گوران بانێكه و دوو هه‌وا و ناسیاسى بونى سه‌ركرده‌كانیان نیشان ده‌دات
March 27, 2011
وتار و بیروڕا
ده‌ركردنى به‌یاننامه‌یه‌كى توندره‌و له‌لایه‌ن گورانه‌وه به مه‌رامى له‌ناوبردن و هه‌لوه‌شاندنى ده‌زگا فه‌رمى و شه‌رعى یه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌وانه په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، به‌لاَم دواتر كه به‌پێى خواستى ویستى ئه‌وان خه‌لكى كوردستان به‌دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه نه‌كه‌وتن و له‌لایه‌ن هه‌مو حزبه‌كانى كوردستان به ئوپوزوسیونه‌وه‌ش و ته‌واوى خه‌لكى كوردستان ئه‌وه به‌یاناننامه‌یه به شتێكى گێره‌وشوێن و تێكده‌ر ناوبرد هه‌ر زوو خودى به‌رێز نه‌وشێروان مسته‌فا سه‌روكى بزوتنه‌وه‌ى گوران هێنایانه سه‌ر كه‌ناله‌كه‌ى خویان وا پیشانى خه‌لك و ده‌سه‌لاَت ده‌دا كه به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌وان ته‌نها سیناریویه‌كى سیاسى بو داواى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یان نه‌كردووه ، به‌لاَم خو ناوه‌روكى به‌یاننامه‌كه‌ى دیاربو بوَ چ مه‌به‌ستێك بوو ؟ دیاربوو كه چیان ده‌ویست ؟ چیان لا گرنگ بوو؟
كه‌واته له‌لایه‌ك داواى هه‌لوه‌شاندنى ده‌زگا فه‌رمى یه‌كانى كوردستان ده‌ده‌ن و له‌لایه‌كى تره‌وه پالپشتى خویان بوَ دام و ده‌زگا فه‌رمى و شه‌رعى یه‌كانى كوردستان ده‌رده‌برن ئاها ئه‌مه‌یه یارى كردن به هه‌ست و سوزى خه‌لك ،چونكه په‌رله‌مان و حكومه‌ت به هه‌وڵ و خه‌باتى خه‌لكى كوردستان دروست بووه ، یه‌كێك بوه له خوست وویستى خه‌لكى كوردستان.
دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م ده‌رگاى سه‌راى شارى سلێمانى خوپێشاندانێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزب و رێكخراوى ناسراوه‌وه ده‌كرێت بوَ پالپشتى كردن له گه‌لى میسر و تونس ، هه‌ر ئه‌سله‌ن خه‌له‌له‌كه لێره‌دایه ئایا كه له‌سـالىَ (1991) گه‌لى كورد له دژى گه‌وره‌ترین دیكتاتور راپه‌رى ئایا گه‌لى میسر و تونس بوَ ئێمه چیان كرد ؟ هاتنه سه‌رشه‌قام ؟ ده‌ست خوشیان له ئێمه كرد ؟ پیوزباییان لىَ كردین ؟ حه‌یف حه‌یف بوَ ئێوه ، نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بێت دان به‌وه‌دا بنێت به هه‌بونى تو ، ئه‌مه‌یه هه‌لویستى ئێوه‌و سه‌ركرده‌كانى ئێوه بوَ ئه‌و نه‌ته‌وه ؟ وه هه‌روه‌ها ده‌لێن به‌شێكى تر‌ى خوپێًشاندانه‌كه بوَكه‌مى كاره‌باو ئاو و هه‌ندێك خزمه‌تگوزارى تربوو ، خو نه‌بونى كاره‌با لقى چوارى پارتى به‌نها لێى به‌رپرسیانى یه ؟ ئه‌مه‌یه وامان پێده‌لێت كه به مه‌به‌ستێكى سیاسى هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاى لقى پارتى.
