هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌حزبی كردنى فه‌توا...بەشی یەكەم

هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌حزبی كردنى فه‌توا...بەشی یەكەم
له‌سه‌رده‌مى ئیمرۆماندا ئه‌وه‌ى زۆره‌ فه‌تواو قسه‌ كردنه‌ به‌ناوى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك توانى ئایه‌تێك و دوو حه‌دیس بخوێنێته‌وه‌، ئیتر خۆی به‌ موفتى ده‌زانێ و رِاست و چه‌پ ئه‌یداته‌ به‌ر، خوا هه‌ڵناگرێ له‌ فه‌توا دانیشدا ئه‌وه‌نده‌ بوێرن له‌ هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه‌، به‌ مه‌رجێك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبی و تایبه‌تیه‌كانیان بكات، ئه‌وه‌ى دوێنىَ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ بوو، ئه‌مرۆ جیهاده‌و ده‌رگاى به‌هه‌شتت بۆ ده‌خاته‌ سه‌ر پشت. هه‌ر كادیرێك به‌ حه‌زو ئاره‌زووى مه‌كته‌به‌ سیاسیه‌كه‌ی، دێت ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ شی ده‌كاته‌وه‌، به‌بێ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ رِاو شرۆڤه‌ى زانایان و شاره‌زایانى قورئان و سوننه‌تى رِاست و رِه‌وانى پێغه‌مبه‌ر[g] ، بێ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ چى به‌دواى خۆیدا دێنێت.
گومانى تێدا نییه‌ هیچ تاوانێك له‌وه‌ گه‌وره‌تر نییه‌ خواو پێغه‌مبه‌رو دینى كۆمه‌ڵگا بكرێنه‌ پردێك بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات و مه‌رامى سیاسی. چه‌واشه‌ كردنى كۆمه‌ڵگاش به‌ناوى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌ ده‌رحه‌ق به‌ خواو پێغه‌مبه‌رو كۆمه‌ڵگا، ئه‌وانه‌ى به‌م كاره‌ش هه‌ڵده‌ستن برِوایان به‌خۆ نییه‌و هیچیان نییه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگاى بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ناوى شتێكه‌وه‌ دێنه‌ گۆرِه‌پان كه‌ خه‌ڵك جورئه‌ت نه‌كات رِووبه‌رِوویان ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌رِى بێ هێزى و لاوازیه‌و نیشانه‌ى سفر هێنانیانه‌ له‌ چاكسازى و پێشكه‌وتن و دابین كردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ كۆمه‌ڵگا.
وه‌سیه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا [g] بۆ سه‌حابه‌ به‌رێزه‌كان له‌كاتى ناردنیان بۆ به‌ره‌كانى جه‌نگ و رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دووژمندا ئه‌وه‌بوو:(وإژا حاێرت ڕهل حێن فڕرادوك ڕن تجعل لهم ژمه‌ الله، وژمه‌ نبیه، فلا تجعل لهم ژمه‌ الله، ولا ژمه‌ نبیه، ولكن اجعل لهم ژمتك وژمه‌ ڕێحابك، فإنكم ڕن تخفروا ژممكم وژمم ڕێحابكم ڕهون من ڕن تخفروا ژمه‌ الله وژمه‌ رسوله، وإژا حاێرت ڕهل حێن فڕرادوك ڕن تنزلهم على حكم الله، فلا تنزلهم على حكم الله، ولكن ڕنزلهم على حكمك، فإنك لا تدری ڕتێیب حكم الله فیهم ڕم لا..) رواه‌ مسلم
واته‌: ئه‌گه‌ر دووژمنت گه‌مارۆداو ئه‌وان به‌ختى و خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ویست، هه‌رگیز به‌ختى خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێ مه‌ده‌، به‌ڵكو به‌ختى خۆت و هاورِێكانت بده‌رێ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ختى خۆتان بشكێنن، گوناهه‌كه‌ى زۆر سووكتره‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌ختى خواو پێغه‌مبه‌ر بشكێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان له‌سه‌ر حوكم و برِیارى خوا خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن، ئه‌وا به‌ڵێنى حوكمى خوایان پێ مه‌ده‌، به‌ڵكو به‌ڵێنى حوكمى خۆتیان بده‌رێ، چونكه‌ تۆ نازانى له‌ برِیاردان به‌ناوى خواوه‌، هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ى یانیش دروست برِیار ده‌ده‌ى..).
