درۆشمی ناپاک و کرده‌وه‌ی ناحه‌ز
February 21, 2011
وتار و بیروڕا
بە هۆی رەوا بوون و گەشەستاندنی بیری نەتەوە کە چی تر تەحمولی دیکتاتۆری زۆرە ملییان نەدەکرد، جگە لە خودی دیکتاتۆرەکان کە بە خێرایی کورسییەکانیان چۆل کرد شەپۆلێکی گەورەی هاودەردی و یارمەتیی ولاتان و رێکخراوە مەدەنییەکان لە سەرانسەری جیهاندا خێراییەکی زیاتری دا بەم ئالوگۆرانە و بەخێراتن کردن بۆ دونییایەکی ئازادتر.
سەرکەوتنەکانی خەلکانی ئازادیخوازی ولاتانی تونیس و میسر هومێدێکی زیاتری دا بە خەلکانی ژێر ستەمی رۆژهەلاتی ناوەراست و بە خۆشێیەوە دەبینین کە لە ولاتانی ئێران، بەحرەین، لیبی و هتد سەرهەلدانەکانیان بە توندی پەرە ده‌ستێنێت و بەرەوگەشەستاندن دەروا، رەوتێک کە تازە رێی پاشە کشەی نییە و دەبێت خۆ بە ئامانج بگەیەنێت. ئەو سەردەمەی ئێستا کە بەسەردەمی گولوبالیزم ناسراوە سەردەمی پێوەندییە خێراکانە، سەردەمێکە خەلک لە هەموو جیهاندا دەگەل یەکتر لە پێوەندی دان، سەردەمێکە کە هیچ دیکتاتۆر و پیاو خراپ و ده‌وڵه‌ت و نیزامێک ناتوانێت لەبەری هەلێت و وەک جاران بەدوور لە چاوی جیهانییان و له‌ژێر په‌رده‌ی و ناوی جیاوازی بریقه‌داردا ئەوەی پێ خۆش بێت بیکا.
هەروەک ئاماژەی پێ کرا ناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست بە خێرایی بەروە ئالوگۆر دەروا، لە قەدیمە گوتویانە: ئاگره سووره و له خۆم دووره. به‌ڵام ئه‌م ئاگره له‌م ئاگرانه نیه و به‌رۆک و دا‌م و ده‌زگای هه‌موو دیکتاتۆران و سته‌مگه‌ران ده‌گرێته‌وه و ته‌خت و به‌ختیان ده‌کاته خه‌ڵوزی سیا. هه‌رچه‌ند گڕ وچه‌خماخه‌ی ئه‌م ئاگره له ئێران لێدرا، بەلام سەد مخابن بە پێچەوانەی تەواوی ئەم ولاتانەی تر کە ئامانج و ویستی سەرەکی خۆپێشاندەران و ڕێبه‌ران بەرژەوەندییەکانی ولات و نه‌ته‌وه‌کەیان بوو، هه‌لێکی مێژووویه که نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆی ده‌بێ له‌به‌ر گه‌رم کاته‌وه و له ژێر تیشک و برۆشک و ڕووناکایی دا به‌ره‌وه سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی هه‌نگاو بنێت. دەبینین جەماعەتێک لە ژێر رێنوێنییەکانی بەرێز نەوشیروان مستەفا به‌ڕه‌واڵه‌ت له‌ژێر په‌رده و ناوی خوازراوی مەدەنییەت دێنە سەرشەقامەکان و دروشم و ویستەکانییان تەواو لەدژی بەرژەوەندی نەتەوەیی دایە و به‌ره‌و نابودکردنی ئاوات و ئاروزی نه‌ته‌وه‌ی کورده و تێکدانی ئەم دەرفەتەیە که دوای هه‌زاران ساڵ خه‌بات و تێکۆشان وفیداکاری کورد به‌خۆیه‌وه دیوه. خەلکانێک کە بەداخەوە راست بۆ گەرانەوە بۆ دواوە هەنگاو دەنێن و لە پێناوی لەناوچوونی دەرفەتەکان دروشمی بروخێ، بروخێ سەردەدەن.
