ژیانی په‌رڵه‌مانی به‌م شێوه‌یه سانا نییه که‌چه‌ند که‌سانێك بۆ ده‌ڕوانن ، چونکه له‌ژیانی په‌رڵه‌مانیدا به‌رپرسیارییه‌کی گه‌وره دێته ئه‌ستۆی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره وپێوویسته به‌شێوازی په‌رڵه‌مانتاری ڕاسته‌قینه و نوێنه‌ری گه‌ل له‌ته‌لاری ئه‌و ماڵه گه‌وره‌یه هه‌ڵسووکه‌ت بکات ،دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی 1991 و ڕزگاربوونی به‌شێکی زۆر له‌خاکی کوردستان له‌باشووردا ، کورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌یه بووه خاوه‌ن قه‌واره‌و لێره‌شدا په‌رڵه‌مان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی میلله‌ی دامه‌زرا و دواتر چه‌ندین دام و ده‌زگای فه‌رمی ده‌ست به‌کاربوون ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌تووانین ئه‌وه بڵێین بۆ یه‌که‌م جار له‌میژووی هاوچه‌رخدا کورد بووه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی و ڕاسته‌وخۆله‌لایه‌ن خوودی میلله‌ته‌وه هه‌ڵبژاردرا.. جالێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌سیسته‌می ژیان و گووزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان بدرێت کورد ژیانی ئاسایی خۆی له‌نێو خاکی خۆیدا گووزه‌ر ده‌کرد ،ئه‌گه‌ر چی سه‌ره‌تا به‌هۆکاری جیاجیا وه‌ك ئابووری و دواتریش شه‌ڕی خۆکووژی نه‌تووانرا ڕێڕه‌وی په‌رڵه‌مان به‌شێوازێکی سیسته‌ماتێك هه‌نگاو بنێت ،به‌ڵام دواتر هه‌نگاوه‌کان زۆر ژیرانه هه‌نگاویان نا و گه‌یشته حاڵه‌تێکی سه‌رده‌می و بابه‌تیانه له‌نێوه‌نده‌کانی دیپلۆماسیه‌تدا، ئه‌گه‌ر چی به بۆچوونێکی دیکه زۆر حاڵه‌تی نه‌شاز و نیگه‌تڤ له‌م سوونگه‌دا ده‌بینرێت و به‌تایبه‌تی بوونی هه‌رزه‌کاری سیاسه‌ت له‌ونێوه‌نده‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌سانێکی هه‌رزه‌کار و که‌م ئه‌زموون و ناتێگه‌یشت له‌سیاسه‌ت و ئه‌جنده‌کانی سیاسی ده‌بینرێن ، له‌ڕۆژی 4-3-2011 ئه‌و کاته‌ی په‌رڵه‌مانی کوردستان بۆ گه‌یشتن به‌ئاکامێکی گونجاو بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵ و شه‌قامی کوردی ،دوای ئه‌م گرژییه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سلێمانی و هه‌ندێك شارۆچکه‌ی سه‌ر به‌م شاره‌ی گرته‌وه ، هه‌رزه‌کاری سیاسی له‌م نێوه‌نده‌دا ڕۆڵێکی نێگه‌تیڤی بینی ،ئه‌مه‌شیان له‌چه‌ند ته‌وه‌رێکدا وه‌ك هێما ده‌بینرێت ، سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ زیاتر میدیا و ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ری زاڵه و یاخوود باشتر بڵێین کاردانه‌وه‌ی میدیایی جێگاوشوێنی خۆی له‌م بوواره‌دا