دووژمنانی پارتی و بارزانی هه‌ر شکست دێنن

دووژمنانی پارتی و بارزانی هه‌ر شکست دێنن
یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ

مێژوو شاهیده‌ و ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه‌ ئه‌گه‌ر کورد بییه‌وێت بگاته‌ ئامانج و ئاواته‌کانی خۆی ، ئه‌وه‌ گرووپێك یان تاخمێك له‌م لاو له‌ولا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و کوردستانیش وه‌ك خاك نه‌گه‌نه‌ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو کار و کرده‌وه‌ی دووژمن و خۆفرۆشان له‌دواییدا میلله‌تی کورد سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفراز ده‌رچووه‌و شکست و سه‌رشۆڕیش بۆ دوژمنان و نۆکه‌رانیان بووه .. دووژمنانی کورد باش ده‌زانن کێ به‌ڕاست و درووستی بۆ کوردی ده‌کات و باش ده‌زانن کێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌وڵده‌دات ،گوومانیشی تێدانییه‌ به‌وه‌ی ڕێبازی پارتی و بارزانی تاکه‌ ڕێبازه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ئاوات و ئامانجی کورد و هه‌ر سه‌ربه‌خۆیش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ڕێبازه‌ دێته‌ کایه‌وه‌ ، ئه‌مه‌شه‌ وای له‌دووژمنان کردووه‌ ئاماژه‌ی وورد و درشت بۆ ئه‌م ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ بکه‌ن که‌ نه‌خشه‌که‌ی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی (بارزانی نه‌مر) دایڕشتووه‌ و کۆتاییه‌که‌شی به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دێته‌ ئاراوه‌ ، به‌ڵێ دووژمن هه‌رگیز به‌رامبه‌ر کورد هیچی پێنکراوه‌و هه‌ر بۆیه‌ش په‌نای بردۆته‌ به‌ر نۆکه‌ر و خۆفرۆشان که‌به‌داخه‌وه‌ تائێستاش گرووپ و تاکه‌ که‌س ماون کار بۆ دووژمن ده‌که‌ن ، تاکه‌ مه‌به‌ستیشیان هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ بتووانن شکست به‌ پارتی و بارزانی بێنن ، نه‌خێر نه‌وه‌ك دووژمنانی کورد و نه‌وه‌کیش نۆکه‌ر و به‌کرێگراوان ناتووانن ،به‌ڵکو هیز نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ بتووانێت شکستی پێ بێنێت ،چونکه‌ پارتی به‌واتای کورد و کوردایه‌تی و(بارزانی) یش به‌مانای سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ، زۆران گرووپ و لایه‌ن پێیانوایه‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان به‌کاره‌ لاوه‌کییه‌کان دووچاری هه‌ڵچوون دێت و له‌دوایشدا شکست ده‌خوات ، به‌ڵام مێژووی دێرین و هاوچه‌رخی کورد شاهێدی ده‌ده‌ن ،به‌وه‌ی پارتی پشووه‌یه‌کی درێژی هه‌یه‌ و ده‌زانێت چۆن و له‌چ کات و ساتدا مامه‌ڵه‌ ده‌کات و هه‌ر بۆیه‌ش له‌هه‌موو ململانێیه‌کدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت ،هونه‌ری ئه‌مه‌ش بۆ بناغه‌ی دامه‌زراندنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ باوك و هێمای کورد (بارزانی نه‌مر) نه‌خشه‌ی بۆ داناوه‌ و هه‌ر نه‌خشه‌یه‌كیش به‌درووستی کاری له‌سه‌ردا کرابێت شکستی بۆ نییه‌ ،به‌ڵکو ئامانجه‌که‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییه .. گه‌لی کورد که‌ پارتی و بارزانی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ن ، هیچ کاتێك دووژمن به‌زلهێزی خۆیانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ خۆی لێبدات و زۆریش هه‌وڵیاندا و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ،به‌ڵام بێ ئاکامه‌ ،چونکه‌ سه‌خته‌ مرۆڤ بتووانێت سه‌ری خۆی له‌شاخ بدات و پارتی شاخه‌ و بارزانی لووتکه‌ی هه‌موو شاخاکانی کوردستانه‌ ، نه‌دووژمن و نه‌ نۆکه‌ر و خۆفرۆشان ده‌توانن بگه‌نه‌ ئه‌و لوتکه‌یه‌ که‌ بارزانی بۆ به‌رگری له‌ کورد و کوردستان له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه.
Top