هیچ گومان لەوەدا نییە کە حکومەتی هەریمی کوردستان هەلەی هەبوە، هیچ گومان لەوەدا نییە کە گەندەلی سەری هەلداوە، هیچ گومان لەوەدا نییە کە سەروت و سامانەکان ناعادلانە دابەش کراون. بەلام هەر هەمووی ئەموانە چەندی تریشی لەسەر دا‌نێت، نابێ ببێتە هۆ و دەلیلێک بۆ لەناو بردنی ئەم دەرفەتە مێژووییەی کە بۆ کورد رەخساوە. چونکه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته چ له‌باری دێمۆکراسی و چ زه‌مان و چ له باری مێژوویی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به سه‌ت قات له‌سه‌رووی هه‌موو نه‌ته‌وه وده‌وله‌ته‌کانی ناوچه‌یه. .
ئێستا کە کاتی راپەرینی خەلکانی ژێر ستەمی نەتەوایەتیە و رۆژ نییە ولاتێک رزگار نەبێت باشترین دەرفەت بوو و دەبوایە خەلک و دانیشتوانی کوردستانی باشوور لە پێناو ئازادکردنی که‌رکوک، موسڵ و ناوچه داگیرکراوه‌کان و بە ولات کردنی ئەم بەشە بچوکەی نیشتمان هاتبانە سەر شەقامەکان و نەفرەتییان لەکۆیلەیی حکومەتی ئێران و عێراق کردبا، کە رۆژ نییە پیلانێکی نامرۆڤانە دژ بە کوردان نەگێرن، دەبوا هەر ئێستا بە سەدان هەزار کەس بە هەلکردنی ئالای کوردستان داوای سەربەخۆییان بەرز کردباوە و تێکرا هاواریان کردبا: ئێمه له خه‌ڵکی باشوری سودان که‌متر نین و دەمان هەوێت ببینە ولات! بەلام سەد مخابن دەبینین راستی هۆشیاری و نەتەوەیی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئەم تاقمە بەرادەیەک نزم و پەستە کە نەک داوای ولاتێکی ئازاد و نیشتمانێکی سەربۆخۆ ناکەن تەنانەت بە پێچەوانەکەی هەلوێست دەگرن و ئەوەی کە هەشە داوی ڕووخاندنی ده‌که‌ن..
کوردستانی باشور لە چاو بەشەکانی تری ژێردەستەلاتی داگیرکەران بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد وەک کعبەی موسلمانان سەیر دەکرێت، ئالامان بەرزە، پارلەمانی کوردیمان هەیە، سوپای کوردیمان هەیە، زانکۆی کوردییمان هەیە، بە سەدان دا‌م و دەزگای مێدیایی کوردیمان هەیە، پێوەندی بەرزی دیپلۆماسی کوردی دامەزراوە، ئەمانە هەموو وەک دروویەک وان لە چاوی نەیارانی کورد، ئەوانە هەمووی تا چەند سال لەمەو پێش کورد ئاواتی بۆ دەخواست و شەهیدی بۆ دەدا هەر بۆیەش بە هەمان ئەندازە کە بەسەر کەوتنەکانی دلخۆش و خۆشحال دەبین بەو رادەیەش بە گرفتەکانی دل نیگەران و بەپەرۆشین. بەپەرۆشین کە ئالامان دابەزێنەوە، پارلەمانمان لێ بستێنەوە، زانکۆکانمان قەپات بکرێن، مێدیاکوردییەکان دابخرێن، سوپامان بکەوێتە ناو جەنگێکی نابەرامبەر و لە کۆتاییدا خاپورمان کەنەوە، ئەو خەونە ناخۆشم لە دروشمی برۆخێ بروخێ لایەنگرانی گۆران‌دا دیت. بۆچی، له پێناو چێدا. ئاواتی نه‌ته‌وه‌ی کورد به با مه‌ده‌ن، کەعبه‌ی ئاواتەکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وێران مه‌که‌ن، ئاو له ئاشی دووژمنانی چه‌ندین هه‌زار ساڵه مه‌که‌ن. نه کورد نه ویژدانی ئاگای به‌شه‌رییه‌ت و نه مێژوو ناتان به‌خشێت..