هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌حزبی كردنى فه‌توا -ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له خراپه- بەشی سێیەم
April 16, 2011
وتار و بیروڕا
ئه‌گه‌ر له رِوانگه‌ى [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه] ئه‌م خۆپێشاندانه به‌جیهاد بزانن، ئه‌وا دیسان هه‌ڵه‌یێكى زۆر گه‌وره‌یه‌و تێنه‌گه‌یشتنه له فه‌رمایشته‌كانى خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست، چونكه [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه] له فه‌رمایشتى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) سێ قۆناغى بۆ دانراوه‌و هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته به كات و ساتێكى دیاریكراو هه‌ندێ حاڵه‌تى تایبه‌ت، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [ من رڕى منكم منكرا فلیغیره بیده، فإن لم یستگع فبلسانه، فإن لم یستگع فبقلبه، وژالك ڕچعف الإیمان] رواه مسلم.
واته: هه‌ركه‌سێ خراپه‌یێكى بینى، با به‌ده‌ست رِێگه‌ى لێ بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به زمان رِێگه‌ى لێ بگرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى با به‌دڵ پێی ناخۆش بێت، ئه‌وه‌ش بێ هێزترین پله‌ى ئیمانه.
به به‌ڵگه‌ى خودى فه‌رمایشته‌كه زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قۆناغی یه‌كه‌میان ئه‌ركى ئه‌وكه‌سانه‌یه كه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌و، ده‌توانن به‌هێز رِێگه له‌خراپه‌كارى بگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاژاوه‌و كوشت و كوشتار‌و خراپه‌كاری لێ دروست ببێت، كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ى به‌و ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت و قۆناغى یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێرێ، پێویسته خۆی ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت یانیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رِاسپێردرابێت، خۆ ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێك له‌مانه نه‌بوو، ئه‌وا بۆی نییه ئه‌م رِێگه‌یه هه‌ڵبژێرێت و، به‌رپرسیشه له‌وه‌ى كه له ئه‌نجامى ئه‌م ده‌ست بۆ یردنه رِووده‌دات، ئێمه كه ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ ژیانى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌بینین له‌كاتى هاتنیدا (مه‌ككه) و چوارده‌ورى جۆره‌ها خراپه‌كارى تێدا ئه‌نجام ده‌درا، ته‌نانه‌ت كه‌عبه‌ى ماڵى خوا (360) بتى تێدا دانرابوو، هه‌ر به‌ره‌بابێك بتێكى تایبه‌تى خۆی ده‌په‌رستى، داوێن پیسی و ریبا خۆری له چڵه‌پۆپه‌دابوو، كچى تازه له‌دایك بوو زینده به‌چاڵ ده‌كرا، مه‌یخۆرى به‌شێك بوو له‌داب و نه‌ریت، ژن وه‌كو كاڵا به‌میرات ده‌برا، زۆردار بنده‌ستى ده‌خوارد، لێدان و سووكایه‌تى كردن به پێغه‌مبه‌رو كوشتنى موسوڵمانانیش له‌ولاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ى (13) ساڵ ئارامى گرت و هه‌رگیز په‌ناى بۆ هێز نه‌برد، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه خواى گه‌وره پێی كردبوو، كه ده‌فه‌رموێت: [فَاێْدَعْ بِمَا تُۆْمَرُ وَڕَعْرِچْ عَنِ الْمُشْرِكِینَ. إِنَّا كَفَیْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِینَ . الَّژِینَ ێجْعَلُونَ مَعَ اللَّهِ إِڵهًا آخَرَ فَسَوْفَ ێعْڵمُونَ. وَڵقَدْ نَعْڵمُ ڕَنَّكَ ێچِیقُ ێَدْرُكَ بِمَا ێقُولُونَ . فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُنْ مِنَ السَّاجِدِینَ . وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى ێڕْتِێكَ الْێقِینُ] الحجر:94-99.
