میلله‌ت كارتى سوور ده‌دات به‌ كێ ؟!

میلله‌ت كارتى سوور ده‌دات به‌ كێ ؟!
له‌پاش رِووداوه‌كانى ( 17 )ى شوبات هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانء گریمانه‌كان سه‌رجه‌میان پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ر سىَ حزبى ئۆپۆزسیۆن ( گۆرِان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ ) واته‌ ئه‌و پێشهاتانه‌ى ئه‌و سىَ لایه‌نه‌ له‌ خه‌یاڵیاندا بوو بۆ رِووداوه‌كان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ واقعدا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وا ده‌كات كه‌ نه‌توانن شه‌قام هێور بكه‌نه‌وه‌و ئارامى ئاسایش بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ شارى سلێمانى، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجء هه‌ڵوێسته‌ كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ گۆرِان ئۆپۆزسیۆنه‌ نه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك كه‌ كاره‌كانى له‌سه‌ر چاكسازىء به‌ره‌و پێشچوونى سیستمى سیاسى ئه‌زموونى هه‌رێم چاكترو باشتر بكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ناوى به‌رێت، گۆرِان له‌ مێژه‌ رووى خۆى ئاشكرا كردووه‌ ئه‌وه‌تا ئێستا ( كاك / فاروق ره‌فیق ) یان هێناوه‌ته‌ نێو گه‌مه‌ سیاسیه‌كه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ من زۆر سه‌رسامم به‌ تێكسته‌كانى فاروق ره‌فیق به‌لاَم هه‌رگیز سه‌رسام نیم به‌ ئایدیاكانى فاروق چونكه‌ مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌ك هه‌ڵوێستء یه‌ك وتارى هه‌بێت سه‌رجه‌میشمان رِابردووى فاروق ره‌فیق ده‌زانین چى بووه‌و چى كردووه‌و ده‌یه‌وێت چى بكات ئه‌وه‌ى جێگه‌ى دڵخۆشى منه‌ ئه‌وه‌یه‌ مێژوو ره‌حم به‌ كه‌س ناكات ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ناپاكء درۆزنن مێژوو ده‌یهارِێتء ته‌نانه‌ت له‌ په‌رِه‌گرافێكیشدا باس ناكرێن به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێرِامانه‌ حزبه‌كانى یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ هه‌ر رۆژه‌و ده‌مامكێك ده‌خه‌نه‌ ده‌مووچاویان به‌رِاستى ئه‌وه‌ جێگه‌ى شه‌رمه‌ بۆ ئه‌و دوو حزبه‌، به‌دیوێكى ترى ئارِاسته‌كان ئه‌م دوو هێزه‌ سیاسیه‌ پێده‌چێت وه‌ك تۆپێك وابن به‌ده‌ست گۆرِانه‌وه‌ یان به‌ده‌ست ولاَتانى دراوسێوه‌ كه‌ جه‌ماعه‌تى گۆرِان یان ولاَته‌ دراوسێكان بیانه‌وێت گۆڵى خۆیانیان پێبكات به‌لاَم ئایا كىَ گۆڵ ده‌كات ئۆپۆزسیۆن یاخوود ده‌سه‌لاَت؟! سه‌رده‌مانێك بوو ئه‌م حزبه‌ به‌ناو ئیسلامیانه‌ نه‌یانده‌وێرا به‌ ئاشكرا خۆیان ده‌ربخه‌ن له‌ناو چینء توێژه‌كاندا به‌لاَم ئێستا زۆر ئازایانه‌ هاتوونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌ هیوادارم ئه‌و جوامێریانه‌یان هه‌ر بمێنێتء دواتر به‌ به‌یاننامه‌یه‌ك یاخوود به‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رِووى خۆیان وه‌ك هه‌میشه‌ نه‌گۆرِنه‌وه‌و ده‌مامكى شه‌رمه‌زارى هه‌ڵنه‌گرنه‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ردوو حزبى بالاَده‌ست یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانء پارتى دیموكراتى كوردستان چیدى باوه‌رِ به‌و دوو هێزه‌ به‌ناو ئیسلامیه‌ نه‌كه‌ن چونكه‌ پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر بتواننء ده‌ستیان برِوات زۆر له‌ ( بن لادنء مه‌لا كریكار ) به‌ كرده‌وه‌ خراپتر ده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده‌ به‌ فیكر ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌، ئه‌و چاكسازیه‌ى ئۆپۆزسیۆن باسى لێوه‌ ده‌كات رووناكبیرو رۆشنبیره‌كان له‌ مێژه‌ باسیان لێوه‌ كردووه‌ ته‌نانه‌ت خوودى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ( به‌رِێز / مام جه‌لال ) سه‌رجه‌میانى كرده‌ پرِۆژه‌و خۆشبه‌ختانه‌ش ده‌توانین بڵه‌ین هه‌ندێكیان په‌یرِه‌و كراوه‌ با ناحه‌زانء دووژمنانیش هه‌ر فاوڵ بگرن هیوادارم به‌ كارتێكى سوور له‌ هاوكێشه‌ سیاسیه‌كاندا نه‌كرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ چونكه‌ له‌م نێوه‌نده‌دا میلله‌ت دادوه‌ره‌ .
Top