باوکی ڕێژوانی جوانه‌مه‌رگ یان ده‌نگی ڕه‌سه‌نی سلێمانیه‌که‌م
February 22, 2011
وتار و بیروڕا
سلێمانیه‌که‌م جوانه هه‌ر وه‌ک بووکی یه‌کشه‌وه ، ناشرین نابێت به دیمه‌نی نامۆی دێوهخوێن مژه‌کان..
خاڵه حاجی تۆفیقهکهم بوو شاره‌که‌می به بووك شوبهاند کاتێك گوتی . به‌یانی بوو هه‌ڵسام له خه‌و ، ڕوانیم سلێمانیه به‌فره باریوه ، شار ده‌ڵێی به‌ڵقیسه تارای زێوینی پۆشیوه ..
شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانیش پێش پتر له سه‌ده‌یه‌ك به کامێرای هۆنراوه وێنه‌یه‌کی به‌رده‌رکی سه‌رای شاره‌که‌م ده‌کێشێ کاتێک ده‌ڵێ :
له بیرم دێ سلێمانی پایته‌ختی بابان بوو
نه مه‌حکومی عه‌جه‌م نه سوخره‌کێشی ئالی عوسمان بوو
شاره‌که‌م .. به بێمه‌به‌ست به شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ناوبانگی ده‌رنه‌کردووه ، له‌ژێر که‌شی ئه‌زمه‌ڕدا کچ و کوڕانی شار به‌رگریان له کوردستان کرد به‌رامبه‌ر به لێشاوی هێڕشه‌کانی ڕۆم و عه‌جه‌م ، له ڕۆژی ڕه‌شی شه‌شی ئه‌یلولدا به خوێن وه‌ڵامی به‌ریتانیایان دایه‌وه که خاکی پاکی کوردستانیان لهتلهت کرد پاشانیش وه‌فده ڕیسواکه‌ی شاریان فرێدایه زبڵکوانی مێژوو کاتێك قه‌له‌نده‌ری شار فه‌رمووی :
وه‌فدی کوردستان میلله‌ت فرۆشان
هه‌رزه وه‌کیلی شاری خامۆشان
چه‌پکێ له گوڵه‌که‌ی باخچه‌که‌ی سه‌را
که به‌خوێنی لاوان ئاودرا
بیبه‌نه به‌رده‌م عه‌رشی عێڕاقی
بڵێن یار باقی هه‌م سوحبه‌ت باقی
فایه‌ق بێکه‌سیش هه‌مان شیعری ته‌خمیس کرد ، ئه‌و شیعره‌ش بوو به وێردی زمانی نه‌وه‌کان، نه‌وه له دوای نه‌وه ده‌یڵێنه‌وه.
پێشتریش شیخ مه‌حمووی مه‌لیك ئه‌م شاره‌ی کرده پێته‌ختی مه‌مله‌که‌ته جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی ، پاشانیش هه‌ر سلێمانی پێشه‌نگی شاره‌کانی کوردستان بوو بۆ پشتگیری شۆڕشه‌کانی بارزان ، کاتێکیش خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای مه‌زن له لایه‌ن ڕژێمی له گۆڕنراوی پاشایه‌تی عێراق به‌ره‌و سلێمانی دوور خرایه‌وه ئه‌م شاری قوربانی و هه‌ڵمه‌ته وه‌ك بیلبیله‌ی چاویان پاراستیان و به باوه‌ش پێشوازیان لێکرد ، وێنه‌ی له هه‌مو ماڵانی شار بڵاوکرایه‌وه ته‌نانه‌ت کیژێکی ئه‌م شاره له ئیدریسی کوری ماره‌کرا و به‌رهه‌مه‌که‌ش نێچیرڤان بارزانی بوو .
له شوڕشی ئه‌یلوولدا ڕۆڵه‌کانی شار به هه‌موو چین و توێژه‌کانیانه‌وه مه‌شخه‌ڵی خه‌باتیان داگیرساند ، دوای پیلانی جه‌زائیریش هه‌ر زوو مژده‌ی به‌رده‌وامی شۆڕ‌شیان به دونیا گه‌یاند ، له ڕاپه‌ڕیندا باستیله سوره‌که‌یان به‌زاند ، ئێدی بۆچی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی نه‌بێت سلێمانیه‌که‌م ؟؟
شاره‌که‌ی من به پێته‌ختی ڕوناکبیری کوردستان ناوبانگی ده‌رکردووه ، ئایا له ژێر ته‌ڵخی ئه‌م تهمومژو دووکه‌ڵی ئاژهوهگێریهدا ده‌شێ ئێمه باوه‌ڕ به‌م ڕسته یه بکه‌ین !؟
به‌ڵێ ئه‌م ڕسته له خۆڕا نه‌گوتراوه و خیلافی واقیع و مێژووی ئه‌م شاره نیه ، سلێمانی ڕه‌نگه تاکه شار بێت که دانیشتوانی نازناوی عه‌شره‌ت و هۆز بنه‌ماڵه‌ی تێدا نیه، هه‌ر له زه‌مانی بابانیهکانهوه تا ئێستا ئه‌وه‌ی مه‌عریفه و شارستێنی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ره له ناو ئه‌م شاره‌دا کۆ بووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ ناوی ناوداره‌کان له هه‌مو بواره‌کان ڕیزبه‌ند بکه‌ین پێویستیمان به کتێبێکی سه‌ربه‌خۆی قه‌واره گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، پێشتر که‌سانی دیکه کتێبیان به‌رهه‌م هێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر له هه‌ر شووێنێکی ئه‌م کوردستانه و له ژێر کاریگه‌ری عورفوعادهتی نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کاندا ڕۆحی تۆڵه سه‌ندنه‌وه هه‌بێت ئه‌وا له سلێمانیدا ئه‌و دیارده‌یه هه‌ر زۆر کز بووه ، هه‌ر بۆیه کاتێك لێدوانه‌که‌ی باوکی ڕێژوانی شهیدمان بیست که پر بوو له ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و ئاشتی و له خۆبورده‌یی هه‌ستم به‌لای ئه‌وه‌دا جوڵایه‌وه که ئه‌و جۆره لێدوانه خه‌سڵه‌تی ڕه‌سه‌نی شاری سلێمانیه ، نه‌ك هاژوهوژی هه‌ڕه‌شه و گووڕه‌شه که وه‌ك دیارده‌یه‌کی نامۆ له پایته‌خته ڕۆشنبیره‌که‌ی کوردستان دێته به‌ر گوێمان، سلێمانی شاری حاجی حه‌سه‌نی کاشیه نه‌ك ئه‌وانه‌ی به دیمه‌نی خوێنی ڕژاو شاد ده‌بن و ده‌خوازن بووکی شارانی هه‌مو جیهان بکه‌ن به دۆزه‌خ و هه‌رچی جوانیه له سلێمانیدا توڕی بده‌نه ئه‌و دۆزه‌خه‌و زمانی حاڵیانیش ده‌ڵێ ( هل من مزید ) .
تکایه ده‌ستی تاوان و گێره‌شێوێنی له به‌رۆکی شاره‌که‌م هه‌ڵگرن ، با دوانه‌که‌وێت و هه‌ناسه‌بڕکێی نه بێت له دوای شارهکانیکهوه .
گه‌نجانی شاره‌که‌ی من زمانی گفت و گۆیان هه‌یه ، ئاستی ڕۆشنبیریان هێنده به‌رزه پێویستیان نیه به‌وه‌ی په‌نا به‌رن بۆ به‌ردهاویشتن گه‌نده‌ڵ کردنی که‌شی شاره جوانه‌که‌م .
ده‌با کوردستان بمژێت هه‌وای ئازادی بۆچی ده‌یشێوێنن که‌شی شادی
ئاخر چۆن ڕه‌وایه ئه‌و په‌یامه ، بخرێته به‌ر ده‌ستی نوجه‌یفی ئوسامه
ناوی پێشمه‌رگه پیرۆزه ئه‌فه‌نی ، مه‌یگۆڕه به ئه‌فواجی وه‌ته‌نی !!
سه‌ربه‌رزی بۆ سلێمانی و هه‌مو شار‌و گوندێکی ئه‌م کوردستانه .