ده‌بێ پره‌نسیپی دیموكراتی ببێته‌ پره‌نسیپ و دروشمی سه‌ره‌كی بوَ بنیادنانی دامه‌زراوه‌كان

ده‌بێ پره‌نسیپی دیموكراتی ببێته‌ پره‌نسیپ و دروشمی سه‌ره‌كی بوَ بنیادنانی دامه‌زراوه‌كان
له‌م پرسه‌ گرنگه‌دا ده‌بێ له‌سه‌ره‌تادا خودی موئه‌سه‌سات پێناسه‌ بكه‌ین، بێگومان موئه‌سه‌ساتیش ده‌كرێته‌ دوو به‌ش. هه‌ندێك له‌ دامه‌زراوه‌كان په‌یوه‌نداره‌ به‌ ده‌وڵه‌ت، به‌شه‌ی دووه‌میش له‌ ده‌مه‌زراوه‌كان په‌یوه‌نداره‌ به‌ كوَمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. به‌ هه‌ردوو دامه‌زراوه‌كه‌ خودی كوَمه‌لگا پێكدێنن، واته‌ دامه‌زراوه‌كانی كوَمه‌لگای مه‌ده‌نی وده‌وڵه‌ت به‌ هه‌ردووكیانه‌وه‌ سسته‌می سیاسی و یاسایی و كوَمه‌ڵایه‌تی له‌و ده‌وڵه‌ته‌ پێك ده‌هێنن.
ده‌مه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوَ ئه‌وه‌ی كارا و به‌رهه‌مهێن بێت ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌رمی ده‌وڵه‌تی یاسا دابمه‌زرێت واته‌ ناكرێت باسی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ بكه‌ین، بوَیه‌ ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ژێر سایه‌ی مه‌فهومی ده‌وڵه‌تی یاسا دابنلرێت، بوَیه‌ ده‌بێ بزانین ده‌وڵه‌تی یاسا چییه‌ و پێداویستیه‌كانیشی چییه‌، به‌كورتی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حاكم و مه‌حكوم هه‌ردووكیان ملكه‌چی یاسا بن، نابێت كه‌س خوَی له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسا ببینێت، هه‌ر بوَیه‌ ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ده‌وڵه‌تیش كه‌ داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر خودی ئه‌و مه‌فهومه‌ بێت كه‌ حاكم و مه‌حكوم كه‌ گرێدراوی یه‌كترن له‌ رِێگای گرێبه‌ستێكی كوَمه‌ڵایه‌تی به‌ یه‌كه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ ناو چوارچیوه‌ی ئه‌و سسته‌می كه‌ ده‌بێ هه‌ردووكیان ملكه‌چی یاسابن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناچنه‌ ناو چوار چیوه‌یه‌كی یاسایی ، بوَیه‌ له‌ وكاته‌دا یاسا ته‌نیا بوَ هاووڵاتیه‌، نه‌ك بوَ ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها له‌ پاڵ ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ مه‌فهومێكی تر دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌بێ پره‌نسیپی دیموكراتی ببێته‌ پره‌نسیپ و دروشمی سه‌ره‌كی بوَ بنیادنانی دامه‌زراوه‌كان، لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ چه‌ند خاڵێكی به‌هێز و بنچینه‌ی گه‌وره‌ كه‌ ده‌بێ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دابمه‌زرێن ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ دامه‌زراوه‌كان یاسایی بن و له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ دامه‌زرابن.
دووه‌م ده‌بێ دامه‌زراوه‌كان دیموكراسی بن، مه‌به‌ست له‌ دیموكراسی بوونه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ دامه‌زراوه‌كان له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و سسته‌مه‌ دیموكراسیه‌ دابن كه‌ گه‌ل باورِیان پێیان هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ل باورِی دامه‌زراوه‌یه‌ك نه‌بوو ناتوانین بلێن ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌ته‌.
سێیه‌م خاڵ و بنچینه‌ له‌ سیما به‌هێز و گه‌وره‌ به‌رچاوه‌كان له‌ ده‌مه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ زوَرترین داواكاری و پێداویستی كوَمه‌لگا جێبه‌جێ بكات، واته‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ خزمه‌تكاری كوَمه‌لگا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان له‌ گه‌له‌وه‌ بوَ گه‌له‌.
