خوێندنه‌وه‌یه‌كى دیوى ناوه‌وه‌ى رِووداوه‌كانى پێش ده‌رگاى سه‌را..
April 10, 2011
وتار و بیروڕا
دیاره‌ى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م خوَپێشاندانانه , به‌شێوه‌یه‌كى خوَرِسك بووه و چه‌ند داوكارییه‌كى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكى ناو شارى سلێمانى پاڵنه‌ربووه بوَ گردبوونه‌وه له‌به‌ر ده‌رگاى سه‌را , به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان به‌هێز و به‌رنامه‌رِێژییه‌كى هه‌مه لایانه‌وه لایانگران و ئه‌ندامانى خوَیانى خزانده نێو ئاپوَرِى خوَپێشانده‌ران و تاوه‌كوو به‌م رِوَژه گه‌یشتین.
گرینگه ئاشكرابێت كه بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان و ئێستاش چه‌ند لایانێكى تر‌ى به‌ناو ئوَپوَزیسیوَنیش به‌رنامه‌و پلانیان هه‌یه ,پێشه‌كى هه‌رچیى دامه‌زراوه و حكومه‌ت و سه‌روَكایه‌تى و په‌رله‌مان هه‌یه هه‌مووى برِووخێنن و به‌رنامه‌ى داهاتووش , ئه‌وه ده‌بێت كه خوَیان ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و ئینتیقام له هه‌موو دونیا بكه‌نه‌وه !
به‌داخه‌وه ده‌بینین له سه‌ركردایه‌تى به‌رده‌رگاى سه‌را و خوَپێشاندانه‌كان چه‌ندیین نووسه‌ر و رِوَشنبیرانى كوردى ئه‌ورِوپا هه‌ن , كه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى لایانى سێهه‌م بن و ببنه به‌شێك له پرِوَسه‌ى دوَزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بوَ كێشه‌كانى وڵات , مخابن ته‌واو به پێچه‌وه‌نه‌وه , ئه‌وان بوونه‌ته به‌شێكى گه‌وره‌ى گرفته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رِوَژانه له‌كانه‌ڵه‌كانى رِاگه‌یاندن و به‌رده‌رگاى سه‌را , وتارى هه‌رِه‌شه‌ئامێز و جوَشده‌رى نێگه‌تیڤ بڵاوده‌كه‌نه‌وه , له‌خوَیانه‌وه چه‌مكێك له‌بیرو بوَچوونى هه‌ڵه و نادرووست و نامه‌نتیقى بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
پێشه‌كى ده‌رباره‌ى ئه‌نجامدانى خوَپێشاندانه‌كان له دونیا , ئه‌و به‌رِێزانه‌ى سه‌ركردایه‌تى گردبوونه‌وه‌ى به‌رده‌رگاى سه‌را ده‌كه‌ن , له ئه‌ورِوپا و كه‌نه‌دا ژیاون و باش ده‌زانن , كه له وڵاتێك, له شارێك خوَپێشاندان رِێكده‌خرێت , جگه له‌وه‌ى موڵه‌تى بوَ وه‌رده‌گیرێت , ده‌بێت شوێن و كات و به‌رنامه و داواكارییه‌كانیان بخه‌نه سه‌ر كاغه‌ز( ته‌نها یه‌ك جار نه‌وه‌كوو هه‌موو رِوَژێك داواكارییه‌كانى زیاتر و گه‌وره‌تربن ) یه‌ك نامه و ته‌نها یه‌ك جار داواكارییه‌كان پێشكه‌شى حكومه‌ت ده‌كرێن, پاشان خه‌ڵكى ده‌چنه‌وه ماڵه‌وه و سه‌ركار و كاسبى خوَیان .. ئیدى حكومه‌ت دیراسه‌تى ئه‌و داواكارییانه ده‌كات و چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌كان ده‌كات, له دونیاى پێشكه‌وتوو هاوڵاتیان فوورسه‌ت ده‌ده‌نه حكومه‌ت و كار ده‌كه‌ن كه به دیالوَگ مه‌سه‌له و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .
ئه‌و نووسه‌ر و رِوَشنبیرانه‌ى خوَمان ئه‌و مه‌سه‌لانه باش ده‌زانن , به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه رِه‌فتار ده‌كه‌ن و كارێگه‌ری زوَر خراپیان هه‌یه له به‌ره‌و هه‌ڵدێربردنى خه‌ڵكى شارى سلێمانى , ئه‌وه ئه‌وانن تاوه‌كوو فرِوَكه‌خانه‌ش , لێدوان ده‌ده‌ن, وه داواده‌كه‌ن كه خه‌ڵكى به‌رده‌وام بن له خوَپێشاندان تاوه‌كوو هه‌موو داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت و نه‌چنه‌وه ماڵ !!!...نازانم له چ وڵاتێكى ئه‌ورِوپا حكومه‌ت ده‌توانێت لیستێكى داواكارى جه‌ماوه‌رى 60 خاڵى به‌شه‌وێك جێبه‌جێبكات ؟
به‌داخه‌وه یه‌كێك سیماكانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و پلانه دووژمنكارانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان به رِابه‌رایه‌تى چه‌ند نووسه‌ر و رِوَشنبیرێكى تلراوگه – كاركردنه له‌سه‌ر وشه‌و ناو و ده‌سته‌واژه‌ى ناشرین.. له‌كاتێكدا ئه‌و نووسه‌رانه , ئه‌و شاعیرانه نه‌ده‌بوا ئاوا ده‌ستوئه‌ژنوَ و بێده‌سه‌ڵات بن به‌رامبه‌ر مێژووى خوَیان و نیشتیمانه‌كه‌یاندا , ده‌بووایه قبووڵیان نه‌با به حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بلێن : ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتوَرى و به نیشتیمانى كوردانیان وتبا جه‌نگلستان و نه‌ده‌بووا بلێن له هه‌رێمى كوردستان هیچ نه‌كراوه و هیچ شتێكى مووقه‌ده‌س نییه و ده‌بێت ئه‌و وڵاته سه‌رتاسه‌ر برِووخىَ !!؟؟
دیاره یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانى خوَپێشانده‌رانى به‌رده‌رگاى سه‌را , مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندنه له حكومه‌ت و چاره‌سه‌رى سه‌رتاسه‌رى بێكارییه له هه‌رێمى كوردستاندا , لێره‌ش سه‌ركرده رِوَشنبیره‌كانى به‌رده‌رگاى سه‌را , ده‌یانه‌وێت بلێن كه ته‌نهاوته‌نها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسه له دوَزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بوَ هه‌موو میلله‌تى كورد !
له كاتێكدا ئه‌و به‌رِێزانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه ژیاون و ئه‌زموونیان هه‌یه باش ده‌زانن كه خه‌ڵك له ئه‌ورِوپا كاتێك زانكوَ و قوتابخانه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ن بوَ دوَزینه‌وه هه‌لى كار به‌چه‌ند گرووپێك لایانێك دابه‌ش ده‌بن :/
یه‌كه‌م : به‌شێكى كه‌م له‌و هاوڵاتیانه به‌گوێره‌ى حه‌زى خوَیان و پێویسى سنووردارى ئه‌و وڵاتانه ده‌چنه كه‌رتى حكومه‌ت
دووه‌م: به‌شێكى ئێجگار زوَرى خه‌ڵك له كه‌رتى تایبه‌ت كار ده‌دوَزنه‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش مووچه‌كانیان باشتره له كه‌رتى حكومه‌ت.
سێهه‌م: به‌شێكى كه‌میش كوَچ ده‌كه‌ن به‌هیواى كارى باش له وڵاتانى ئه‌مریكاو ئه‌ورِوپا و ئاسیا
چوواره‌م: به‌شێكى گه‌نج و خه‌ڵكانى ئه‌ورِوپاش ئه‌وه به‌حه‌ز و خواست و تایبه‌تمه‌ندى كه‌سایه‌تى خوَیان به‌بێكار و ئیش ده‌ژین , دیاره سیسته‌مى ده‌وڵه‌ت بوَ ماوه‌یه‌ك هاوكارى ماددیان ده‌كات
به‌داخه‌وه ئه‌و كوردانه‌ى تاراوگه نایانه‌وێت هه‌قیقه‌ت به هاوڵاتیانى شاره حه‌یاته‌كه‌ى خوَشیان بلێن وخه‌ریكى درووستكردنى وه‌همێكى دروَى گه‌وره‌ن و خوَڵ ده‌كه‌نه چاوى گه‌نجانى شارى سلێمانى و خه‌ریكى درووستكردنى جمهوریه‌تى ئه‌فڵاتوَنن له هه‌رێمى كوردستان و داواده‌كه‌ن كه حكومه‌ت برِووخىَ و خوَیان حكومه‌تێكى ته‌كنوَقرِات درووست بكه‌ن , من لێره‌دا پرسیار له‌و به‌رِێزانه ده‌كه‌م كه ته‌نها ناوى وڵاتێكم پێ بلێن كه حكومه‌تى ته‌كنوَقرِات حكوم بكات ؟
یان كاتێك قسه دێته سه‌ر سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان , ئه‌وان به پلانێكى دارِێژراو وه به‌درێژایى رِوَژ و شه‌ویان له‌كه‌ناڵه‌كانى رِاگه‌یاندنیان سووكایه‌تى به سه‌روَكایه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن , هێرشێكى نارِه‌وا ده‌كه‌نه سه‌ر جه‌نابى مه‌سعود بارزانى سه‌روَكى هه‌رێمى كوردستان . له‌كاتێكدا هه‌موو دوونیا و وڵاتانى زلهێز و هه‌موو میلله‌تى كورد له ئه‌ورِوپا و پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان , سه‌روَك بارزانیان وه‌كوو تاكه مه‌رِجه‌عى سیاسی ده‌ناسن و بوَ هه‌موو شتێك ده‌گه‌رِێنه‌وه لاى ئه‌و و ته‌نها ئه‌ویشه مه‌سه‌له‌كان یه‌كلایكردوَته‌وه وئاشتى به‌رقه‌راركردووه له ناوچه‌كه و له به‌غدا .