واته: هه‌ر فه‌رمانێكت پێكراوه به رێك و پێكی به‌جێی بگه‌یێنه‌و گوێ به بوختان و ره‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران مه‌ده. ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌رِو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جارِان. ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌كی تر برِیار ده‌ده‌ن، له ئاینده‌دا هه‌موو راستیه‌كیان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن. به خوا ئێمه چاك ده‌زانین كه دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌ی كه خوانه‌ناسان ده‌یڵێن. (جا له هه‌موو كاتێكدا، به‌تایبه‌ت له‌كاتی دڵته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بكه و له رِیزی سوژده به‌راندابه. به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ماوه‌ى ئه‌و (13) ساڵه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دانى به‌خۆدا گرت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌ناى بۆ هێز نه‌برد، به‌ڵكو رِێگه‌ى دووه‌مى هه‌ڵبژارد، كه بریتییه له نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگارى نه‌رم و نیان و بانگ كردنیان به‌رِێگاى ئاشتیانه، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌رده‌مى ئیمرۆماندا به پله‌ى یه‌كه‌م ئه‌ركى زانایانى ئایینیه‌و، پێویسته خه‌ڵك له كارى ناشه‌رعی و ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانى ئاگادار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان هه‌روا به رِه‌هایی نییه‌و نابێت له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا به‌پاساوى ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له خراپه ده‌ست بۆ هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێك ببه‌ن، به‌ڵكو پێویسته له‌كات و ساتى گونجاو‌دا بێت و زه‌مینه‌ى له‌بار هه‌بێت بۆ ئاراسته‌كردنى ئه‌و ئامۆژگاریه، چونكه ئامۆژگارى و ئه‌مر به چاكه، یان نه‌هى له خراپه، هه‌ر بۆ ئه‌وه نییه ئامۆژگارى بكرێت، به‌ڵكو پێویسته بزانێت كه (مفسده)یێكى تر به‌دواى خۆیدا ناهێنێ، هه‌روه‌كو زانایانى (ڕێول) ده‌ڵێن : (درڕ المفسده ڕولى من جلب المێلحه).
واته: دوورخستنه‌وه‌ى خراپه‌كارى، له هێنانى به‌رژه‌وه‌ندى له‌پێشتره.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) به عائیشه‌ى هاوسه‌رى ده‌فه‌رموێت: [یا عائشه ، لولا ڕن قومك حدیپ عهد بجاهلیه لڕمرت بالبیت ، فهدم ، فڕدخلت فیه ما ڕخرج منه ، وڕلزقته بالڕرچ، وجعلت له بابین ، بابا شرقیا ، وبابا غربیا] رواه البخاری.
واته: ئه‌ى عائیشه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ت ماوه‌ى موسوڵمان بوونیان ئه‌وه‌نده له ماوه‌ى نه‌فامى نزیك نه‌بوایه، برِیارم ده‌دا كه كه‌عبه برِوخێنرێ ، ئه‌وجا سه‌ر له‌نوێ نۆژه‌نم ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ى لێى كه‌م كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ریم زیاد ده‌كردو، به‌ئه‌رزه‌وه ده‌منوساند و، دوو ده‌رگه‌شم بۆ داده‌نا، یه‌ك له‌لاى رِۆژهه‌ڵات و یه‌ك له‌لاى رِۆژئاوا).
ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له ترسی ئه‌وه‌ى مه‌بادا خه‌ڵكه‌كه دووچارى كاردانه‌وه‌یێكى خراپ ببێت و، (مفسده)یێك به‌دواى خۆیدا بهێنێت، كه بریتییه له په‌شیمان بوونه‌وه له ئیسلام، وازى له نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى كه‌عبه هێناوه، چونكه به‌لاى قوره‌یش و عه‌ره‌به‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ستكارى كردنى كه‌عبه جێگه‌ى گفت و گۆ نه‌بوو، بۆیه‌ش پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وازى لێ هێنا تاوه‌كو زه‌مینه‌ى له‌بارى بۆ رِه‌خسا، كه‌واته رِێگه گرتن له خراپه له‌خودى خۆیدا پیرۆز نییه‌و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌نییه كه‌سێك وه‌كو ئه‌رك پێی هه‌ستێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگا له خراپه‌یێك دوور بخرێته‌وه‌و چاكه‌یێك له شوێنى دابنرێ، بۆیه ئه‌وكه‌سه‌ى به ئه‌ركى [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه] هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یه‌وێت گۆرِانكارى له وڵات‌دا بكات، پێویسته رِه‌چاوى هه‌ست و سۆزى خه‌ڵك بكات و كارێك نه‌كات، زیانى له سووده‌كه‌ى زیاتر بێت.
(ابن تیمیه) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێت: [ إژا ازدحمت المێالح والمفاسد، وتعارچت المێالح والمفاسد، فإن الڕمر والنهی وإن كان متچمنًا لتحێیل مێلحه ودفع مفسده، فینڤر فی المعارچ له، فإن كان الژی یفوت من المێالح ڕو یحێل من المفاسد ڕكپر، لم یكن مڕمورًا به، بل یكون محرمًا إن كانت مفسدته ڕكپر من مێلحته...].