گرتۆته‌وه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتووانێت له‌م ره‌وشه‌دا سیاسه‌ت بهێنێته ئه‌نجام .. میدیا وه‌ك پۆڵێنێکی سه‌ره‌کی ئێستای ژیانی سیاسی وای کردووه‌و خه‌ڵکانێك ئه‌گه‌ر چی هه‌رزه‌کاریش بن ،ئه‌وه ڕێگایان پێبدرێت بۆچوونی خۆیان له‌سوونگه‌ی بابه‌ت بخه‌نه‌ڕوو ، به‌ڵام کاره نیگه‌تیڤه‌که لێره‌دا به‌ڕوونی به‌رچاو ده‌که‌وێت ،که‌ئه‌م جۆره که‌سانه میدیا و ڕاگه‌یاندن بقۆزنه‌وه بۆ دیارخستنی خۆیان و نه‌وه‌ك بۆ دیارخستنی بابه‌ت یاخوود نیشاندانی ئاستی ڕه‌وشه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ڕاستگۆیی و شارستانیانه ،ئه‌وه‌ی له ڕۆژی ناوبراو له‌هۆڵی په‌رڵمان له‌لایه‌ن هه‌رزه‌کارێکی ناته‌ندرووستی سیاسی نیشاندرا حاڵه‌تێکی مه‌ترسیداره بۆ ئاینده‌ی کورد و پرسه ڕه‌واکه‌ی ،ئه‌گه‌ر هه‌ر چۆنێك له‌پرس و کێشه‌کان بڕوانین ئه‌وه ده‌بینین له‌سیاسه‌تدا و به‌تایبه‌تی بۆ پرسێک ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست هێورکردنه‌وه بێت پێوویسته خاڵی هێمنی هه‌ڵبژێردرێت تاوکو بتووانرێت که‌ش و هه‌وای ماڵ و شه‌قام و هۆڵ زیاتر ئارامتر بێت و نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه که‌بینیمان هه‌رزه‌کارێکی سیاسی ڕه‌فتاری ناته‌ندرووستی سیاسیانه‌ی له‌پیرۆزترین شوێن و جێگای کوردی که‌ئه‌ویش ته‌لاری په‌رڵه‌مانه ئه‌نجامدا ، له‌ژیانی په‌رڵه‌مانی هاوچه‌رخدا و ئه‌و کاته‌ی لاو و گه‌نجان متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ده‌بنه میووانی هه‌یشه‌یی په‌رڵه‌مانی ووڵات ده‌بینین ئه‌م جۆره که‌سانه زیاتر وه‌ك گوێگرێك له‌ناو هۆڵ ده‌بینرێن و مه‌به‌ستیش زیاتر له‌م گوێگرتنه ئه‌وه‌یه که له‌ئاینده‌دا شاره‌زایی ته‌واو له‌هونه‌ره‌کانی سیاسه‌ت وه‌ربگرن ،ئه‌گه‌ریش ئه‌م لاو و گه‌نجانه له‌ته‌وه‌ره‌کانی گفتووگۆی په‌رڵه‌مانتاری پشکداربن ئه‌وه به‌هێمنی و ساده‌یی دێنه سه‌ر سکۆی ئه‌م شوێنه پیرۆزه که گه‌ل و میلله‌ت چاوه‌ڕوانی زۆر هه‌نگاوی ته‌ندرووستی لێ ده‌که‌ن .. هه‌رزه‌کاری سیاسی وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك وایه له‌ناو کۆمه‌ڵگادا و ئه‌گه‌ر بێتوو به‌م شێوه‌یه هه‌نگاو بنرێت بێگوومان له‌ئاینده‌دا ناتووانرێت که‌شێکی هاوچه‌رخ و شارستانی بۆ میلله‌ت و گه‌له‌که‌مان بهێنینه ئاراوه ،چونکه نموونه‌ی هه‌رزه‌کاری سیاسی له‌نێو سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵدا ده‌خرێته‌وه قالبێكه‌وه که ئاینده چاوه‌ڕوانی هیچ حاڵه‌تێکی پۆزه‌تڤی لێنابینرێت ، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی داڕمانی ئه‌و بۆچوونانه‌ی که ئێستا لاو و گه‌نجانمان بۆ ئاینده‌یه‌کی باش لێی ده‌ڕوانن .