(پێویست بوو ئێمه‌ى كورد له‌م كاته‌دا دڵخوش و ئاهه‌نگ ساز بكه‌ین ؟ یان, رِێپێوان و به‌ربارانكردنى باره‌گا و به‌كوشتدانى گه‌نجانى خۆین گه‌رمى شارى سلێمانى)
February 26, 2011
وتار و بیروڕا
ئازادكردنى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1991 فاكته‌رى دروست بوونى كیانێك بوو بۆ كورد و له‌ده‌ره‌نجامه‌كانیدا بووینه خاوه‌نى موئه‌سه‌ساتى وه‌ك په‌رله‌مان وحكومه‌ت، به‌لاَم جارێكى دیكه و له‌شێوازێكى تردا ده‌ست خرایه‌وه ناو بارودۆخى سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئابورى ئه‌م هه‌رێمه بچوكه‌ى ئێمه و له‌ئاكامدا شه‌رِى ناوخوَى لىَ كه‌وته‌وه كه هه‌موو لایه‌كمان بینیمان زه‌ره‌رى گیانى ومادى زۆرمان لىَ كه‌وت. دواتر به هه‌وڵێكى زۆر ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ش به‌رِێكراو ئاشتى گه‌رِایه‌وه بۆ كوردستان.
له ساڵى 2003 له دواى رِوخانى رِژێمى به‌عس گۆرانكاریه‌كى دیار به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌بوارى خزمه‌ت گوزارى و پرِۆژه‌ى گرنگ، به‌تایبه‌تى له پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجى زیاترى خولقاند بۆ ئه‌وه‌ى گروپ وسه‌نته‌ر ورِێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى زیاد بن و سایت و ته‌له‌فزیۆن و رِۆژنامه‌كان به ئازادى په‌یامى خۆیان بگه‌یه‌نن، ناكرێت بڵێین له‌ئێستادا هه‌موو پێداویستیه‌كانى خزمه‌تكردن به‌هاولاَتیان دابین كراوه ، به‌لاَم به به‌راورد به‌سالاَنى رِابردوو كارى باش كراوه بۆ خۆش گوزه‌رانى خه‌ڵك له رِووى دامه‌زراندن و دابین كردنى پێداویستى رِۆژانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌موكورِیش بوونى هه‌یه له كوردستان، ده‌بێت به‌هه‌موو لایه‌ك به‌حزبى ده‌سه‌لاَتدار و حزبى ئۆپۆزسیۆن كه به‌پێی ده‌نگدان له هه‌رێمى كوردستان حكومه‌ت به‌رِێوه‌ده‌به‌ن هه‌وڵبده‌ن كه‌ش وهه‌وایه‌كى ئارام وخزمه‌ت گوزارى زیاتر بخوڵقێنن بوَ خوَشگوزه‌رانى هاولاَتیان له هه‌رێمى كوردستان، نه‌ك ئه‌وه‌ى به‌م دواییه‌ى ده‌بینرێت وه‌ك دوو دووژمن یان دوو وولاَتى دژ به‌یه‌ك كارده‌كه‌ن به‌تایبه‌تى له كه‌ناڵه رِاگه‌یاندنه‌كان زۆر جار قسه‌ى وابه‌سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌وترىَ دوژمنانى كورد ناتوانن بیڵێن، ناكرىَ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ده‌سه‌لاَت ئه‌وه‌ى بێته سه‌رزارمان بیڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه رِاست بین له‌گه‌ڵ خاك ونیشتمانمان.