(ابن القیم) له زمانى (ابن تیمیه) ده‌گێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: من و چه‌ند هاورِێیه‌كم له سه‌رده‌مى تاتاره‌كان به‌لاى ده‌سته‌یێكیاندا رِۆیشتین، بینیمان خه‌ریكى مه‌یخواردنه‌وه‌ن، یه‌كێك له هاورِێكانم به‌ره‌نگاریان بووه‌وه‌و ویستى رِێگه‌یان لێ بگرێت، منیش به‌ره‌نگارى هاورِێكه‌م بوومه‌وه‌و گووتم: خواى گه‌وره بۆیه مه‌یخواردنه‌وه‌ى حه‌رام كردووه، چونكه مرۆڤ له زیكرى خوا‌و، نوێژ دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام مه‌یخواردنه‌وه‌ى ئه‌مانه، له كوشتنى مرۆڤ و دزینى كچان و هه‌ڵگرتنى ماڵى خه‌ڵكیان دوور ده‌خاته‌وه، كه‌واته: وازیان لێ بێنه.
بۆیه: ئه‌وكه‌سه‌ى كه ده‌یه‌وێت ئه‌مر به‌چاكه یان نه‌هى له خراپه بكات، ده‌بێت پێشتر سوودو زیانه‌كانى له‌به‌ریه‌ك بداته‌وه‌و، هه‌موو لایه‌نه‌كانى مه‌سه‌له‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ، هه‌ركاتێ گه‌یشته برِواى ته‌واو كه سوودى كاره‌كه‌ى له زیانه‌كه‌ى زیاتره، ئه‌وكاته بۆى هه‌یه ده‌ستى بۆببات و به ئه‌ركه‌كه هه‌ستێ، به پێچه‌وانه‌وه حه‌رامه‌و به گوناه له‌سه‌رى حساب ده‌كرێت. چونكه قاعیده‌ى ( لاچرر ولا چرار) قاعیده‌یێكى گشتیه‌و زانایانى ئوسول چه‌ندین مه‌سه‌له‌ى شه‌رعیان له‌سه‌ر بنیات ناوه. هه‌روه‌كو (ابن القیّم) ده‌ڵێت: بۆیه رِێگرتن له خراپه له‌سه‌ر ئوممه‌ت واجب كراوه، تاوه‌كو شتێكى باش كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر پێیان خۆش بێت جێگه‌ى بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رِێگه‌گرتن له خراپه شتێكى خراپترى به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌وا دروست نییه.
ئیمامى غه‌زالى _ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت_ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به‌م ئه‌ركه هه‌ڵده‌ستێت رِوون و ئاشكرابوو، كه له‌گه‌ڵ خۆیدا له هاورِێ و خزم و دۆستانى ده‌درێت، ئه‌وا دروست نییه به‌و ئه‌ركه هه‌ستێ، ته‌نانه‌ت حه‌رامیشه، چونكه نه‌یتوانیوه رِێگه له خراپه‌یێك بگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى خراپه‌یێكى تر‌ى به‌دووادا نه‌هێنا بێت.
كه‌واته ئه‌گه‌ر گومان له‌وه هه‌بوو كه (ئه‌مر به‌چاكه، یان نه‌هى له‌خراپه) مه‌فسه‌ده‌یێك به‌دواى خۆیدا دێنێت، ئه‌وا حه‌رامه ئه‌و ئه‌مره یان ئه‌و نه‌هیه بكات.
عه‌لامه (عزالدین بن عبدالملك) سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانى ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له خراپه ده‌ڵێت: پێویسته گومانى له‌وه‌دا نه‌بێت كه هیچ زیانێك به‌خۆی ناگه‌یێنێ و، كابراى به‌رامبه‌ریش له كاردانه‌وه‌ی ئه‌مر به‌چاكه یان نه‌هى له‌خراپه، خراپه‌كاریه‌كانى زیاتر ناكات.