پاش ته‌واو بونى ئه‌و خو پێشاندانه هه‌ندێك له گێره‌شوێن و تێكده‌رى ئه‌زمونى كوردستان روله باره‌گاى لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كه‌ن و به شێوه‌ه‌یه‌كى زور وه‌حشى گه‌رانه و نا دیموكراسیانه باره‌گاكه به‌رد باران ده‌كه‌ن و دواى ئه‌وه گولله ریًَژ ده‌كه‌ن هه‌ولى چونه ژوره‌وه ده‌ده‌ن به‌لاَم بویان نه‌كرا ، ئه‌م جاره‌ى هه‌روه‌كو به‌یاننامه‌كى خوى هه‌رچى زوو خودى نه‌وشێروان یه‌ك دوو قسه‌ى ناسیاسیانه ده‌كات ده‌لێت ئێًمه وه‌كو فراكسیونى گوران پالپشتى خومان بوَ دام و ده‌زگا فه‌رمى یه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌برین ، ئه‌ى ئه‌مه‌یان چى ؟ دوێنى له به‌یاننامه‌كه‌ى ئێوه ئه‌و ده‌زگایانه نافه‌رمى نا شه‌رعى بوون ئه‌ى ئێستا بو فه‌رمین ؟ دوێنى هه‌ولى له‌ناوبردنى ئه ده‌زگایانه‌ت ده‌دا ئه‌مرو پالپشتى ده‌كه‌یت ؟ ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت كه سه‌رانى گوران توشى شوك بونه‌و نازانن چى بكه‌ن . بوَ داواى دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن ؟ خو ئه‌و په‌رله‌مانه لاى ئێوه ناشه‌رعى یه ، وه‌كو له به‌یاننامه‌كه‌ى ئێوه‌دا هاتبوو.
به‌لاَم به بوَچونى من ئه‌گه‌ر دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌رلقى پارتى خه‌لكێكى زور هاتبونایه سه‌ر شه‌قام و هه‌ولى له‌ناوبردنى ده‌زگا شه‌رعى یه‌كانى كوردستانیان دابوایه ئه‌وا زوربه‌ى له سه‌ركرده ناسیاسى یه‌كانى گوران ده‌هاتنه سه‌ر جاده‌و ده‌یان گوت ئاها ئه‌وه دوێنىَ له ناو به‌یاننامه‌كه‌ى خومان دا ده‌ووت خه‌لك بێزار بووه و چیتر به‌رگه‌ى ئه‌م ده‌سه‌لاَته ناگرن و ده‌بێت هه‌لبژاردنێكى تر بكرێت ، به‌لاَم خوشبه‌ختانه وه‌كو ئه‌وان ویستى وا ده‌رنه‌چوو .
هه‌روه‌ها به برواى من ئه‌و گێره‌شوێنانه ده‌یان ویست ته‌نها لقى پارتى بسوتێنن تاكو بڵێن ئه‌وه له سنورى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه و نه‌یانتوانى بپارێزن به‌لكو پیلانى یه‌كێتى یه ، تاكو له‌م رێگه‌یه‌وه بتوانن درز بخه‌نه ناو ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بوَ له‌ناوبردنى ئه‌و رێكه‌وتنامه ستراتیجى یه‌كه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتى ، چونكه ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه نه‌مێنێت ده‌توانن مه‌رامه تایبه‌تى یه‌كانى خویان له كوردستان جىَ به‌جىَ بكه‌ن و كوردستان بكه‌نه گورستان ، به‌لام خوشبه‌ختانه و به لێهاتوى سه‌ركرده‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ل یه‌ك كوبونه‌وه‌و ئیدانه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌یه كردوو به پیلانى گێره‌شوێن ناوبرد ، وه باسى رێكه‌وتنامه‌یه ستراتیجى یه‌كه كرا و كه ده‌بێت هه‌ردوو لا به‌رده‌وام بن له‌سه‌رى . كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى خواست و ویستى ئه‌و گێره‌شوێنانه‌بوو كه وایان ته‌سه‌ور نه‌ده‌كرد. هه‌ره‌ها هه‌ردوو لا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانى تر‌ى سیاسى خه‌لكى كوردستان كار بكه‌ن بوَ پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان .