئۆنتۆلۆگی (7) ماریفه‌تبیردۆزی (8)نرخهه‌بوونزانی(9)تێڕامان به ووردی (10) بیرۆکه‌پێکهاته، هزر واته ڕا ،بیرۆکه یان بۆچوون (11) زه‌مینمه‌ڵبه‌ندی ،جیۆسێنتریک (12)قابیلی مانه‌وه‌ن له ژیاندا (13)ناوگه‌را (14)گراماتۆلۆگ (15) ته‌رکیزکردن