جاش له‌نێوه‌نده‌کانی ماڵ و شه‌قام و فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا به‌واتای خیانه‌تکاری و ئینجا ئه‌م خه‌یانه‌تکارییه چۆن بێ یاخوود به چ شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وه جاش هه‌ر جاشه ، من ناڵێـم به‌ڵام مێژوو ده‌ڵێ که به‌داخه‌وه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که به‌هۆی جاشایه‌تی چه‌ند که‌سانێك ئه‌وه نه‌یتووانیوه ئه‌مانجه‌کانی خۆی پێکا ، ئه‌گه‌ر چی جاران جاش به‌چه‌ك سه‌نگه‌ری له پرسی کورد گرتبوو ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونی ته‌کنالۆژیا و به‌رپابوونی دیمۆکراتیه‌ت له‌دوونیادا ، ئه‌وه جاشایه‌تیش حاڵه‌تێکی مۆدێڕنی به‌خۆیه‌وه بینیووه ،به‌ڵێ پیشه‌ی جاشایه‌تی ئه‌مڕۆ به‌جۆر و شێوازێکی دیکه خۆمان پێ نیشان ده‌دات ، جاران جاشه‌کان له به‌غدا فه‌رمانیان بۆ ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی به گووله و فیشك له‌کورد و پرسه‌که‌ی بده‌ن ، لێ ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی دیمۆکراتیانه و بێ چه‌ك له‌بریتی فه‌رمان له‌به‌غداوه بێ ، هه‌ندێك کورد به خۆیان ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لماندنی خۆیان بۆ پیشه‌ی جاشایه‌تی بسه‌لمێنن ، ئه‌وه‌تا له‌پێش په‌ڕڵه‌مانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئێڕاق جاشه دیمۆکراته‌کان به‌یاننامه دژی کوردستان ده‌ردکه‌ن ، ئه‌وه‌تا جاشه دیمۆکراتییه‌کان له‌پێش (ئووسامه ئه‌لنووجێفی) ناوی پێشمه‌رگه له‌که‌دار ده‌که‌ن ، به‌ڕاستی شه‌رمه ،که‌ده‌بینین که‌سانێکی ده‌روون ناپاك ده‌یانه‌وه‌ێت ناوی کورد و ئه‌زموونه‌که‌ی بشێوێنن ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا نه دووژمنان و داگیرکه‌ران و نه جاشه چه‌کدار و نه‌جاشه مۆدێڕنه‌کان ناتووانن ناوی کورد و کوردستان له‌که‌دار و بشێوێنن ، ئه‌مه ئه‌و کورده‌یه که به‌هه‌زار هه‌وری ڕه‌ش بارانی له‌سه‌ر نه‌بارییه‌وه ، ئێستا به‌چه‌ند که‌سێكی ئاژاوه‌گێر ده‌تووانن بارانی به‌سه‌ر ببارێنن ، خه‌یاڵتان خاوه وه‌ك ئه‌وه‌ی چۆن (ئاغا) کانتان به‌چه‌ك نه‌یانتووانی ئێوه‌ش جگه له ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری هیچتان بۆ نامێنێته‌وه ، جاشایه‌تی نابێته پیشه جاشایه‌تی پیشه‌یه‌کی کاتییه و هه‌ر کاتێك گه‌وره‌کانتان کارییان پێتان نه‌ما ( شه‌قتان تێهه‌ڵده‌ده‌ن) و ناچار دێنه‌وه‌و ئاخی په‌شیمانی ده‌رده‌خه‌ن .