كه‌چى هه‌ندێ له‌ كادیرانى پارته‌ ئیسلامیه‌كان به‌ شێوه‌یێك قسه‌و لێدوانه‌كانیان به‌ناوى خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ ئه‌كه‌ن ، وه‌ك ئه‌وه‌ى تاكه‌ نوێنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى خواو پێغه‌مبه‌ر بن و جگه‌ له‌خۆیان لاده‌رو پیاوى ده‌سه‌ڵات بن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ومامۆستا به‌رێزانه‌ى كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون، به‌ نه‌فه‌سێكى ئه‌وه‌نده‌ حزبیانه‌ ده‌دوێن، هیچ مامۆستایێكى ئایینى كه‌ به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ پیاوى ده‌سه‌ڵاته‌، به‌و رِه‌هاییه‌ مافى قسه‌كردن به‌خۆی نادات، هه‌ر ئه‌مه‌ش زیاتر بووه‌ هۆى نووسینى ئه‌م وتاره‌.
سه‌ره‌تا به‌ پێویستى ده‌زانم ئه‌وه‌ رِوون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستم له‌م نووسینه‌، به‌هیچ شێوه‌یێك به‌رگرى كردن نییه‌ له‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ى كه‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و رِازى كردنى هیچ حزب و لایه‌نێكیشم نییه‌، پشتگیری ته‌واویش له‌ داواو داخوازیه‌ رِه‌واكانى خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌م به‌ مه‌رجێ له‌ سنوورى شه‌رع و لۆژیك ده‌رنه‌چن و، دووژمن بۆ مه‌به‌ستى خۆی به‌كاریان نه‌هێنێ، رِۆژێك له‌ رِۆژانیش پیشه‌ى خۆم وه‌كو مامۆستایێكى ئایینى نه‌خستۆته‌ خزمه‌تى ئه‌و حزب یان ئه‌و لایه‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكیش له‌م كوردستانه‌ سووكایه‌تى به‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلام یاخود مامۆستایانى ئایینى كرابێت، ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م نه‌بووبم له‌ به‌گژدا چوونیدا، ئه‌وا كه‌سی ئه‌خیر نه‌بووم، ئه‌وه‌ى بۆ نووسین و وتاره‌كانیشم بگه‌رِێته‌وه‌ ئه‌م رِاستیه‌ى بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. لێره‌شدا رِووى وتاره‌كه‌م ته‌نیا بۆ به‌رپرس و ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ برِیار به‌ده‌ستن و حه‌ق به‌خۆیان ئه‌ده‌ن ئایینى كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى حزبی و ده‌سكه‌وتى سیاسى به‌كار بێنن، نه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ به‌ هه‌ستێكى ته‌واو ئایین په‌روه‌رانه‌ له‌گه‌ڵیاندان، چونكه‌ زۆرێك له‌وانه‌ى كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یانناسم و په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و، ئه‌ندام و لایه‌نگرى یه‌كێك له‌و حزبانه‌ن، به‌رِاستى نموونه‌ى ئه‌خلاق و خۆپارێزین و، هه‌رگیز ئه‌و حه‌قه‌ به‌خۆم ناده‌م گومان له‌ ئایین په‌روه‌رى و ده‌ستپاكیاندا بكه‌م، به‌ڵام بوونى ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌نێو ریزه‌كانیاندا، نابێته‌ پاساو بۆ چاوپۆشی كردن له‌و فه‌توایانه‌ى كه‌ به‌ نه‌فه‌سێكى ته‌واو حزبیانه‌وه‌ ده‌درێن، چونكه‌ بێده‌نگی لێكردن ماناو نیشانه‌ى رِه‌زامه‌ندیه‌، بۆیه‌ به‌ ئه‌ركى خۆمانى ده‌زانین خه‌ڵكى كوردستان له‌و چه‌واشه‌كاریانه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ستى دیندارى و خوا په‌رستیان لایه‌و به‌رِاستى دڵسۆزى ئایینى پیرۆزى ئیسلامن، ئه‌بێت به‌ سنگێكى فراوانه‌وه‌ ئه‌و رِه‌خنانه‌مان لێ قه‌بوڵ بكه‌ن و كار له‌سه‌ر رِاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن، نه‌ك به‌چاوى ناحه‌زو پیاوى ده‌سه‌ڵات سه‌یرى رِه‌خنه‌كانمان بكه‌ن. ئێمه‌ له‌رِابردوودا، به‌تایبه‌تى له‌ شه‌رِى ناوخۆدا ئه‌نجامه‌ ترسناكه‌كانى به‌حزبی كردنى فه‌توامان بینیوه‌و، ده‌زانین ئه‌و جۆره‌ فه‌توایانه‌ كۆمه‌ڵگاى كوردستانى دووچارى چ كاره‌ساتێكى جه‌رگبرِ ده‌كه‌ن و، به‌ره‌و چ ئاقارێكى نه‌ویستراو رِاپێچى ده‌كه‌ن. جا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان ئه‌زموون دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین خه‌ڵكى كوردستان له‌ نادروستى ئه‌و جۆره‌ خواپه‌رستى و فه‌توایانه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ مه‌رامى سیاسی و به‌ تقلیدو چاولێكه‌رى هه‌ندێ وڵاتى عه‌ره‌بی له‌كوردستان پیاده‌ ده‌كرێت.
