له‌په‌راوێزی رووداوه‌كه‌ی 17ی شوباتی سلێمانی-یه‌وه.. داواكاری بۆ چاكسازی وخزمه‌تگوزاری یان هێرشكردنه سه‌ر پارتی
March 6, 2011
وتار و بیروڕا
ده‌كرێ بپرسین بۆ باره‌گای لقی 4ی پارتی كرایه ئامانج؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له‌لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌چاوێكی واقیعبینانه‌وه له‌دۆخه‌كه ده‌رِوانن رِوون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ به‌و كاره‌یان پارتی له‌جه‌نگێكه‌وه بتلێنن كه‌خۆیان ساڵانێكه تێیدان و به‌شكستهاتوون تێیدا، هه‌روه‌ها ئامانجێكی تریان تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه توند‌و تۆڵه‌یه كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدایه هه‌یه، كه‌په‌یوه‌ندییه‌كه هه‌موو كه‌س قازانجی لێ كردووه‌و نه‌یتا دوژمنانی ئه‌زموونه‌كه‌مان پێی زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
ئه‌وانه‌ی لقی 4ی پارتیان كرده ئامانج، ته‌نیا شووشه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كیان نه‌شكاند، به‌ڵكو به‌و كاره‌یان دڵی هه‌زاران دایكی شه‌هیدو هه‌زاران كوردی دڵسۆزیان شكاند كه له‌خه‌می پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌دان كه به‌رِووبارێك خوێن به‌رهه‌مهاتووه.
ئه‌وان لقی 4ی پارتیان كرده ئامانج، چونكه ده‌زانن پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مرِۆ گه‌وره‌ترین پارته له‌كوردستانداو خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادارو لایه‌نگره له‌سه‌راپای كوردستاندا، ئه‌وان پارتیان كرده ئامانج چونكه ده‌یانزانی پارتی حزبی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ئازاردانی ئه‌و پارته به‌مانای ئازاردانی خه‌ڵكی كوردستان دێت.
ئه‌وانه‌ی رۆژانی پێش 17ی شوبات پیلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی داده‌نا، ئێستاش ده‌میان گه‌رمه‌و لێره‌و له‌وێ هێرشی راگه‌یاندن ده‌كه‌نه سه‌ر پارتی و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن. هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ئه‌و راستییه ده‌زانن پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ تاوانێكی نییه‌و هێرشی كراوه‌ته‌سه‌رو هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه باره‌گاكانی بسوتێنن.
راستییه‌كان له‌به‌رچاون و هیچ كه‌س و هێزێك ناتوانێت بیان شێوێنێت، من دڵنیام خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان به‌گشتی و دانیشتوانی سلێمانی به‌تایبه‌تی هۆشیارن و ده‌زانن كێن ئه‌وانه‌ی پیلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی دانا‌و مه‌به‌ستیان بوو ئارامی كوردستان بشێوێنن، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، كه‌سانێكن ناتوانن له‌ئارامیدا بژین و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان له‌وه‌دایه كوردستان نائارام بێت و خه‌ڵكی كوردستان له‌نائارامی دڵه‌رِاوكێدا بژین.
مێژووی پارتی به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌دڵنیاییه‌وه بڵێین پارتی هیچ كاتێك ئاواته‌خوازی رووداوێك نییه كه‌تیایدا تاكێكی ئه‌م وڵاته خوێنی برِژێت، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانییه ده‌ڵێ نابێت خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد برِژێت. ئه‌وه سه‌رۆك بارزانییه به‌رده‌وام جه‌خت له‌به‌رپابوونی ئاشتی و به‌ئاشتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هیچ لایه‌ن و هێزێك هێنده‌ی پارتی دڵ ته‌نگ نابێت كاتێك گه‌نجێكی كورد خوێنی ده‌رِژێت. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وانه‌ن به‌رپرسی رِژانی خوێنی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ئاگره‌كه‌یان هه‌ڵگیرساندووه‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رِابردوو و ئێستا‌و داهاتووشدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد برِژێت.
بۆیه ئایینده بۆ هه‌موومانی ده‌سه‌لمێنێت كێ دڵسۆزی راسته‌قینه‌ی كورد‌و كوردستانه‌و كێش ئامانجی شێواندنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مانه.