ئه‌م بارگرژیه‌ى كه له‌به‌روارى (17/2/2011) بۆ پیرۆزبایی كردن له‌دانیشتوانى ولاَتانى میسر و تونس كۆبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌ركى سه‌راى شارى سلێمانى رێكخرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى ئازادانه داواكان به‌رزكرانه‌وه، له‌دوایدا ئه‌وه‌مان بینى كه به‌هۆى جێبه‌جێكردنى مه‌رامى ناحه‌زانه‌وه ئاراسته و مه‌هامى كۆبونه‌وه‌كه‌یان گۆری و روویانكرده باره‌گاى لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان،و به‌شێوازى نایاسایی و نامه‌ده‌نیانه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گه‌كه، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره دووره له‌كارى شارستانیانه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ر كارێكى له‌و جۆره خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات جگه‌له دوژمنانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ك له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكرد، ناحه‌زانى میله‌تى كورد پیلانیان دانابوو بۆ ئه‌وه‌ى له‌م رِێگه‌یه‌وه دوباره دووبه‌ره‌كى و برا كوژى له‌ناو كوردا بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندىَ كه‌سی ئاژاوه‌گێر به‌ناوى خۆپیشاندانه‌وه چووبوونه ناو خۆپیشانداران و ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆرى بۆ باره‌گاى لقى /4 پارتى كه‌هه‌موو لایه‌كمان باش ئه‌وه ده‌زانێت كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى سلێمانى حزبى ده‌سه‌ڵات نیه بگره سىَ یه‌م یان چواره‌م حزبه له‌رِووى لایه‌نگرانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه نیه بۆ مه‌به‌ستى خزمه‌ت گوزارى ودامه‌زراندن.
به‌بۆچونى من ئه‌م سێ خاڵه‌ى خواره‌وه فاكته‌ربوون:
1- له به‌روارى 22/2 / 2011 له وو‌ڵاتى رِۆما خه‌ڵاتى به‌خشینى مه‌دالیاى (ئه‌تله‌نتیك ) به‌خشرایه به رِێز سه‌رۆك ( مسعود بارزانى ) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌م خه‌ڵاته ده‌به‌خشریته كه‌سایته‌كى ناودارى میله‌ته‌كه‌مان به ئاماده‌بوونى چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى ئه‌و ووڵاته و نوێنه‌رى ووڵاتانى تریش , ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌و كه سانه‌یه كه كاریان كردبێت له بوارى ئاشتى دا كه ده‌بوایه ئه‌مرۆ خۆشترین رِۆژى میله‌تى كورد بوایه و شانازیمان بكردایه، به‌ڵام دوژمنان ئاگره‌كه‌یان خۆشكرد و به‌ئاكامێكى تریاندا برد وگه‌نجانى ئێمه له برى ئاهه‌نگ گێران، سه‌رقاڵیان كردین به دروشمى ناشیرین و سوتاندنى ئالاَى كوردستان و ئالاَى پارتى و سوكایه‌تیكردن به‌موقه‌داساتى كورد، كار كه‌وته ئه‌وه‌ى گولله بارانى یه‌كتر بكرێت ,هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كانى ئوپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیش له‌برى هێوركردنه‌وه‌ى بارودوَخه‌كه وه‌ك دوو دوژمن له‌یه‌كترى به‌ر بده‌ن وبه‌ده‌ستى یه‌كترى ئه‌وه‌ى ناخۆشه به‌سه‌ر كردایه‌تى كورد بووترێت.
2- هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان نزیك بوَته‌وه ئه‌م كێشه‌یه دروستكرا بوَ ئه‌وه‌ى پارتى له شارى سلێمانى ده‌نگى دوَستان و هاولاَتیان له‌و پارته كه‌م بكه‌نه‌وه .
3- ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارم به‌رێز كاك ( هیوا احمد ) كه به‌رپرسى لقى / 4 له‌وكاته‌وه كه ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه به‌رده‌وام به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى بوَى دیارى كراوه خزمه‌تى به‌ر چاوى كردووه له رِووى سیاسى بۆ پارته‌كه‌ى، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش هه‌وڵى داوه خزمه‌ت بكات به هه‌ژار وكه‌م ئه‌ندامان وهونه‌رمه‌ندان ورِۆشنبیران وگروپ و سه‌نته‌ر و رِێكخراوه‌كانى كوَمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى،و خزمه‌ت به لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى سلێمانى ئه‌مه‌ش به دڵى ئه‌وگروپ وحزبانه نیه كه‌ململانێى ئه‌وپارته ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سایه‌تیه ناشیرین بكه‌ن له‌لاى جه‌ماوه‌رى شارى سلیمانى وپارته‌كه‌ى ئه‌م كاره‌ساته‌یان خوڵقاند.