بۆیه من له‌و به‌رێزانه ده‌پرسم: چ مه‌فسه‌ده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره چه‌ندین رِۆڵه‌ى ئه‌م وڵاته به‌كوشت بده‌ن و چه‌ندین منداڵ بێ باوك بكه‌ن؟ چ مه‌فسه‌ده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره چه‌ندین ژن له‌م وڵاته بێوه‌ژن بكه‌ن و دڵى چه‌ندین دایك و باوك بسووتێنن؟ چ مه‌فسه‌ده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره، چاره‌نووسی وڵاتێك بخه‌نه مه‌ترسی و سه‌نگه‌ر له براو رِۆڵه‌كانتان بگرن و به‌ره‌و ئاقارێك كۆمه‌ڵگاكه‌تان رِاپێچ بكه‌ن كه هه‌موومان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بین و سوودمه‌ندى یه‌كه‌میش ته‌نیا دووژمن بێت؟ ئێوه ده‌زانن كه چوار ده‌ورمان به دووژمن گیراوه‌و كه‌مترین هه‌ڵ له‌ده‌ست ناده‌ن بۆ تێكدانى ئه‌من و ئاسایشی وڵات و داگیرساندنى ئاگرى فیتنه‌و به‌كوشتدانى رِۆڵه‌كانى كورد به‌ده‌ستى كورد؟ ئایا له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند رِۆژه‌ى خۆپێشاندانه‌كاندا چه‌ند كه‌سى بێ تاوان خه‌ڵتانى خوێن كراون؟ ئه‌مه به‌س نییه كه جیهاده‌كه‌تان سه‌رى چه‌ند لاوى ئه‌م وڵاته‌ى خوارد‌و چه‌ندین مێردمنداڵى تریشی كرده قوربانى به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌مترین سوودى به‌كۆمه‌ڵگا گه‌یاند بێت؟ چ مه‌فسده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره به برِیارى چه‌ند حزبێكى سیاسی كه هه‌موو مه‌رامیان ته‌نیا گه‌یشتنه به كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ناوى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌نگه‌ر له‌خه‌ڵكێك بگرن كه خۆی زۆر له ئێوه به‌موسوڵمانتر ده‌زانێت؟ چ مه‌فسده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره گومان له‌سه‌ر هه‌موو مامۆستایێكى به‌رێزى ئه‌م كوردستانه دروست بكه‌ن و كارێك بكه‌ن كه خه‌ڵك به‌چاوى دارده‌ستى حزب و لایه‌نى ده‌ره‌كى سه‌یریان بكات؟ چ مه‌فسده‌یێك له‌وه گه‌وره‌تره درز بخه‌ن نێو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دراوسێ به‌چاوى دووژمن سه‌یرى دۆست و دراوسێى بكات؟ ئێوه باشتر له‌من ده‌زانن كه دووژمن له‌كه‌مین دایه‌و چاوه‌رِوانى هه‌ڵێكى له‌و جۆره ده‌كات تا ده‌ستى نه‌گریسى بخاته نێومان و ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى بیست ساڵى رِابردوودا به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌مان ناوه، له‌چاوتروكانێكدا بیروخێنێ و ئه‌نفالێكى تر ده‌ست پێ بكاته‌وه، دروست له‌وكاته‌دا كه یه‌كه‌م وتارخوێنى به‌رده‌ركى سه‌را فه‌تواى جیهادى ده‌به‌شیه‌وه، شۆڤینیه عه‌ره‌به‌كان هێرشیان بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كانى تر ده‌ست پێكردبوو، به‌كرده‌نیش ته‌لارى پارێزگای كه‌ركوكیان گه‌مارۆ دابوو، فیرقه‌ى(12)ى سوپاى به‌عس به ئاڵاى به‌عس و وێنه‌ى سه‌دامه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌رحه‌ویجه، هاوڵاتیانى جه‌له‌ولا داوایان له پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكى كوردستان ده‌كرد به‌هانایانه‌وه بچن، ئه‌گه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ش رِێگریان لێ نه‌كردبایه، خوا بزانێ چ كاره‌ساتێكیان له‌و شوێنانه به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ده‌هێنا.
(سوفیانى سه‌وری) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێت: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌مرو نه‌هى ده‌كات، نه‌رم و نیان بێت له فه‌رمان كردنا، نه‌رم و نیان بێت له نه‌هى كردنا، دادپه‌روه‌ر بێت له‌وه‌ى فه‌رمانى پێده‌كات، دادپه‌روه‌ربێت له‌وه‌ى نه‌هى لێ ده‌كات، زانا بێت به‌وه‌ى فه‌رمانى پێده‌كات، زانا بێت به‌وه‌ى نه‌هی لێده‌كات).
كه به‌داخه‌وه نه وتاره‌كانیان و، نه لێدوانه‌كانیان كه‌مترین سیمای دادپه‌روه‌رى و زانایی و نه‌رم نیانى و رِاستگۆیی پێوه نابینرێت و جگه له زیان گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگا كه‌مترین سوودى پێ ناگه‌یێنێ، كه‌چى زۆر بوێرانه به‌ناوى ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له خراپه دێنه‌گۆو، فه‌رمانه‌كانى سه‌رووى خۆیان به‌ناوى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [مَا ێلْفِڤُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا ڵدَیْهِ رَقِیبٌ عَتِیدٌ ] ق 18.
واته: ( هه‌ر قسه‌یه‌ك كه له ده‌م ده‌رچێت خێرا چاودێرێكی ئاماده تۆماری ده‌كات).
قۆناغی سێهه‌م له [ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هى له‌خراپه] به‌دڵ نا رِازى بوونه به‌و خراپه‌كاریانه‌ى كه ده‌كرێن، واته ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى هیچ كام له‌و دوو رِێگایه‌ى سه‌ره‌وه به‌كاربێنێ ، ئه‌وا پێویسته به‌دڵ خراپه‌كاریی پێخۆش نه‌بێت.