ئایا ڕاسته‌ کورد بیه‌وێت دیواره‌که‌ به‌رزبکاته‌وه‌و که‌سانێك دێن تێکی ده‌ده‌ن ؟‌

ئایا ڕاسته‌ کورد بیه‌وێت دیواره‌که‌ به‌رزبکاته‌وه‌و که‌سانێك دێن تێکی ده‌ده‌ن ؟‌
له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌باب و پاپیرانمان گۆبیستی ئه‌وه‌بووینه‌ به‌هۆی ناکۆکی و پشت شکاندنی یه‌کتر کورد نه‌ وه‌ك نه‌ته‌وه‌ خۆی ناسییه‌وه‌و نه‌کوردستانیش وه‌ك ووڵات و ده‌وڵه‌ت ناسراوه! .. زۆر له‌شۆڕشه‌کانی کورد جگه‌ له‌ده‌ستی ده‌ره‌کی ، کورد به‌خۆی ده‌ستی تێکدانی هه‌بووه‌و ئه‌مه‌ش دیڤاکتۆیه‌که‌و ده‌بێت ڕاستگۆیانه‌ باسی لێوه‌ بکه‌ین و نابێت به‌بێ هیچ شه‌رمێك بیشارینه‌وه،چونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیانه له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاستگۆبین بێگوومان بیریك له‌خۆمان و میلله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاویش بیر و هۆشمان زیاتر ده‌گه‌شێته‌وه‌و تاڕاده‌یه‌ك ده‌تووانین له‌له‌شی خۆمان جولاندنه‌وه‌یه‌ك بێنینه‌ کایه‌وه‌ودروست بکه‌ین ..ئه‌گه‌ر دیقه‌تی سه‌دان ساڵ پێش ئێستا بده‌ین و جگه‌ له‌چه‌ند میرنیشینێکی نێوخۆیی بچووك کورد نه‌یتووانیوه بگاته‌ ئاستی ئیمبراتۆڕیه‌ت یاخوود ئاستی حوکمڕانی سه‌ربه‌خۆ ،که‌زۆر له‌ نه‌ته‌وه‌و ووڵاتان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م قۆناخه‌ و به‌ساده‌یی لێی ده‌ربازبوونه‌و ئه‌مڕۆش ده‌بینرێن که‌ ووڵاتی زه‌به‌لاحن له‌و ناوچه‌یه‌ی که‌ئێمه‌ی کوردی له‌گه‌ڵیان کۆکردۆته‌وه ..له‌سه‌رده‌می نویماندا یاخوود ڕوونتر ئاماژه‌ی پیبده‌ین سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م که‌ ڕێبه‌ری کورد ( عه‌بدول سه‌لام بارزانی) وه‌ك هێمایه‌کی به‌هێز بۆ گؤره‌پانی کوردایه‌تی هاته‌ مه‌یدان ،به‌ڵام موخابن زۆری پێ نه‌چوو دووژمنان له‌سێداره‌یاندا و دوای ئه‌مانه‌ش شۆڕشه‌کانی کورد به‌رده‌وام بوو ،لێ ئه‌وه‌ی بینرا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی نێوان خوودی کوردان بوونه‌ به‌ربه‌ست بۆ درووستبوونی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ،ئه‌مه‌ش له‌کاتێكدا به‌دی ده‌هات ، که‌کورد چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ده‌بوونه‌ قوربانی و کاتێك ده‌بینرا خۆ کووژی باڵی به‌سه‌رمان ده‌هێنا..هه‌رچه‌نده‌ نامه‌وێت شیکارێك بۆ دواوه‌ هه‌نگاو بنێم ،چونکه‌ زۆر باس و خواسی لێکراوه که‌ چۆن کورد بۆ شکاندنی پشتی یه‌کتر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بوون و به‌رده‌وامی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا زۆر له‌حاڵه‌تێکی ناشیرین و نامۆ ده‌چێت ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سانێك که‌نازانن کێن و چییان ده‌وێت بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ شوێنێکیان داگیرکردووه‌و مه‌رامیش له‌مه‌یان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و دیواره‌ی که‌ کورد ده‌یه‌وێت به‌رزی بکاته‌وه مه‌به‌ستیانه‌ بیڕووخێنن ، به‌ڵێ کورد زۆرجاران به‌ (وه‌ستا)ی باش و چاك وویستوێتی دیواری کوردایه‌تی درووست بکات ،که‌چی کرێکاری نه‌شاره‌زا و بێ ئه‌زموون و هه‌ندێك جارانیش خۆفرۆش ئه‌وه‌ دیواره‌کان به‌داخه‌وه‌ تێکدراون !، به‌ڵێ ئه‌وه‌ ئاخفتنی من نییه ،به‌ڵکو دیڤاکتۆیه‌و ده‌بێت چاوی لێبخشێنین ، چونکه‌ هه‌موو که‌س و گرووپ و میلله‌تێک به‌پێداچوونه‌وه‌ی ڕابردووی خۆی ده‌تووانێت له‌خۆی و ئاینده‌ی بگات ..ئه‌وه‌ی ئێستا کورد ده‌یبینێت له‌ئاوه‌دانی و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی زیاتر له‌خه‌ون ده‌چێت ،چونکه‌ به‌درێژایی مێژووی دێرین و هاوچه‌رخ زووڵم و غه‌درمان لێکراوه، بۆیه‌ ده‌بێت شانازی به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ئێستامان بکه‌ین ،که ئه‌ندازیاری سه‌ره‌کی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه به‌ڕێز ( مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆکی کوردستانه ، چونکه‌ به‌هیمه‌ت و خۆڕاگری و هێمنی و پشوودرێژی به‌ڕێزیه‌وه تووانی کورد بگه‌ێنێته‌ لوتکه‌ .. دواتر په‌یامێك پێوویسته‌ بگووترێت ئه‌مجاره‌یان دیواره‌که‌ زۆر بته‌وه‌و ڕووخانی بۆ نییه‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیڕووخێنێت به‌خۆی ده‌ڕوخێت و ڕاسته‌ جاران ئێوه‌ی ناحه‌ز و خۆفرۆش دیواره‌که‌تان ده‌ڕووخاند ، به‌ڵام کاتان به‌سه‌رچوو ،ئێستا کورد هۆشیاره‌ و ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌چاوی جوانی دۆستان وبه‌ کوێره‌ی دووژمنانیش داده‌مه‌زرێت و له‌په‌شیمانی زیاتر هیچتان بۆ نامێنێته‌وه.
Top