خۆنیشاندان به‌واتای به‌ده‌ستهێنانی ماف ،ئه‌گه‌ر بزانرێت ئه‌و مافه تاج ڕاده‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێساکانی ده‌وڵه‌ته ،مافی خۆنیشاندان ئه‌و کاته‌ی که شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی به‌رپابوو به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌نێوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا سه‌ری هه‌ڵدا به‌واتایه‌کی دیکه بڵێین له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆنیشاندان بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌میلله‌ت و کۆمه‌ڵگا زیاتر هۆشیاری به‌خۆیانه‌وه ببینن .. ئێمه له‌گه‌ڵ خۆنیشاندان مێژوویه کمان هه‌یه که‌شایانی باسکردن بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵ بوونی شۆڕش له‌گه‌ڵ تاك و که‌سی کورد ،به‌تایبه‌تی دوای هۆشیاربوونه‌و تێگه‌یشتنمان له‌وه‌ی له‌ده‌وڵه‌ت بێ به‌ش کراین ،ئینجا به‌رپابوونی شۆڕش له‌لایه‌ك و وویستی جه‌ماوه‌ریش له‌شه‌قام له‌لایه‌کی دیکه‌وه بوونه وێستگه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی خێرابوون بێته ئاراوه له‌به‌ده‌ستهێنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ میلله‌تی کورد.. ووڵاتانی عه‌ره‌بی که خاوه‌ن زیاتر له بیست ده‌وڵه‌تن ،به‌ڵام له‌شێوه‌ی حوکمڕانی ده‌تووانرێت بگووترێ به‌وه‌ی میلله‌تی عه‌ره‌ب وه‌ك زه‌لیل له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ناڵێنن ،ئه‌مه‌شیان له‌م میانه‌دا ده‌بینین به‌وه‌ی عه‌ره‌ب مێژوویه‌کی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌و چاوسوورکردنه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌م مێژووه بۆ سه‌رده‌مانێك له 1500 ساڵ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه..عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2011 هه‌ستیان به که‌م و کووڕی خۆیان کرد و توونس وه‌ك یه‌که‌م وێستگه ده‌ستی دایه خۆنیشاندان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتاتی زێن ئه‌لعابدین بن ئه‌لعه‌لی و لێی سه‌رکه‌وتوبوون ، دوای ئه‌مه‌ش میسرییه‌کان ده‌ستیاندایه خۆنیشاندان وئه‌وانیش تووانیان سیسته‌می حوکمڕانی بگۆڕن و حوسنی موباڕه‌ك ناچار پایته‌ختی بۆ شارێکی تر جێهێشت ، دوای به‌دوای ئه‌مانه له یه‌مه‌ن و لیبیا و سووریا و جه‌زائیر هاوڵاتیان خۆیان خزانده سه‌ر شه‌قام و تائێستاش به‌ه‌رده‌وامن .. له باشووری کوردستان و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م که ناگاته 5 ده‌ر سه‌د وه‌ك لاسایی کردنه‌وه‌یه‌ك و بێ گوێدان به‌پرنسیپه‌کانی خۆنیشاندان هه‌ندێك که‌س وگرووپ له‌م لاو له‌ولا ده‌ستیانداوه‌ته خۆنیشاندان ،که‌له‌نێو شه‌قام و ماڵی کوردی بۆته جێگای ناڕه‌زایی جۆراوجۆر ئه‌مه‌شیان به‌هۆکاری جیاجیا له‌وانه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و گووزاری خه‌ڵك ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌ڕێك له‌ڕێپێوان و خۆنیشاندانه‌کانی سه‌رده‌م بده‌ین ده‌بینین خۆنیشاندان یاسایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له‌زۆر شووێنی ئه‌م جیهانه‌دا به‌تایبه‌تی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ئه‌وه مۆڵه‌ت وه‌رگرتن وه‌ك کارێکی سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت .. ووڵاتانی ئه‌وروپی که‌به‌پێشه‌نگی پێشکه‌وتنی ئێستای جیهان دادنرێن ئه‌وه خۆنیشاندان بریتیه له‌چه‌ندین یاسا و ئه‌گه‌ر نه‌تووانرێت ئه‌م یاسایانه جێ به‌جێ بکرێت هیچ گرووپ و لایه‌نێك بۆیان نییه بڕژێنه سه‌رشه‌قام و دواتر بکه‌نه خۆنیشاندان ، به‌کارهێنانی به‌رد و ئامێری به‌زیان له‌ئه‌وروپا دووچاری یاسایه‌کی تووند ده‌کرێت سزاکان ده‌گه‌نه زیندان یان دارایی و لایه‌نی به‌رپرسی خۆنیشاندان به‌هه‌مان شێوه سزای یه‌که‌می حاڵه‌ته نه‌شازه‌که‌ی پێ ده‌بڕێت!.ئه‌وه‌ی ئێستا دیمه‌نه‌کانی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌شازه ببینێت که له‌شوێنێکی دیاریکراوی شارێکی کوردستان ڕووده‌دات هیچ پرنسیپێکی خۆنیشاندان ناگرێته‌وه ،به‌ڵکو خاڵێکی نیگه‌تیڤی سه‌رده‌مه‌و جگه له‌لاسایی کردنه‌وه هیچ ئامانجێکی ئه‌وتۆی لی به‌دی ناکرێت ،چونکه حاڵی حازر کورد زۆر له‌وه هۆشیارترن ده‌سته‌کانی ده‌ره‌کی پێیان بگات وئه‌و باره دیمۆکراتییه‌ی له‌کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێت پرنسیپێکی ڕاستگۆیانه‌یه‌و کورد شانازی پێوه ده‌کات و لاساییکردنه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی سترانبێژێك نه‌زانێت ئاواز پێکبێهنێت و سترانی یه‌کێکی تر بۆخۆی بچڕێت وایه.