یه‌كه‌م جار با بگه‌رِێینه‌وه‌ بۆ قورئانى پیرۆزو بزانین خواى گه‌وره‌ چۆن سه‌رزه‌نشتى ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌بێ زانست و، بۆ مه‌رامى تایبه‌تى خۆیان ، وتارو قسه‌كانیان به‌ناوى خواوه‌ ئاراسته‌ ئه‌كه‌ن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ ێا ڕَیُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِی الْڕَرْچِ حَڵالًا گَیِّبًا وَڵا تَتَّبِعُوا خُگُوَاتِ الشَّیْگَانِ إِنَّهُ ڵكُمْ عَدُوٌّ مُبِینٌ ، إِنَّمَا ێڕْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَڕَنْ تَقُولُوا عَڵى اللَّهِ مَا ڵا تَعْڵمُونَ] البقره‌ 169- 168.
واته‌: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌: له‌ رزق ‏و رۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن و، شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه‌ گومانى تێدا نییه‌ ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌. بێگومان ئه‌و شه‌یتانه‌ هه‌ر فه‌رمان به‌ خراپه‌ ‏و گوناهو تاوان ده‌كات و هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه‌، بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه‌ سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌).
له‌ ئایه‌تێكى تردا خواى گه‌وره‌ نه‌ك هه‌ر سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات، به‌ڵكو قسه‌كردن به‌ناوى خواوه‌ به‌بێ زانست، له‌گه‌ڵ شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره‌ به‌راوردى ده‌كات، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّێ الْفَوَاحِشَ مَا ڤَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَگَنَ وَالْإِپْمَ وَالْبَغْێ بِغَیْرِ الْحَقِّ وَڕَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا ڵمْ یُنَزِّلْ بِهِ سُلْگَانًا وَڕَنْ تَقُولُوا عَڵى اللَّهِ مَا ڵا تَعْڵمُونَ] الڕعراف 33.
واته‌: پێیان بڵێ: به‌رِاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌ حه‌رامی كردووه‌ چ ئه‌وانه‌ی ئاشكران ... هه‌روه‌ها حه‌رامی كردووه‌ له‌ خۆتانه‌وه‌ به‌ناوی خواوه‌، دوور له‌ هه‌موو زانیاری ‏و زانستێك قسه‌ بكه‌ن.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: قسه‌ كردن به‌ناوى خواوه‌ به‌بێ زانست، له‌ گه‌وره‌ترین حه‌رامه‌كانه‌ و گوناهه‌كه‌شی له‌هه‌موو گوناهێكى تر گه‌وره‌تره‌.
ئه‌ى ئه‌گه‌ر بزانرێ و به‌ ئه‌نقه‌ست درۆ به‌ده‌م خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بكرێت ؟ ئه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا [g] ده‌فه‌رموێت: (من كژب علی متعمدا، فلیتبوڕ مقعده من النار) رواه مسلم.
واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌ ئه‌نقه‌ست درۆ به‌زارى منه‌وه‌ بكات، با جێگه‌ى خۆى له‌ دۆزه‌خ خۆش بكات.
بۆیه‌ سه‌حابه‌و پێشینانمان كاتێك پرسیارێكیان لێده‌كرا، تا ناچار نه‌ده‌بوون، وه‌ڵامیان نه‌ده‌دایه‌وه‌، (عبدالرحمن بن ڕبی لیلى) ده‌ڵێت: (سه‌دو بیست كه‌سم له‌ ئه‌نساره‌كان بینى كه‌ هه‌موویان سه‌حابه‌ى پێغه‌مبه‌ر بوون، كاتێك پرسیارێك ئاراسته‌ى یه‌كێكیان ده‌كرا، ئه‌و بۆلاى ئه‌وى ترى ده‌نارد، تا ده‌گه‌یشته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ یه‌كه‌م جار پرسیاره‌كه‌ى لێكراوه‌.
ئیمام (ڕبو حنیفه‌) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌ڵێت:( ئه‌گه‌ر ترسم له‌ خواى گه‌وره‌ نه‌بوایه‌ كه‌ زانست ده‌فه‌وتێ، هه‌رگیز فه‌توام نه‌ئه‌دا، خۆشیه‌كه‌ بۆ خۆیان بێت و ئۆباڵه‌كه‌شى به‌ ئه‌ستۆی من!).
هه‌روه‌ها ئیمامى (مالیك) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت: (هه‌ركه‌سێك بیه‌وىَ وه‌ڵامى پرسیارێك بداته‌وه‌، پێویسته‌ به‌ر له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌، خۆى له‌به‌رده‌م به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م دابنێت و بزانێت چۆن رِزگارى ده‌بێت، ئه‌وجا وه‌ڵام بداته‌وه‌).
(عبدالرحمن ابن مهدى) بۆمانى ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌ : ( كابرایێك سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌یێك پرسیارى له‌ ئیمام (مالك بن ڕنس) كرد، ئه‌ویش گووتى: نازانم، كابرا به‌سه‌ر سورِمانه‌وه‌ گووتى: ئه‌ى (ڕبا عبدالله) چۆن ده‌ڵێی نازانم ؟ ئیمام مالیك گووتى: به‌ڵێ نازانم، به‌وانه‌ى دواى خۆشت بڵێ كه‌ من نازانم.
ئیمامى شافعیش به‌هه‌مان شێوه‌، جارێكیان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تێك پرسیارێكى لێكرا _ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت_ به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگى لێكردو هیچ وه‌ڵامێكى نه‌دایه‌وه‌، كاتێكیش سه‌باره‌ت به‌و بێده‌نگ بوونه‌ پرسیارى لێكرا، گووتى: تاوه‌كو بۆم رِوون نه‌بێته‌وه‌، ئاخۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌م خێرتره‌ یان بێده‌نگ بوونم، وه‌ڵام ناده‌مه‌وه‌.
هه‌روه‌ها (ئه‌سره‌م) ده‌ڵێت: زۆرجار گوێم له‌ ئیمام (ڕحمد بن حنبل) ده‌بوو _ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت_ ده‌یگووت: نازانم.
سه‌حابه‌و زانایان و شاره‌زایانى پێشینان به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ فه‌توادا كردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌جیهانى ئیسلامیدا موفتى ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوون، ئه‌وه‌نده‌ فه‌تواى دژ به‌یه‌ك ده‌درێت، خه‌ڵكى ئاسایی سه‌رى لێ شێواوه‌و، نازانێت به‌قسه‌ى كامیان بكات، له‌جیهانى عه‌ره‌بیدا به‌و موفتیانه‌ ده‌گوترێت: (مفتی الفچائیات- موفتى كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان). بوێرى و چاونه‌ترسی له‌ فه‌تواداندا، نیشانه‌ى له‌ خوا نه‌ترسی و نه‌بوونى ته‌قوایه‌، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رمان [g] ده‌فه‌رموێت:[ڕجرۆكم على الفتیا، ڕجرۆكم على النار] رواه الدارمی فی سننه.
واته‌: بوێرترین كه‌ستان له‌ فه‌توادانا، بوێرترین كه‌ستان ده‌بێت بۆ نێو ئاگرى دۆزه‌خ.
Top