من لێره‌دا له‌خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌پرسم ئایا به‌بىَ هۆ لقى / 4 ته‌قه‌ى له خه‌ڵكى شارى سلێمانى كردوه ؟ یان هۆكارى تر هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى له‌و گرته ڤیدیوَیانه‌ى له كه‌ناڵه‌كان وسایته‌كانوه ده‌بینرێت ته‌عدا له لقى /4 كراوه و په‌لاماردراوه و ویستراوه له‌لایه‌ن گێره شێونه‌كانه‌وه كه‌خۆیان خزاندۆته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان كردوه‌و بار‌و دۆخه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌كى تر بردوه. ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن لقى / 4 ته‌قه نه‌كرایه به‌ره وئاسمان ئه‌وه كاره‌ساتى زۆرله‌وه زیاتر ده‌كه‌وته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ریان واهاندابوو كه‌په‌لامارى ئه‌و باره‌گایه بدرێت. خۆلێره‌دا كیشه‌كه‌په‌نچه‌ره شكاندن نیه كێشه‌كه له‌وه‌دایه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه به ئیعازى ئه‌و ناحه‌زانه‌ى كه‌ویستیان ئه‌م رِۆژه دروست بكه‌ن بچونایه‌ته ناو باره‌گاكه چی‌تریان ده‌كرد له‌و كادر‌و پێشمه‌رگه وكارمه‌ندانه‌ى ناوده‌زگاكه؟
بێگومان به‌و حه‌ماسه‌وه ده‌یان كوشتن یان برینداریان ده‌كرن كه دواتر ته‌شه‌نه‌ى ده‌سه‌ن بۆ لق و مه‌ڵبه‌ند و دام‌و ده‌زگا حكومى وحزبیه‌كان، ودواتر به‌رپه‌رچدانه‌وه رِووى ده‌دا، و دووباره به‌ره‌و شه‌رِى ناخۆیان ده‌بردین. به‌ده‌یان ساڵ به‌ره‌و دواوه‌یان ده‌بردینه‌وه.
من خۆم له‌گه‌ل ته‌قه‌كردن نیم له خۆپیشانده‌ره‌كان، به‌ڵام ئه‌وان ناچار كرابوون ئه‌و كاره بكه‌ن ،له سه‌ره‌تادا ته‌قه‌كان به‌ره‌و ئاسمان كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوه‌ى لىَ بكه‌ن به‌لاَم هێرشیان كردووه بۆیه بوه هۆى شه‌هید بوونى دوو كه‌س وه‌ك باس ده‌كریت به‌بیكه‌یسى ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه كه‌س ده‌چێته ئه‌قڵیه‌وه دووكوژراو هه‌بىَ یان سه‌دان كوژراو ده‌بوو وه‌ك وو‌ڵاتى لیبیا، بۆ یه ئه‌مه دووره له رِاستى وئه‌م شه‌رِه رِاگه‌یاندن وهاندانى هاولاَتیان به‌تایبه‌تى گه‌نجان ئه‌مه واى كردووه هه‌موو لایه‌ك بزانىَ كه ئه‌مه ده‌ستى له پشته‌وه یه بۆ شێواندنى رِاستیه‌كان و هاندانى گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ى ئاگایان له‌و رِێزه گه‌وره‌یه نه‌مێنى كه‌له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان گرتووه یان سیمایه‌كى ناشیرین پیشانى جیهان و وو‌ڵاتى رِۆما بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پاش گه‌زببنه‌وه له‌و رِێزلینانه .
بۆیه من ده‌ڵێم پیویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین تێبگه‌ین له رِاستیه‌كان و چیتر هه‌وڵ نه‌ده‌ین ببینه دوَستى دوژمن و براكوژى دوباره بكه‌ینه‌وه بوَیه داواكارم به هه‌موولایه‌ك دۆخه‌كه هێمن بكه‌ینه‌وه له‌رِقى دوژمنانى میله‌تى كورد، وه‌به‌رده‌وام داواكارى پێشكه‌ش به‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ین به شێوه‌ى حیوار و گفتوگوَ بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش به‌م هه‌رێمه‌ى كوردستان بكرێت.