ئه‌زموونى دیموكراسی هه‌رێمى كوردستان پێویستى به گوتارێكى رِیفوَرمیست هه‌یه نه‌وه‌كوو به بانگه‌شه‌ى شه‌رِو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مووئه‌سه‌سات
February 19, 2011
وتار و بیروڕا
ئێمرِوَ بوَ هه‌موولایه‌ك ئاشكرا بوو كه له‌هه‌ر شوێنێكى كوردستان و له ده‌ره‌وه , هه‌ڵسورِێنه‌ران و سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان , پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه له هه‌رێمى كوردستان , حكومه‌تێكى دیمو‌كراتى هه‌یه , وه په‌رله‌مانێكى هه‌ڵبژێردراوى كارا هه‌یه , سه‌روَكایه‌تیه‌كى به‌رپرسی نیشتیمانپه‌روه‌ر هه‌یه , كه خوَى به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر سه‌رتاسه‌رى وڵات و گه‌لى كوردستان له ناوه و له‌به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان , تاوه‌كوو ده‌گاته كوردستانیانى تاراوگه .
دیاره ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ینه كارى رِاگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان – له رِێگاى رِادیوَ و كه‌ناڵه‌كانى لوَكاڵ و سه‌ته‌لایته‌كانى , به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه‌رِێژكراو , هه‌میشه له‌سه‌نگه‌رى رِه‌خنه‌كارى دووژمنكارانه‌ن دژى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته !
به تێرِوانین و بوَچوون و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌موو مووئه‌سه‌سه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان و كه‌سایه‌تییه‌كانى كارتوَنیین , ته‌نها گوَرِان و جه‌نابى نه‌وشیروانى لێبه‌ده‌ربێن و هه‌موو شتێكى ئه‌م وڵاته‌ى ئێمه ئیكسپایه‌ر بووه و به‌عه‌مه‌ل ناێن و له‌به‌رئه‌وه‌شه بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان بانگه‌شه‌ى شوَرِشێكى گه‌وره‌ده‌كه‌ن بوَ ئه‌وه‌ى كوردستان ببێته شامى شه‌ریف!! .
له دوونیاى سیاسه‌ت هه‌میشه كه‌سان و بزووتنه‌وه‌ى وه‌كوو ئه‌م به‌رِێزانه درووست ده‌بن , به‌ڵام خه‌سڵه‌تى به‌رده‌وامبوونییان نه‌بووه , بوَ ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكى (هه‌ڵده‌په‌رِێنن ) , به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن به‌رده‌وام دروَ ڵه‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكى بكه‌ن بوَ هه‌تا هه‌تا .
ئێمرِوَكه له هه‌رێمى كوردستان , شووكر بوَ خوودا ئاشتى ته‌بایى هه‌یه له‌نێوان پارتى و یه‌كیه‌تى و سه‌رجه‌م هێز و لایانه سیاسیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان , سه‌روَك وه‌زیرانێكى گه‌نج هه‌یه , سه‌روَكایه‌تیه‌كى نیشتیمانپه‌روه‌رى حه‌كیم هه‌یه كه پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خاته سه‌رووى هه‌موو مه‌سه‌له‌كانه‌وه .
سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ,په‌یتاپه‌یتا , به‌ڵام به حیكمه‌ت و به‌رنامه‌رِێژییه‌كى ووریا خه‌ریكى پرِوَسه‌ى به مووئه‌سه‌ساتكردنى وڵات و دامووده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستانه , خه‌ریكى بنیاتنانه‌وه‌وى ژێرخانى ئابووریین , خه‌ریكى بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى و پرِوَسه‌ى چاكسازیین.
هه‌رێمى كوردستان پێویستى به گووتارێك و پرِوَژه‌یه‌كى چاكسازى هه‌قیقییه , له‌و پرِوَژه‌یه‌دا , ده‌بێت ئالییه‌تى قانوونى- ئیدارى- كوَمه‌ڵایه‌تى لێوه‌شاوه و درووست و بنیاتنه‌ر مه‌ترِه‌ح بكرێن , نه‌وه‌كوو هه‌ڵوه‌شاونه‌وه ى مووئه‌ساسات و (شوَرِش) و به‌رزكردنه‌وه‌ى شیعارِاتى تێكده‌ران, له كولتوورىسیاسی وڵاتى ئێمه , شوَرِش واته فه‌وزا و شه‌رِى ناوخوَ , ده‌بوایه نه‌وشیروان مسته‌فا زوَر هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زاراوه‌كانى بكات , زیاتریش له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه ئه‌و خوَى به نووسه‌ر و موفه‌كیر و رِوَشنبیر پێناسه‌كردووه .. چوونكه نابێت موفه‌كیر و نووسه‌ر ببنه به‌شێك له ئاژاوه و گیرووگرفت , به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت رِوَشنبیر ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ر و ببێته ئه‌لته‌رناتیفێكى باش .
