ده‌ستهه‌ڵگرن له بینه‌قاقای سلێمانی
April 5, 2011
وتار و بیروڕا
سلێمانی به درێژایی مێژووی هه‌ڵوێستی نه‌به‌ردانه‌ی نواندووه.
کاتێک عێراقی نوێ له سه‌ربنچینه‌ی مرده‌ڵانی پیاوه نه‌خۆشه‌که دامه‌زرا ، ئه‌م سلێمانیه به ده‌نگێکی پڕ گه‌رووی هاواری کرد و وتی نا بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی عه‌ره‌بی ، نا بۆ دامه‌زراندنی فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م به شای عێراق ، به‌ڵێ بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م مادانه‌ی که له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا هاتوون و دان به مافی کورد ده‌دات و هه‌قی کورد ده‌سه‌ڵمێنێت له دروستکردنی ده‌وڵه‌تی خۆی .
که شیخ مه‌حمودی مه‌لیک حکومه‌ته‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، سلێمانی به پیاو و ژنییه‌وه بوون به پاڵپشتی پۆڵایینی.
کاتێک رژێمی پاشایه‌تی به یارمه‌تی هێزی ئاسمانی به‌ریتانی هه‌ڵمه‌تیان دژ به شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌کانی بارزانیان ده‌ستپێکرد شاری سلێمانی پێشوازییه‌کی گه‌رمییان له بارزانی نه‌مرد کرد وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره و بوون به هاوکاریکه‌ری بۆ دیسان هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش .
له شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌میشه‌خه‌ڵکی سلێمانی له ریزی پێشه‌وه‌ی شۆڕش بوون و هه‌زاران لاوی ئه‌م شاره به خوێن باجی خه‌باتیان دا .
کاتێک چه‌ند وڵاتێکی دونیا پلانی رێککه‌وتننامه‌ی به‌دناوی جه‌زایران مۆر کرد دژ به نه‌ته‌وی کورد ، خه‌ڵکی شاری سلێمانی و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان ته‌نانه‌ت بواری ئه‌وه‌یان به دوژمنان نه‌دا که هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌ڵمژن و ده‌ستبهێننه سه‌ر دڵیان، پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان له لووتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ڕواند و ئاڵای شۆڕ‌شیان هه‌ڵکرد .
له ڕاپه‌ریندا له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بوون به گیانێک له دوو جه‌سته‌دا و باستیلی تاوانه‌کانی به‌عسیان خاپوور کرد .
به‌و جۆره سلێمانی له هه‌مو وێستگه‌یه‌کی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا له ریزی پێشه‌وه خۆی بینیوه‌ته‌وه ،
مه‌خابن . هه‌زار جار مه‌خابن ، ئێستا که کوردستان پێده‌نێت به بیست ساڵی حوکمی خۆیی ده‌بوو دڵسۆزانی سلێمانی و کوردستان ئاره‌قی ماندوونه‌بوونی بسڕنه‌وه و گه‌شه‌ی پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌کێک له شاره زیندووه‌کانی دونیا، که‌سانێک له پێناو به‌رژه‌وه‌نی ته‌سکی که‌سایه‌تی و حیزبایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و کوتله‌چێتی کوده‌تایان کردووه‌ته سه‌ر هه‌موو جوانییه‌کانی سلێمانی ، شارێک که پایته‌ختی رۆشبیری بوو به پێی کوده‌تای کۆلکه نووسه‌ره‌کان بوو به شاری ئینشا نووسین و هوتافکێشان و خوتبه‌ی بێبنه‌ما که رێگه‌یه‌که بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن .شارێک که مه‌ڵبه‌ندی کوردایه‌تی بوو ئێستا بۆنی په‌راوێزی لێده‌کرێت بۆ ئایدلۆژیا نامۆکان ، شارێک که به کۆتری سپی ئاشتی ناوبانگی ده‌رکردبوو ئێستا بووه‌ته سه‌نته‌ری پلانکێشان بۆ پرۆژه‌یه‌کی پڕمه‌ترسیدار که دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لێده‌چۆرێت ، شارێک که له ئاستی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌میشه یه‌کریز و یه‌کده‌نگ و هاو هه‌ڵوێستبوون ، ئێستا ورده ورده خه‌ریکه دابه‌ش ده‌بێته چه‌ند گروپ و تاخمێک که هه‌ر تاخمه و ئامانجی خۆی هه‌یه و له ئامانجی هیچیان جێگه‌ی به‌رژه‌ندی شار و وڵاتی تێدا نابێته‌وه . ئێدی داخ هه‌یه له‌مه گه‌وره‌تی و مه‌ترسیدارتر .
ئه‌مرۆ ڕاستییه‌ک هه‌یه که که‌س ناتوانی خۆی لێ گێل بکات ئه‌وه‌ش ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵییه ، ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌ش له هه‌مو ڤایرۆسه‌کان ناشرینتر و ڕیسواتر و مه‌ترسیدارتره م بۆیه ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌ست سه‌ری پان بکه‌ینه‌وه، له ئاستی هه‌رچیدا دوو به‌ره‌و وسێبه‌ره بین ده‌بێت له ئاستی گه‌نده‌ڵیدا یه‌کبه‌ره و یه‌ک ده‌ست بین ، ئه‌گینا گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌و گۆلکاوه پڕنه‌خۆشییه‌مان ده‌بات که خۆی حه‌زی لێیه .
سیاسه‌تمه‌داره‌کان هه‌رچه‌نده بیانه‌وێ فرتوفێڵه‌کانیان به تۆکمه‌یی ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مرۆ له ریزی گه‌له‌که‌مان ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سی وریا و هۆشمه‌ند هه‌یه که ده‌توانن دیواره‌کانیان بکه‌ن به شووشه‌ی شه‌فاف و پلانه‌کانیان ئاشکرا بکه‌ن ، بۆیه چاکرتین رێگا رێگای گه‌له، گه‌ل خزمه‌تگوزاری ده‌وێ، گه‌ل پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و کشتوکاڵی ده‌وێ، گه‌ل سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانی گوونده‌کانی ده‌وێ ، گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری و ده‌ستپاکی ده‌وێ ، گه‌ڵ ده‌یه‌وێ و ده‌یه‌وێ و پارته‌کان له گه‌وره تا بچووکیان دوورن له ئامنجه‌کانی گه‌ل، جا بۆ نه‌گبه‌تی هه‌مو ئه‌و حیزبانه خۆی به به‌ره‌ی گه‌ل ده‌زانن و گه‌لیش هه‌موویانی خوێندوه‌ته‌وه ، ده‌زانێ کامیان تا چه‌ند ڕاست ده‌که‌ن و کامیان ویسته‌کانی گه‌ل ده‌کاته پردی په‌رینه‌وه .
گرنگ ، سلێمانی ده‌ناڵێنێت ، کاتێکیش ویستی داواکاریه‌کانی یه‌کخات چه‌ند لایه‌نێکی سیاسی ئه‌وه‌شیان بۆ قازانجی خۆیان قۆرخ کرد ، ده‌سا ده‌ستهه‌ڵگرن له بینه‌قاقای شاره‌که‌م با له‌وه زیاتر دوانه‌که‌وێت .