به‌درێژایى ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر رِوَژێك مه‌سه‌له‌یه‌كى سه‌یر مه‌ترِه‌ح ده‌كه‌ن, هه‌فته‌یه باس له ئاماده‌كردنى عه‌قدى –اجتیماعى/سیاسی ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان , له كاتێكدا عه‌قدى اجتیماعى پێویسته سه‌رتاسه‌رى كوَمه‌ڵگا رِێككه‌ون و هه‌موو میلله‌ت له رِاپرسییه‌كى گه‌وره‌دا برِیارى له‌سه‌ربدا , نه‌وه‌كوو یه‌ك دووهه‌زار كه‌س ,,, ئه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى میلله‌ته و خوَڵكردنه چاوى گه‌نجانى سلێمانییه .
لێره‌دا من داواكارم له هه‌ریه‌كه له به‌ختیار عه‌لى و ئاراس فه‌تاح و رِێبه‌رِى كوردایه‌تى فاروق رِه‌فیق و مه‌ریوان قانیع, كاتێك ده‌گه‌رِێنه‌وه ئه‌ورِوپا , به‌زمانى ئینگلیزى و هوَڵه‌ندى وئه‌ڵمانى رِاپوَرتێكى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر ئه‌و رِووداوانه‌ى كوردستان و بیرووبوَچوون و ده‌قاوده‌ق تێرِوانینى خوَیان بڵاوبكه‌نه‌وه و با خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه بزانن ئێوه چ به‌رنامه‌یه‌ك و چ عه‌قدێكى –اجتیماعیتان مه‌ترِه‌ح كردووه بوَ خه‌ڵكى وڵاتى خوَتان و چش ده‌نووسن بنووسن و گه‌رده‌نتان ئازابێت .
من دڵنیام ئه‌و به‌رِێزانه هه‌موویان ناتووان ئیداره‌ى گووندێكى وه‌كوو ( كوونه-فلووسه)یان بوَ ناكرێت و ئاشكراش بوو كه پێشنیارى ئه‌وه كرا نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن بوَ دیالوَگ له‌گه‌ڵ سه‌روَكایه‌تى هه‌رێم , ئه‌و به‌رِێزانه ئیفلاسى خوَیان رِاگه‌یاندن كه ناتوانن به‌رپرسیارییه‌تى هه‌ڵبگرن .
لێره‌دا گرینگه بوترێت , ئه‌و داواكارى و پێشنیارانه‌ى خه‌ڵكى سلێمانى گه‌یشتوونته حكومه‌ت و سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌جیددى كار بوَ جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت , وه چاره‌سه‌ریش بوَ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له‌وه‌داده‌بێت كه كار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌رِێگایه بكرێت كه جه‌ناى سه‌روَكى هه‌رێمى كوردستان له رِوَژى نه‌وروَز پێشكه‌شى جه‌ماوه‌رى كوردستانى كرد .
جێگاى خوَیه‌تى كه هه‌موو هێزو لایانه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بێن و به‌نییه‌تێكى باش سیاسه‌ت بكه‌ن و ئه‌و نه‌خشه رِێگایه‌ى سه‌روَكى هه‌رێم وه‌كوو به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى و دیالوَگى نیشتیمانى قه‌بوڵ بكه‌ن و بێن دابنیشن و مه‌سه‌له‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و باروودوَخه‌كه هێوربكرێته‌وه .
ده‌بێت بزانیین ده‌وڵه‌تى كوردى به یاسا و مه‌رِجه‌عێكى سیاسی دانا‌و خوَشه‌ویست و مه‌قبووڵ درووست ده‌بێت, مه‌قبوول و خوَشه‌ویست له‌لایان میلله‌تى كوردستان و لایانه بیانیه‌كان .وه له‌م باروودوَخه‌شدا , ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رنامه‌رِێژى هه‌بێت بوَ مه‌سه‌له‌ى په‌ره‌پێدانى ئابوورى و هه‌موولایه‌ك كاربكه‌ن بوَ له‌ناوبردنى رِوَتین و گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى له‌ناو كوَمه‌ڵگاى كوردستاندا .