هه‌رێمى كوردستان پێویستى به ئوَپوَزیسیوَنێكى نیشتیمانپه‌روه‌رى كارا هه‌یه , له شوێن و له‌كاتى گوونجاودا له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان بكات , رِوَڵى رِاسته‌قینه‌ى خوَى ببینێت .بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان به‌و شێواز و ئامراز و هه‌ڵچوونانه‌یان ناتوانن ببنه ئوَپوَزیسیوَن له هه‌رێمى كوردستاندا , له‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌بێت به‌گشتى به‌هه‌موو شتێكى خوَیاندا بچنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت رِوَڵیان هه‌بێت له هه‌رێمى كوردستاندا و مێژوویێك بوَ خوَیان درووست بكه‌ن .
به‌هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رسوورِمان و دڵته‌نگیمه , كه بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان سه‌ركه‌وتووانه خوَیان خزاندوَته نێو چه‌ندیین ناوه‌ند و لایانى كوردستانى و نووسه‌ر و رِوَشنبیرانى كورد له ئه‌ورِوپا و له تاراوگه به گشتى , كار له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن به‌ناوى كاروبارى رِه‌وه‌ندى كوردى , مخابن چه‌ندیین كه‌سایه‌تى به‌توانا و ناسراویان چوونه‌ته رِێزى گوَرِانه‌وه , ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌یامه‌یان پێرِابگه‌ینم كه گوَرِان و سه‌ركرده‌كانیان یارى به‌هه‌ستى ناسكیان ده‌كه‌ن و دروَیان ڵه‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن , گووتارى سیاسی گوَرِان خزمه‌ت به ئه‌زموونى كوردستان و ئازادى مروَڤ ناكات , رِوَڵى تێكده‌رانه‌یان هه‌یه و فه‌وزایان درووست كردووه له هه‌رێمى كوردستاندا , ده‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم كه گوَرِان وه‌كوو حیزب شایسته‌ى ئه‌وه نیه كه كه‌سایه‌تى و رِوَشنبیرانى كورد بچنه بنباڵیان و جه‌ماوه‌ریان بوَ زیادبكه‌ن .
بزووتنه‌وه‌ى گوَرِان به‌به‌رنامه‌رِِێژى كار له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستى خه‌ڵكى خوَمان ده‌كات له تاراوگه , و خوَڵیان ده‌كاته چاویان , هه‌قیقه‌تیان پێنالێت , به‌ڵام هیوادارم به‌تایبه‌تى رِِوَشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌كادیمیسیانى كورد له ده‌وره‌وه له‌وه ووریاتربن و برِوا به‌و ته‌رِحه نادرووست و سیاسه‌ته پرِ حیقد و بووغز و چه‌واشه‌كارییانه نه‌كه‌ن , با بێنه‌وه وڵاتى خوَیان و به‌چاوى خوَشیان ببینن مه‌سه‌له‌كان چوَنن .
دووایین په‌یامیشم بوَ به‌رِێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌یه كه:
نه خوودا و نه میلله‌تیش ڵه‌گه‌ڵ ئه‌ودا نیین ! , چوونكه ئه‌وه‌ى جه‌نابتان ته‌رِحى ده‌كه‌ن و كارى له‌سه‌رده‌كه‌ن , كارى خێر و به‌ره‌كه‌ت و ئاشتى كوَمه‌ڵایه‌تى /سیاسی و فه‌رهه‌نگى و خوَشه‌ویستى نیین , به‌ڵكوو كارى تێكده‌رانه‌ى ئاژاوه‌گێرِى و ناشیرینكردنى هه‌موو شتێكى جوانى ئه‌م وڵاته‌یه و درووستكردنى كه‌شوهه‌واى شه‌رِِ و قسه‌كردنه له‌سه‌ر هوونه‌رى شه‌رِ و بێقیمه‌تكردنى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ییى هه‌رێمى كوردستانه ... له‌به‌رئه‌وه‌شه موومكین نیه خوداى گه‌وره و میلله‌تى كوردستان ڵه‌گه‌ڵتان بێت .