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی كوَمه‌لگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌عبیر له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی كوَمه‌لگا ده‌كات و كه‌نالێكی په‌یوه‌ندی رِوَژانه‌ی نێوان تاك و ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ وا ده‌كات په‌یوه‌ندی نێوان حاكم و مه‌حكوم په‌یوه‌ندیه‌كی قه‌تیس و پچرِاو نه‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وا ده‌كات په‌یوه‌ندیه‌كی توَكمه‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی كوَمه‌لگای مه‌ده‌نی هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵت چاودێر بێت، تاوه‌كو لادان رِوونه‌دا و چاكسازی به‌رده‌وام بێت. له‌ لایه‌كی تر كوَمه‌لگای مه‌ده‌نی هه‌وڵده‌دات ببێته‌ كه‌نالێكی گفتوگوَكار له‌نێوان چین و توێژه‌كانی كوَمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ دامه‌زراكانی ده‌وڵه‌وت، كوَمه‌ڵكای مه‌ده‌نی رِێگا و فاكته‌رێكه‌ بوَ په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كان له‌سه‌ر سسته‌می مه‌ده‌نیه‌ت، واته‌ له‌م رِێگایه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانی كوَمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌توانین تاكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌ده‌نیه‌ت و رِێزگرتن و لێبورده‌ی و پێكه‌وه‌ژیان و ئینتیمابوون بوَ نیشتمان په‌روه‌رده‌ بكرێن.
هه‌روه‌ها سسته‌می دیموكراسی خوَی بنیادنراوه‌ له‌سه‌ر جیاوازی، واته‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موومان یه‌ك بیركردنه‌وه‌مان هه‌بێت ئه‌وه‌ ناتوانین بڵین سسته‌مێكی دیموكراسی هه‌یه‌، له‌ بنه‌رِه‌تدا سسته‌می دیموكراسی هاتووه‌ جیاوازیه‌كان رِێك بخات، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی له‌ ناو كوَمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ خزمه‌تی كوَمه‌ڵگاكه‌ و ده‌وڵه‌ت دابێت، واته‌ جیاوازیه‌كان ده‌بێ بنیادنه‌ر بێت نه‌ك رووخێنه‌ر و ببێته‌ فاكته‌رێك بوَ بنیادنان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ یه‌كترمان قبول بێت، له‌ لایه‌كی تر ئه‌و جیاوازیانه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی كوَبكه‌یته‌وه‌ پی ده‌لێن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هاوكات هه‌موو حكومه‌تێك و ده‌وڵه‌تێك كه‌ هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌نێت و سه‌ركوت و ده‌بێت له‌و كاته‌دا ئه‌زمه‌یه‌كی تووش ده‌بێت، واته‌ سه‌ركه‌وتن ئه‌زمه‌ دروست ده‌كات. بوَ؟ ئه‌وه‌ مه‌بده‌ئیكه‌ هه‌موو كاتێك باوه‌، له‌وكاته‌ی حكومه‌ت سه‌رده‌كه‌ویت و هه‌نگاو یه‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌نێت تاكه‌كان تێرِوانینیان له‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌ت ده‌گوَرِیت و ده‌یانه‌وێت خوَشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاری زیاتر بێت، بوَیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان بوَپێشه‌وه‌ داواكاری و پێداویستی تاك ره‌چاو و جێبه‌جێ بكات .
هاوكات بوَ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان پێویستمان به‌ سێ، چوار مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ ، یه‌كه‌م ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌ ناو ده‌ستوو دا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین بوَ ئه‌وه‌ی هه‌موومان ملكه‌چی بین و كه‌س نه‌توانێ گه‌مه‌ی پێ بكات ، دووه‌م بوَ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت، سێیه‌م پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌ خزمه‌تی كوَمه‌ڵگاوه‌ به‌كاربێنین بوَ ئه‌وه‌ی كوَمه‌ڵگا زیاتر هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان هی ئه‌ون هه‌ر ده‌بیچت ئه‌ویش بیپارێزیت ، واته‌ ئینتیما مه‌رجێكی گرنگی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌ و له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌ركی رِوَشنبیر ده‌رده‌كه‌وێت و وته‌یه‌كی كوَن كوَشیوس هه‌یه‌ كه‌ به‌ قوتابیه‌كانی ده‌لێت حكومه‌ت پێویستی به‌ سێ شت هه‌یه‌ بوَ ئه‌وه‌ی بمینێته‌وه‌ ( چه‌ك، نان، متمانه‌)، له‌كاتیك قوتابیه‌كان لێیان پرسیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت واز له‌ یه‌كێك له‌مانه‌ بێنێت كامه‌یه‌، ده‌لێت چه‌ك و ئه‌گه‌ر واز له‌دوو له‌مانه‌ بێنێت ئه‌وه‌ نان و چه‌كه‌ ، به‌ڵام حكومه‌ت به‌بێ متمانه‌ نابێت ، بوَیه‌ له‌و كاته‌شدا روَژنبیران كه‌نالێكن بوَ ئه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ نیچوان تاك و حكومه‌ت دروست بكه‌ن و روَشنبیر ئه‌ركی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ببێته‌ پردی دروستكردنی متمانه‌ له‌ نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات دا و هه‌وڵبدات كوَمه‌ڵگا نه‌رم و نیان بیچت و دوور له‌ هه‌موو توندوتیژیه‌كی بن و جیاوازیه‌كانی یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین، هاوكات روَشنبیر رِوَلێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ده‌ست نیشانكردنی كه‌موكورِی و برینه‌كان و چاره‌سه‌ریشی له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان و پێشكه‌ش بكات.
Top